لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

دەستـبەسـەرداگرتنی ماتۆڕسکیلەکان گەڕانەوەی پارەیە بۆ گیرفانی شازادە هەڵتۆقیوەکانی بارزانی

Monday, 09.12.2022, 06:19 PM


پـــلانی پشت دەستـبەسـەرداگرتنی ماتۆڕسکیلەکان گەڕانەوەی پارەیە بۆ گیرفانی شازادە هەڵتۆقیوەکانی بارزانی..

دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو لە نواندنێکدا بە بەشداری مەسرور بارزانی و ئارینی کوڕی مۆڵەتی شۆفێری کرابە ئەلیکترۆنی و دەرکەوت ئەو کۆمپانیایەی کە خاوەنداریەتی دەکات کوڕان و نەوەکانی بارزانین، لە دوای ئەوەی لە ناو لیستەکەدا ئاماژە بەوە درابوو کە مۆڵەتی ماتۆرسکیلیش یەکێک دەبێت لە مۆڵەتەکان، هەر بۆیە کەوتنە پلاندانان بۆ ئەوەی هەموو شۆفێرەکان ناچار بکرێن کە ببنە خاوەنی مۆڵەتی ماتۆرسکیل، بۆ ئەم مەبەستەش دەستیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ماتۆرە بێ سەرەتاکان کرد تاکوو ئەو کەسەی ویستی بەکارهێنانی ماتۆڕی هەبێت دەبێت ماتۆڕی تۆمارکراو بکڕێت کە هەر خۆیان لە داهاتویەکی نزیکدا بە کۆمپانیایەکی وەهمییەوە داخڵی هەرێمیان دەکەن و پارەیەکی چەور دەخەن گیرفانیان و دواتریش شۆفێر ناچار دەکەن مۆڵەت دەر بکات لە کۆمپانیاکەی خۆیاندا و لەوێشەوە پارویەکی چەوری تر بەسەر قوتی میللەتی هەمیشە باج بەسەر سەپێنراو بخۆن.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟