لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

کارمەندێکی کەنالی کوردستان 24 بازرگانی مادەی هۆشبەر بووە.

Tuesday, 11.10.2020, 10:24 PM



چەند ڕۆژیک لەمەوبەر ، لەشاری هەولێر لەشوقەکانی ئیسکان ،پۆلیسی مادەی هۆشبەر بەسەر ماڵی بێژەری کەنالی ٢٤ ( ئاراز محمەد ) دادەدەن و بڕێکی زۆر مادەی تلیاک و هوشبەر دەدزۆنەوە و دەستی بەسەردا دەگرن .
دوا ی لێکۆلینەوە لەگەلیدا دەردەکەوێت کە ٤ کەسی تریشی لەگەڵدایە و گومان دەکرێ کاروان محمەد سابیر، کە راویژکاری مەسرور بارزانیە لەپاراستن و بەرپرسیشە لەوکەنالە ، ئەویش دەستی تیادا هەبێت ، بۆیە پاراستن تێکەل بەکەیسەکە دەبێت و لەپۆلیسی وەردەگرێ ، لەبەرئەوەی ئەو کەناڵە کەناڵی سەرۆکی حکومەتە و لەبواری میدیایی و سیاسی گران لەسەر سەرۆکی حکومەت دەکەوێ ، بۆیە پاراستن بەهێمنی وا خەریکی داخستنی کەیسەکەیە .
شایەنی باسە پێشتریش لەسالی ٢٠١٢ پۆلیس باندیکی مادەی هۆشبەری دەستگیرکرد، دوای لێکۆلینەوە دەرکەوت کە (مەتینی کوری فازل میرانی و مەنسوری کوری مەسعود بارزانی ) ئەوانیش تێوە گلابون، بۆیە بەپەلە دۆسیەکە داخرا.
هاوکات لەسالی ٢٠١٥ بەند بێژ فاخیر هەریری بۆ چەندەمین جار بەمادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا، چەند مانگیک کەوتە زیندان ، دواتر دەرکەوت کەسەرۆکی باندەکە لەنێو نەوەکانی مەسعود بارزانی و بەرپرسی بالای ئەمنی بوون، بۆیە دۆسیەکەیان داخست و فرسەت دۆلەمەریش کەسەرپەرشتی لێکۆلینەوەی ئەوکەیسەی کردبوو نێردرایەوە مالەوە.
دەبێت بڵین تائیستاش کە مادەی هۆشبەر دەستگیردەکرێ تەنیا ئەوکەسانە دەستگیردەکرێن کەپشت و پەنای حیزبی و ناو دەسەڵاتیان نیە ، ئەگەر نا سەرۆک باندەکان دەستگیرناکرێن.
لەمەش مەترسیدارتر، کاتێک مادەی هۆشبەر وتلیاک دەستگیردەکرێ، لەبری ئەوەی بسوتنیڕی بەرپرسە ئەمنیە باڵاکان بۆخۆیان دەیفروشنەوە.
بەپێی زانیاریەکانی ئێمە یەکێک لەو کەسانەی ئەوکارانە دەکا عیسمەت ئەرگوشیە.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟