لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

بنەماڵەی بارزان و خزمەتگوزاری و ڤاکسینەکانیان بە شێوازێکی تایبەت بۆ دەبرێتە گوند و ماڵەکانیانەوە

Monday, 04.26.2021, 10:58 AM



بە پێی ئەو هەواڵانەی لە دەڤەری بارزانەوە بە تەڤدا پرێس گەیشتووە، بەرواری ٢٤ی ئەم مانگە، بە بێ ئاگاداری دانیشتوانی ئاسایی هەردو گوندی بارزان و ڕێزان و ئالیکە، لە ناکاو شەش نەخۆشهەڵگر (ئیسعاف) لە شاری هەولێرەوە گەیشتونەتە ئەو گوندانە.
هەر یەکێك لە نەخۆشهەڵگرەکان پزیشك و تیمی برینپێچی و کەرەستەی پێویستیان   بۆ ڤاکسینی کۆرانا بە شێوەیەکی بەبەرنامە و ڕێکخراو پێبوە.
ئەم شەش نەخۆشهەڵگرە و تیمەکانیان سەردانی ماڵ و خانەوادەی شێخانی بنەماڵەی بارزانیان کردووە و ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان لێداون.
یەکێك لە نەخۆشهەڵگرەکان بەتایبەتی چۆتە گوندی ئالیکە کە نیهاد برای مەسعود بارزانی نیشتەجێەتی و ڤاکسینی لە بنەماڵەی نیهاد و شێخانی بارزانی ئەو گوندە داوە.
بێگومان ئەم کارە پاش ئەنجامدانی ڤاکسیلێدان لە تەواوی بەرپرسانی بنەماڵەی بارزان لە سەری ڕەش ئەنجام دراوە.
لە کاتێکدا هاوڵاتیان ناچارن خۆیان سەردانی خەستەخانەکان بکەن و لە ڕیزەکاندا بووەستن، خێزانەکان و بنەماڵەی دەسەڵاتدارانی بارزانی تەواوی خزمەتگوزاریەکانیان بۆ دەچێتە ماڵەکانیانەوە و لە شێوازێکی "بنەماڵەی پادشاکان" ی وڵاتانی نیمچە دورگەی عەرەبی  ڕەفتاریان لەگەڵدا دەکرێت.
بارزانیەکان لە دو توێژی سەرەکی پێکدێن، شێخان و مسکێنەکان. مسکێنەکان ئەگەرچی هەندێکیان  بەهۆی  ئەوەی سەر بە خێڵی بارزانن لە هەندێك بواردا سودمەندن، بەڵام لە لایەن شێخانی بارزانەوە کە بنەماڵەی دەسەڵاتداری بارزانیەکانن هەمیشە بە جیاوز ڕەفتاریان لەگەڵدا دەکرێت و لە شێوازی کاستەکانی وڵاتی هیند بە چاوێکی نزمترەوە تێیان دەڕوانرێت. مامەڵەی کۆمەڵایەتی و ژن وژنخوازی لە نێوان ئەم دو  توێژەی شێخان و مسکێنەکانی خێڵی بارزان، مۆرك و شێوازێکی قەدەغە و سنورشکاندنی پێوەیە. مامەڵەی ئەم دو کاستە تەنها لە بازنەی خزمەتکار و خزمەتکراودایە لە بوارە جیاوازەکاندا.
گەیشتنی ئەو نەخۆشهەڵگرانە بۆ دێیەکانی بارزان و ڕێزان و ئالیکە، لە لایەن بارزانیە مسکێنەکانی ئەو گوندانە و ناوچەکە چاوەڕوان نەکراو بووە. تەنانەت نەخۆشخانەی بلەوبارزان و بەرپرسانی بێئاگایی خۆیان لەو شەش نەخۆشهەڵگرە و چۆنێتی پلانی ئەو ڤاکسینکردنەی شێخانی بارزان  پێشانداوە.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟