لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ره‌خنه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم هه‌یه‌.

Friday, 09.09.2022, 02:38 PM


باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا (بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک) هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم ئاشكراكرد و ره‌خنه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم هه‌یه‌.

ـ سەبارەت بە ئازادی كاری میدیایی و فشارەكانی دەسەڵات لەسەر رۆژنامەنووسان و ئازادی رادەربڕین، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند:  جۆرێک لە پاشەکشە لە ئازادی و کاری رۆژنامەوانی دەبینرێت و ئەمە بەرپرسیارێتییە بۆ ئێمە کە لە پەیوەندییەکانمان بە پەرۆشەوە رەچاوی ده‌كه‌ین".
وتیشی: "كێشەكە لە گوێگرتنە لە رەخنەكان، كاربەدەستانی حكومەت پێیان خۆش نیە رەخنەیان لێبگیرێت، نایانەوێت گوێیان لە رەخنەگرتن بێت".
لەوبارەیەوە تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان ڕایگەیاند بە ناوی تيمی پارێزەرانی بەرگریکار لە ڕۆژنامەنوس و چالاکوانانی سزادراوای بادینان سوپاسی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەکەین کە لە نزیکەوە چاودێری پرسەکانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان دەکەن و هیواخوازین شان بە شانی ووڵاتانیتر لە ڕێگای نێردە دیپلۆماتیەکانیان لە هەرێم سەرکۆنەی زیاتری دەسەلاتدارانی هەرێم بکەن لە بابەت پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ و دەست تێوەردانیان لە کاروباری دادگاکان و داوای پشتیوانی زیاتریان لێدەکەین .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟