لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

ئەم غەمخواردنە لەستەمکار بۆ؟...

Wednesday, 03.31.2021, 10:41 PM


پێشتریش لەپۆستێکدا نوسیم ئەوانەی دژی ستەمکاری وەک تێگە و چەمکە گشتیەکە نەبن و تەنیا باس و خواست و نوسین و بەدواداچونیان بۆ یەک لایەنی ستەمکار لەهەرێمی کوردستان بێت، کەواتە دژی ستەمکاری بە گشتی لەم هەرێمە نین و گرفتیان لەگەڵ تاکە یەک لایەنی ستەمکار هەیە، کە ئەویش پارتی و بنەماڵەی بارزانیە، کارەساتە لەپێشکەوتوترین وڵاتی ئەوروپا بژیت و قەیرانی دارایی و خزمەتگوزاری و دەستەڵاتی چەتە و مافیات نەبێت و نەتوانیت بیر لەوە بکەیتەوە، کە کوردستانەکەت بە گشتی و شارەکەت بە تایبەتی لەلایەن دو بنەماڵەی ستەمکار و تاڵانچیەوە ڕۆژانە تیرۆر دەکرێن، کەچی تۆ لەبابەتێکدا ڕاستەوخۆ و ناڕاستەخۆ غەمی لەناوچونی پێگەی ستەمکارێکی وەک ی ن ک و خۆت وتەنی(شێخ لاهورت بێت)، کە نەتوانێت پارسەنگی ئەو هێزە بێت و ی ن ک بخاتەوە سەر ڕەوتی ئاسایی خۆی، کارەساتە تا ئێستا و دوای سی ساڵ لەستەم و دزی و کردەی قاچاخچێتی و خاک فرۆشی، تۆ هێشتا ی ن ک و بنەماڵەی تاڵانچی تاڵەبانیت بە لاتەوە هێز و ڕێکخستن بێت و بنوسیت:'(ڕێزگرتن لەخانەوادەی جەلال تاڵةبانی ئەرکێکی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقیە)، نازانم چیان شایانی ڕێزلێگرتنە؟، یان پێتوابێت: (شێخ لاهور پێگەی سیاسی لەناو کۆمپانیا حزبی و بنەماڵەیەکەیاندا بۆ تەوریسی سیاسی ناگەڕێتەوە)، لەکاتێکدا بە ناوی بنەماڵەوە هەرچی سەرزەوی و ژێرزەوی سلێمانیە داگیریان کردوە و ناوچەکانی خۆیشیان بۆ داعش و حشد و عەرەب بەجێهێشتوە و بۆ کاتژمێرێکیش ناتوانن بۆی بگەڕێنەوە، هەرچەندە خۆیان شەرم دەکەن بچنەوە ناوچەکانی خۆیان، کارەساتە دوای شەهیدکردنی دە گەنجی خۆپیشاندەر لەکۆتا خۆپیشاندان و ڕاپەڕینەکانی سلێمانی و پارێزگاکە بە دەستی بەرپرسی تەواوی هێزی ئەمنی، کە بەڵتەچیەکی وەک لاهورە و دوای شەهیدکردنی کوڕەکانیان بێشەرمانە بۆ دەنگ کۆکردنەوەی حزبی و بنەماڵەیی دەچێتە ماڵەکانیان و گوایە دڵی دایک و باوکیان دەداتەوە، ئەم ڕەفتارە نەگریسە لەکوێی دنیا هەیە و بەڕێزت ئەمە بە بە باش و شایانی ڕێز دەزانیت؟، ئەم کارەیە تۆ بە شان و باڵیدا هەڵدەدەیت و ئومێدی هەستانەوە و بەهێزبونی لەسەر هەڵدەچنیت و ناڕاستەوخۆ ڕایدەسپێریت، کە ئەرکی گرانی لەسەر شانە و لێی دەپرسیت دەتوانێت ئالنگاری ڕوداو و ڕەوشە قورسەکە بکات؟، باسی مێژویەک لەخوێنڕشتن و تیرۆری ئەو بنەماڵەیە لەم شارەدا ناکەم بە دەستی ئەم بنەماڵە نەفرەتیە.
گرفتەکە ئەوەیە تا ئێستا کەسانێک لەم دەڤەرەی سلێمانییە و کوردستان و دەرەوەی وڵات هەن، ئەو قاڵبە چەقبەستو  دۆگمایەی جەلالیان بۆ دەرباز ناکرێت و هەر زاڵە بەسەریاندا، کە پێیانوایە سەرجەمی کارەسات و تاوانەکان لەهەمو باشوری کوردستان تەنیا بنەماڵەی بارزانی لێی بەرپرسیارە و بنەماڵەی تاڵەبانی و شوێنکەوتوانیان لەتەواوی ئەو تاوانانە پاک و بێ بەری و بێ تاوانن، لەکاتێکدا دەبوایە بەڕێز چیا عەباس باش لەو ڕاستیە حاڵی ببوایە و بەرچاوی میللەتیشی ڕونبکردایەتەوە، کە هەرێمی کوردستان تا ئەمڕۆیش دوئیدارەییە و یەک حوکمڕان نیە، بنەماڵەی بارزانی لەسنوری خۆی تاوانبار و چەتەی سەرەکیە و ئەوەیشی حوکمی ئەم زۆنە و دەڤەرەی تر دەکات و لەتەواوی تاڵانی و تیرۆر و خیانەتەکانی بەرپرسیارە بنەماڵەی نەفرەتی تاڵەبانین.
سلێمانی لەسایەی ئەو بنەماڵە داگیرکار و هاوردەیە لەتەواوی بەهای سیاسی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و کلتوری و ئابوری و خۆشگوزەرانی و خزمەتکاری و هتد داماڵرا و چەوسێنراوەتەوە و بە مەبەست وێران دەکرێت و داهاتی تەواوی جومگەکانی بە تەنیا دەچێتە گیرفانی بنەماڵەی تاڵەبانیەوە و زۆرینەی بۆ کڕینی ڕەوەندی کوردی و ئینجا ناوخۆ و سپۆنسەرکردنی هەزاران پەیج و تۆڕ و سایتی سێبەر لەبەرخاتری ململانێی بنەماڵەیی و حزبی و تیرۆرکردنی مەعنەوی نەیارەکانیان خەرجی دەکەن.
شارەکەت لەسایەی ئەواندا لەهەمو خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکدا بە دڵی ئەوان نەبێت، بە فەرمانی لاهور تاڵەبانی شەهید و بریندار و دەستگیر و ئەشکەنجە دەکرێن، لەسنورەکانیەوە قاچاخچێتی دەکەن و ژەهری تورک و ئێران دەرخواردی هاوشاریەکانت دەدەن و کاک شێخەکەی بەڕێزت سەرچەتەیەکی گەورەی ئەو قاچاخچێتیەیە لەگەڵ ئامۆزاکانی و زەوی و خاکی سلێمانی هەموی بە تیرۆریست و هاوردەکانی خۆیان فرۆشرا و تاڵانکرا، ئارامی و ئازادی ڕادەربڕین لەژێر شمشێری ستەمی ئەواندایە و هەمیشەیش بە ناوی چەپکە گوڵەکەوە جەلال تاڵەبانی ئاسا ڕای گشتی چەواشە دەکەن و لەژێر ئەو پەردەیەدا تاوان ئەنجامدەدەن، زیندانی نهێنی ئەو بنەماڵەیە هەزاران ڕەفتاری دڕندانەی تێدا ئەنجامدەدرێت و خاک دەفرۆشن و شار بە عەرەب دەکەن و نەیارەکانیان دەربەدەر دەکەن، کە ئەمانە درێژکراوەی هەمان سیاسەتی جەلال تاڵەبانین و ناشێت ئاگاداری نەبیت، بە سەفقەی نهێنی و سیاسی و بازرگانی لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی تاوانبار و تیرۆریستان دەپارێزن و دەیانپەڕێننەوە و ئاراستەیان لەیەک جیا نیە و لاهور و ئامۆزاکانی و بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی یەک بنەماڵە و یەک عەقڵیەتن، یاسا و دادگایان تەنیا بۆ نەیارەکانی خۆیان خستۆتە سەر پشت، ئیتلاعاتی ئێرانی و هەتا میتیش لەم زۆنە و لەسایەی بنەماڵەی تاڵەبانی تەراتێن دەکەن و ئێوەیش پێتانوایە، شێخەکەتان دەتوانێت ببێتە مەسیحی کورد و بابەتەکەت وەک شاباش زۆر دڵخۆشی کردون و کەناڵە سێبەرەکانی لاهور وەک ئەوەی هەنگوینیان لەکلۆرە داردا دۆزیبێتەوە پەخش و بڵاوی دەکەنەوە و کۆیلەکانی خۆیانی پێ چەواشە دەکەن، ئەو هەمو ئەرکە گرنگەی بەڕێزت بۆت ڕیزکردوە پێتوایە کەوتۆتە ژێر باری ڕاپەڕاندنی ئەو هەمو ئەرکە گرنگانەوە هەڵەیت و ئەوان لەبەڵتەچی و قاچاخچییەک زیاتر نین و شارەکەیان پڕکردوە لەقومارخانە و یانە و هەر نازانن باری ئەرک لەکوێوەیە، جا ئەگەر ئەرکیان بۆ میللەت ڕاپەڕاندایە بۆچی چارەنوسمان بەم ڕۆژە ڕەشە دەگەیشت؟..
بە داخەوە هەمیشە زۆرینەی ڕەوەندی کوردی نائومێدمان دەکەن، وا تەماشای کەسانێکی خاوەن ئەزمونی کوردی تاراوگە دەکەین، بە جدیان بێت و هەوڵەکانیان بۆ پێشڕەوایەتی میللەت و ڕزگارکردن لەستەمکاری بێ جیاوازی بێت، کەچی نەک نابنە پێشڕەو و ڕۆشنایی بۆ میللەت بەڵکو لەچوارچێوەی قاڵبی چەقبەستویی جەلالیدا گیریان خواردوە....

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟