لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

کۆڕەو کۆژانی میلەتێک

Thursday, 04.01.2021, 10:59 PM



بەشی یەکەم
دە رۆژ دوای ڕاپەرینی ٧ ی مانگی ٣ ساڵی ١٩٩١ لە سلێمانی  ، ئیدی هەواڵەکانی بەرەی  جەنگی هێرش و پەلامار بۆ سەر پێگەو مۆڵگەو مقەر ەکانی حیزبی بعس و  سوپای صدام ، ڕو لە  شکست و  پاشەکشێ بوو ، هەرچەندە لە ئیزگەکەوە بەردەوام بەوپەری حەماس و جۆش و خرۆشەوە هەواڵی سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگەو جەماوەری ڕاپەریوی دەخوێندەوە ، وەلی پەیتا پەیتا  بریندارو شەهید دەهاتەوە و  هەواڵی قورسی شەری دژ بە سوپای صدامیان  دەهێناوە، بە تایبەت ماعسکەر خالید لە کەرکوک زۆر  شەری قورس و خوێناوی و پڕ قوربانی تێدا کرا ، لە هەمو گەرەکێدا  بنکەی شورا دروست کرابوو ، شورا  لە کۆمەڵیک کەسانی  زیاتر  سەر بە ئاڵای شۆرش و  سەربە بیری کۆمۆنستی و  چەپ ،  لەناو خۆیاندا یەک نەکەوتو بوون ، بەڵام  کاری باشیان دەکرد لە کۆکردنەوەی  ئازوخەو یارمەتی بۆ  خەستەخانەکان و  خەڵکی هەژارو لێقەوماوان ، هەرزوو یەکێتی باروبنەی پێ پێجانەوە و دەری کردن ، دوایی بە زۆری بوون بە  پیاوی مەلا بەختیار و  جەلالی و پۆست پەرست لە یەکێتیدا .
نەورۆزی  ساڵی ١٩٩١ ناو نرا نەورۆزی رزگاری ،  هەمو عومری راپەرین و رزگاری ٢٣ رۆژ بوو ، لە مێژوی گەلی کوردا  تەنها ٢٣ رۆژ کورد بەراستی ئازاد و رزگار بوو ، کەس بە کەسی نەدەوت تۆ سەربە چ حیزبێکی یان ئیسلامیت یان عەلمانی . ئایا شیوعیت یان پارتی یان حسک یا یەکێتی ،  ٢٣ رۆژ  لە تەبایی تەباتر بوو شار و وڵات ، هەموو بە روخانی رژێمی صدام دڵمان خۆش کردبوو ،  ئێوارەی نەورۆزی رزگاری  شەقامی توی مەلیک و شەقامی سەهۆڵەکەو  سەرجەم شەقامەکانی شار ،  لەبەر   ئاهەنگ و  هەڵپەرکێ و  چرینی سرودی نیشتمانی ئاگرین و ورەبەخش دەنگی دەدایەوە  ، هەروەک بڵێێ تفت هەڵبدایە نەدەکەوتە سەر زەوی ،  هەرچی کوران کچان و ژن و پیاو پیرو  جوانە   بە خەندەو دڵخۆشی بەشداری یەکەم  ئاهەنگی نەورۆزی رزگاریان دەکرد ،  هێشتا تەرمی سوتاو و کوژراوی  ئەمنەکەو  مونەزەمەی  تۆپیو عوسمان ، کە بەعس ناوی نابوو شەهید عوسمان خەڵک بە تۆپیو عوسمان ناوی دەبرد ، هیشتا کەلاکی  تۆپێنراویان  لە بیناکاندا بوون ، لەو رۆژانەدا جوانترین  هەستی کوران و پیاوان  بوونی دەمانچەو توفەنگ بوو بە شان و قەدیانەوە ،  پێشمەرگە کە تازە گەرابونەوە وەک مەلائیکەو فریشتە سەیریان دەکرا ، هێندە ناوی پێشمەرگە بە قەدر بوو   ،  خەڵک کە یارمەتی و خواردنی دەهێنا بۆ خەستەخانە دەیوت  بیدەن بە پێشمەرگە ، ژنان و پیاوان دەستە دەستە دەهاتن بە مەنجەڵە خواردنی لێنراوەوە بە ناوساجی و کولێرەوە  بۆ پێشمەرگەو خەڵکی بریندارو نەخۆش  لە خەستەخانەو  قوتابخانەکان  کرابوون بە بارەگا ، خواردنیان دەهێنا ،
دوای ئاهەنگی نەورۆزی رزگاری ، ئیدی رۆژ دوای رۆژ زیاترو زیاتر هەواڵی  پاشەکشێی هێزی پێشمەرگەو جەماوەری ڕاپەریو دەگەیشتەوە شار ، خەڵک بە زۆری سامێکی گرانیان لێ نیشتبوو ، لە سەرجادەو کوچەو کۆڵانان  ،  بەخەمەوە لە چارەنوسی خۆیان و شارو  وڵات قسە و گفتوگۆیان دەکرد ، بێ ئەوەی خەڵک پلانی ڕەوی بە کۆمەڵی دانابێ ، ترسی دووبارە نەبونەوەی ئەنفال زادەی کۆڕەوی ٣ ملیۆنی خەڵکی کوردستان بوو ،  میلەت ئەنفالی دیبوو ، ترسی ئەنفال گەورەترین هۆکاری ئەو کۆڕەوە مەزنە بوو کە گشت جیهانی سەرسام کرد .
لەناکاو هەواڵێکی سەیر لەناو خەڵکدا بڵاو کرایەوە ، گوایە عیزەت دوری  جێگرو دەستی راستی صدام حسێن گیراوە و  بە دیلی هێناویانە بۆ مزگەوتی علی کمال لە شاری سلێمانی ، خەڵک بە سەیارەو بە پیادە بەناو شارو بازاڕدا دەگەران و دەیان وت ( عیزەت دوری گیراوە و صدام پشتی شکاوە ) هەرچی خەڵکی شار بوو لە هەموولایەکەوە  بە هەڵەداوان بەرەو توی مەلیک و  مزگەوتی علی کمال دەرۆیشتن ، بروایان بەوە کردبوو کە عیزەت دوری  بە دیلی براوەتە ئەو مزگەوتە ، بەڵام هەیهات ئەوە درۆیەکی شاخدار و هەڵخەڵەتێنەرانە بوو کە سوپای صدام کەرکوک و هەموو چواردەوی گرتۆتەوە و پێسمەرگەو جەماوەر لە پاشەکشێدان و  بە خێرایی دێنەوە بۆ سلێمانی ، تەنانەت لەو هەراوهوریایە کە گوایە عیزەت دوری گیراوە و صدام پشتی شکاوە شارۆچکەی چەمچەمالیش گیرابوەوە و  بەرەوە سلێمانی سوپای صدام حەرەکەتی دەکرد ،  سەرانی بەرەی کوردستانی کە دیارترینیان  مەسعود بارزانی و نەوشیروان مستەفاو مام جەلال بوو ، بۆ دەربازکردنی خۆیان و  دەستو پێوەندەکانیان  ئەو درۆیەیان بڵاو کردبوەوە تا  خۆیان برۆن و  ئینجا خەڵکیش قەرارێک لە چارەنوسی خۆیان بدەن ، بۆ شەوەکەی تا دەهات سوپای صدام لە لە سلێمانی نزیک دەبوەوە ، هەرکەسەو هەواڵێکی دەهێنا ، تا  بە لێشاو چەدارو پێشمەرگەو جەماوەر لە رێی کەرکوکەوە هاتنەوە و  هەواڵی شکستی ڕاپەرینیان هێنایەوە ، کە سوپای صدام لە پێشرەویدایە بۆ گرتنەوەی هەموو شارو ناوچەکان ، لە قەرەهەنجیر مۆڵدراون ،  خەڵکی شار  هەر ئەوشەوە دەستی بە  رێپێوان  بەرەوشاخەکان  کرد ، بە هەر وەسیلەیەک ،  بە لۆری و گەڵابەو تراکتۆر و پیکاب و  سەیارەی پچوک و گەورە ، منداڵ و پیرو پەکەوتەو نەخۆش و ژنو پیاو  پیادە بەو کێوانەدا هەڵگەران ، بۆ شەوی داهاتو  بە کۆمەڵ دەست کرا بە کۆڕەو ، ئەو کۆڕەوی کە  سیازەرۆژ  بارانی لەسەر خۆش نەبوەوە ، بە دەیان سەیارەو تراکتۆر  قڵپ بونەوە و  بە هەزاران منداڵ لە دایک و باوکیان بزر بوون و بە هەزاران منداڵ لە  پشتە لۆری و عەرەبانەی تراکتۆردا چاویان بە ژینی پڕ ژان و ناسۆر هە
ڵهێنا
بۆ بەشی دوەم

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟