لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

سکالاکەی ئەمریکا

سندوقی قوربانیانی کورد راپۆرتی ژمارە شەش

Thursday, 07.04.2024, 06:00 PM


لە بەردەوامی دۆسیەی سندوقی قوربانیانی کورد  لە دادگای فیدڕاڵی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دژ بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی، مەسرور بارزانی، وەیسی بارزانی، ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی  و کەسانی دیکە  تا بڵاوکردنەوەی ئەم راپۆرتە، تەنیا یەک داوای فەرمی  لەلایەن پارێزەرانی بارزانیەوە لەدادگا تۆمار کراوە.

لە داواکەیاندا بۆ دادگا، پارێزەرانی گرانبەها و ناودارەکانی بارزانی لە واشنتن بە هەڵەشەیی، بێباکی،بێبەزەیی، ناپاکی و نادادپەروەرانە  هێڕشیان کردە سەر داواکار مەکی رەڤەند کە یەکێکە لە سکاڵاکارانی ئەم دۆسیە مێژووییە. مەکی رەڤەند رۆژنامەنووسێكی  پشکنەر، خاوەن ئەزموون، کەسێکی خۆشەویست و رێزلێگیراوی  کوردە کە  بە بوێرانە گەندەڵی و تاوانکاری سیاسی و بازرگانی لە کوردستان دەخاتە ڕوو. پارێزەرانی سندوقی قوربانیانی کورد، دادوەریان ئاگادار کردەوە کە ئەم داواکارییە فەرمیە نائاساییەی پارێزەری تۆمەتباران، هەڵگری  پەیامی تیرۆرکردنی  کەسایەتی، درۆی بەئەنقەست و بێڕێزییەکی بێباکانەیە کە لە راستیەوە دوورە و هاوئاوازە لە گەڵ تاکتیک و شێوازە بەربڵاو و بەردەوامەکانی تۆقاندن و هەراسانکردن و فریودان کە لەلایەن مەسعود بارزانی، مەسرور بارزانی، وەیسی بارزانی، ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی و بریکارەکانیانەوە پیادە کراوە،  کە زۆر جار رەفتارەکانیان ئازاردانی جەستەیی و دەروونی، سووکایەتی، دەستدرێژی، ئەشکەنجە، برسیتی، گۆشەگیری، دانپیانانی بەزۆر و کوشتن لێیان کەوتوونەتە. سندوقی قوربانیانی کورد  سەرنجی دادگاکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای راکێشاوە  بۆ سەر ئەمانە گشتیان بە وردەکاری بەرچاوەوە.

سندوقی قوربانیانی کورد دادگاکە و هەروەها ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکا و دامودەزگاکانی حکومەتی ئەمەریکایان ئاگادار کردووتەوە، کە دەستگیرکردنی هەوەسکارانەی هێزەکانی ئاسایشی کوردی  لەلایەن ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵگە کراوە، کە لە هەندێك حاڵەتدا هاوڵاتیان بە زۆرەملێ بێسەروشوێن کراون، هێڕشی تۆڵەسەندنەوە و پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ ئەنجام دراون، لەوانە مردن لەکاتی بەندکردندا.  سندوقی قوربانیانی کورد گەواهیە بەڵگەدارەکان کە بەشێوەیەکی بەرفراوان لە دادگاییکردنەکەدا  دەخاتە ڕوو،  پشتڕاست دەکەنەوە کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە ژێر فەرمان و رێنوێنی مەسرور بارزانی و ئاژان و نوێنەرەکانیدا بەشێوەیەکی باو پرۆپاگەندەی ساختە بەکار دێنن و راستیەکان بە ئەنقەست  چەواشە دەکەن.

لە هەوڵێکی لاواز و بێکاریگەر و بەئەنقەستدا بۆ گومان خستنە سەر ئەم دۆسیەیە لە دادگادا، پارێزەرانی بارزانی بە مەبەست ناوی رێزدار مەکی-یان زڕاندووە و بێڕیزیان پێكردووە.  ئەمە تەقەللایەکی فریودەرانەیە بۆ چەواشەکردنی دادگای فیدڕاڵی ئەمەریکا،  بە سەرکێشی بەیاننامە رادەگەیین کە لە راستیدا  چەوتن وسەرجەمیان  پڕن  لە  زانیاری و گەواهی ساختە بۆ تەفرەدانی دادوەرەکە یان کارتێکردن لەسەری.  لەوانەیە ئەمە لە دادگاکانی ژێر دەسەڵاتی بارزانیدا کار بکات، بەڵام لە دادگاکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا کار ناکات.

بارزانی و پارێزەکانیان سزایەک قەرزان بەرامبەر بەو تاوانە نایاساییە کە ئێستا  وەک هۆیەکی دیکەی  رێکارەکان زیاد کراوە لە سەر ئەو دۆسیەی کە لەبەردەم دادگای ناوچەی کۆڵومبیای واشنتن دی سی دایە. دادگای باڵای وڵاتە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە پارێزەران ئەرکێکی رەهایان لەسەرە کە چەواشەکاری نەکەن و وەها رەفتارێك  لای هەر پارێزێک  بنوێنرێ لە دادگاییەکی دادپەروەریدا  دەرئەنجامی ناخوازراوی  لێدەکەوێتەوە.

هەر وەکو پارێزەرانی سندوقی قوربانیانی کورد بە دادگای فیدڕاڵی ئەمەریکا  راگەیاندووە کە پارێزەری بارزانی جۆو ریدەر بەئەنقەست  زانیاری هەڵەی پێشکەش کردووە و  ناڕاستگۆییەکی مەترسیدار و کارەساتبار نیشان داوە.  لە گەڵ پشتگوێ خستنی بەئەنقەستی راستی، پارێزەرانی بارزانی هەوڵی فریودانی دادگایان  داوە کە لە گەڵ رێسای ئاکارە یاساییەکان ناگونجێت.

ئەو رەفتارە نابەجێیە درێژە بە شێوازی گەندەڵ و بەردەوامی بارزانی دەدات تا سەرنج دوور بخاتەوە لەسەر رەفتاری تاوانکاری و بەدڕەفتارنواندن وکارکردن بە جۆرێکی گشتگیری بەئەنقەستی بێباکی بەرامبەر بە یاسا.  پێچەوانەی دادگاکانی ژێر رکێفی  بارزانی لە کوردستان،  ئەمە لەلایەن دادوەرێكی فیدڕاڵی ئەمەریکیەوە مایەی پەسەند نیە.

لە وڵاتە یەکگرتووەکانی  ئەمەریکا، راگەیاندنی لێدوانی ناپاک لەبارەی هەر تاکێکەوە وەک پارێزەرانی پارزانی لەم کەیسەدا کردوویانە، دژی قانوونە.  ئەو هێرشانەی سەر مەکی رەڤەند لە بەردەم دادوەرێکی ئەمەریکیدا  بێوێنە و پشت بە هیچ بنەمایەک نابەستن. هێڕشەکانی پارێزەرانی بارزانی لەسەدا سەد درۆزنانن و کاریگەریان لەسەر سندوقی قوربانیانی کورد یان  بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نابێت.

لە کوردستان رەنگە رژێمی بارزانی هێرشی زارەکی بکاتە سەر تاکەکان، ئەگەرچی هێرشەکان ناڕاستگۆن، لەوانەیە درۆ و بوختانیش بۆ ئەو کەسانە هەڵبەستێت کە دژی گەندەڵیەکەیانن ، بەڵام  لە وڵاتە یەکگرتووەکان ئەمەریکا  زۆر بە روونی ئەوە  پێچەوانەی یاسایە و لەلایەن دادگاکانی ئەمەریکاوە چاوپۆشی لێ ناکرێت.

دامەزراوەی تاوانکاری بەردەوامی بارزانی مێژوویەکی فراوانی بەڵگەداری هەیە  لە درۆکردندا  لەگەل هەر یەک لە گەلی کورد، حکومەتی ناوەندی ئیراق، راگەیاندنەکان، زانکۆ ئەمەریکیەکان و حکومەتی دەوڵەتانی دیکە. سندوقی قوربانیانی کورد لیستێکی گەورە وسەرنجڕاکێش و فراوانبوو لە شایەتحاڵەکان کۆی کردووتەوە، لەوانە بەرپرسانی پایە بەرزی حکومەتی  ئەمەریکا، ئەفسەرانی هەوالگیری،بەرێوەبەرە هەڵسووڕێنەرەکانی کۆمپانیا و کەسانی ئاگادار لە کاروباری بارزانی، کە دەیانەوێت وەک شایەتحاڵ بانگ بکرێن و لە دادگایەکی گشتیدا شایەتی خۆیان بدەن لە بارەی  شێوازی بەردەوامی فریودان و ناپاکیی رێکخراوەیی دامەزراوەی بارزانیەوە.

لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تۆ ناتوانێت هەروا کەسێك لەکەدار بکەیت، بوختانی بۆ هەڵبەستی، درۆ لەبارەیەوە بکەیت. لە یاسای ئەمەریکادا ئەمە بریتیە لە  ئەتککردن. دادگای باڵای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاندووە کە کۆمەڵگا بەرژەوەندیەکی بەهێز و بەربڵاوی هەیە لە رێگریکردن و راستکردنەوەی پەلامارەکانی سەر ناوبانگ. هەروەها ئێستا دادگاکە لەم کەیسەدا حوکم لەسەر ئەم ناپاکیەش دەدات وەک بەشێك لەو سەدان تاوانە فیدڕاڵیە مەزەندکراوانە کە لە سەر ئاستی جیهان لەلایەن دامەزراوەی تاوانکاری بەردەوامی بارزانیەوە ئەنجام دراون.

لە کۆتاییدا ئاماژە بە ووتەی یەکێك لە دامەزرێنە رەسەنەکانی ئەمەریکا دەکەین، کاتێ وتبووی: ناوزراندن تۆڵەسەندنەوەی کەسێكی ترسنۆکە.  کە واتە ئێستا پێدەچێت لەم حاڵەتەشدا هەر وا بێت.

چاوەڕوانی راپۆرتی حەوتەم بن....


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟