لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

بۆچی رێباز بێرکۆتی لە لایەن کۆسرەت رەسولەوە ریسوا کرا

Saturday, 09.17.2022, 07:46 PM


بەر لە چەند رۆژێک لە یەکێک لە دانیشتنە تایبەتەکان کەسێکی نزیکی کۆسرەت رەسول باسی چۆنیەتی ریسواکردنی رێباز بێرکۆتی سەرۆکی فراکسیۆنی سەوزەی یەکێتی لە ئەنجومەنی ماوە بەسەرەچووی پارێزگای هەولێر بۆ مێوانەکان ئاشکرا کرد.

شێوازی ریسواکردنەکە بەم شێوازە دەبێت رۆژێک رێباز بێرکۆتی دەچێتە مەکتەبی سیاسی لە هەولێر لەوێ لە لایەن پاسەوانەکانی مەکتەبی سیاسی وەکو ئیهانە رادەگرن و ئۆتۆمبێلەکەی دەەپشکنن و هەندێک قسەی سوکیشی پێدەلێن .

ئەمە وادەکات رێباز جنێوی پیس بە بنەمالەی جلال تالەبانی بدات وادەزانێت ئەوانن سوکایەتیان پێکردووە ، بۆیە ئەرسەلان بایز بانگی دەکات وەکو محاسەبە پێی دەلێت بۆچی بەم ئاستە نزمە جنێو دەدەیت ؟

رێبازیش لە وەلامدا دەلێت من سەرۆکی فراکسیۆنی سەوزم لە ئەنجومەنی پارێزگا وە ژوورێکی تایبەتم لە مەکتەبی سیاسی هەیە چۆن دەکڕێت بەم شێوازە سوکایەتیم پێبکرێت؟

ئەرسەلان بایز خۆی حیسابە لەسەر بالی مالی مام جەلال وەکو هێورکردنەوەی رێباز دەلێت ئێمە دوور و نزیک ئاگادری ئەوە نین.

بۆ چی جنێو بە ئێمە دەدەیت وە بانگهێشتی بەرپرسە ئیداری مەکتەبی سیاسی دەکات دەلێت بۆ چی واتان لە رێباز کردووە ؟

ئەوەیش لە وەلامدا دەلێت ئەمری کۆسرەت بووە دەبێت تەفتیشی بکەین وە قفلی ژوورەکەشی بگۆرین و ژوورەکەشی لێوەربگرنەوە.

هەموو ئەو سوکایەتی و ئیهانە کردنە بۆ ئەوە بووە رێباز هەلەێک لە بەرامبەر کۆسرەت و ئەولادەکانی بکات تا زیاتر ریسوای بکەن و دەریشی بکەن.

بۆچی مالی کۆسرەت رێبازیان ریسواکرد؟

چەند مانگێک بەر لە گۆرینی نەوزاد هادی لە پۆستی پارێزگاری هەولێر لەگەل ھیوا جەوھەر قەھار دەچێتە لای کۆسرەت رەسول و شکایەت لە رێباز بێرکۆتی دەکات کەوا گوایە لە ئەنجومەنی پارێزگا کێشە و بێشە و سەر ئێشە بۆ نەوزاد هادی دروست دەکات لە مەسەلەی بازرگانی دەرمان چونکە مالی کۆسرەت و نەواد هادی لە چەند بەشێکی بارزگانی نایاسایی دەرمان ئەوکات شریک بوونە،

بۆ رازیکردنی دلی نەوزاد هادی کۆسرەت رەسول ئەمری سوکایەتی و ریسواکردنی رێباز بێرکۆتی بە پاسەوانەکان دەدات و ئەوانیش جێبەجێی دەکەن.

ئێستا ئەمانە هەموویان بوونە بە پارتی

کۆسرەت لە دەبل کوژایتەوە ئەولادەکانی فریان بەسەر یەکێتیەوە نەماوە ، هەر خەریکی بازرگانین

رێباز بێرکۆتی غیر موباشر بووە بە پارتی و خزمەتکاری ئەجێنداکانیان بەتایبەت لە ئەنجومەنی پارێزگا.

ھیوا جەوھەر قەھار ئێستا پارتێکی عەیار 24 ە بەئاشکرا


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟