لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

بەبڕیاری بافل تاڵەبانی ئاسۆ ئەڵمانی لە بەرپرسیاریەتی کەرکوک دەرکرا وڕێگەی پێنادرێت بچێتە کەرکوک

Saturday, 09.17.2022, 09:09 PM



پاڤێل تالەبانی بریاری دەرکردنی ئاسۆ ئەلمانی دەرکرد لە سەرپەرشتایری کەرکوکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان،

لە درێژەی بریارە هەرەمەکیەکانی پاڤێل تالەبانی بەبێ گەرانەوە بۆ مەکتەبی سیاسی و سەرکرادیەتی ئەمجارە بازی دەرکردن لەسەر سەری ئاسۆ مامەند ناسراو بە ئاسۆ ئەلمانی لە سەرپەرشتیاری کەرکوک نیشتەوە.

هۆکاری دەرکردنەی ئاسۆ ئەلمانی لە لایەن پاڤێل تالەبانی دەگەرێتەوە بۆ دزی و بە هەدەردانی پارەێکی زۆری یەکێتی لە کەرکوک ، کە بری پارەکە دەگاتە نزیکە ٥ ملیۆن دۆلار لە پارەی یەکیتی کە بەشی زۆری بۆ گیرفانی ئاسۆ ئەلامی چووە .

بۆیە بریاری دەرکردن لە سەرپەرشتاری کەرکوکی بۆ نێرداروە کاتێک نوسراوی دوور خستنەوەی بۆ چووە ، یەکسەر دراندویەتی ، لە سلێمانیەوە خەریکی کۆکردنەوەی ئەندامانی سەرکرادیەتی یەکێتی کەرکوکە کە ژمارەیان ٣٢ کەسە داوای لێکردوون بە نوسراو پشگیری ئاسۆ ئەلمانی بکەن و دژی بریاری پاڤێل تالەبانی بوەستنەوە ، بەلام تا ئێستا نەیتوانیوە پشگیری و ئەو ئەندام سەرکرادیەتیانەی یەکیتی بەدەستبهێنیت بۆ دژ وەستانەوە بەرامبەر بە پاڤێل تالەبانی.

ئەو سەرچاوەی ئەم هەوالەی گەیاند بە تەڤدا پرێس ووتی

ئاسۆ ئەلمانی کە نوسراوەکەی بۆ چووە تیادا نوسراوە قەدەغەیە بچێتە کەرکوک تەنها مافی هەیە لە سلێمانی هاتووچۆ بکات هەر ئەمەش وایکردووە لە سلێمانیەوە پەیوەندی بە ئەندامانی سەرکرادیەتی کەرکوکی یەکیتی بەکات بۆ پشگیریکردنی.

شایانی باسە ئەمە جاری دووەمە پافێل تالەبانی گۆل لە ئاسۆ مامەند دەکات کاتی خۆشی لەکاتی  ٨ی تەمووز وەکو  تۆمەتباری سەرەکی تیرۆرکردنی موراد کانی کوردەی خرایە پال هێزە رەشەکەی ئاسۆ مامەند وە دواتر هێزەکەشیان لێسەندەوە بەرامبەر کردنی بە ئەندامئی مەکتەبی سیاسیە


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟