هەواڵ

دەوڵەتداری و بەرپرسیاریەتی

Monday, 08.10.2020, 09:24 PM


وتاری بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و دۆزینەوەی ڕێگە چارە بۆ هەمو ئەو پرسانەی کە بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتووە، هاتە ڕاگەیاندن.

ئەو وتارە، بە پێوەرە بابەتیەکان و، بە میتۆدی شیکاری نێوەڕۆک، گوزارشتە لە دڵسۆزی و خەمخۆری بەڕێزیان بۆ دروستکردنی ڕوانگەو ستراتیجی حکومەت لە بەرنگار بوونەوەی پێشهاتەکان و، هەمو ئەو ئالنگاریانەی کە پێویستیان بە چارەسەرێکی ڕیشەییە، نەک مسەکنات!.

ئەو وتارە، هەمو ئەو بانگەشانەی کە بۆ ریفۆرم لە لایەن چەند سیمسارێک و دەڵالێکی سیاسی لێرەو لەوێ، کە تەنها مەبەست لێی وورژاندن و ناۆزڕاندنی حکومەت بووە، بە بڵقی سەر ئەو دەخات، وە واقعی ئەو بانگەشانە وەدەردەخات، کە بریتیبووە لە بانگەشەو رێکلامی سیاسی. پێیان دەڵێت " فەرموون هاریکار بن لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، وە چاکسازی بە کردار و یاسا دەکرێت؛ نەک بە لێدوان و، گەرمکردنی بازاڕی سیاسی! ".

ئەو وتارە، هەمو بیانوویەکی بە ئەوانە بڕیووە، کە بە بیانووی نا ناوەندیەتی کارگێڕی( اللا مركزیه الاداریة) هەوڵی هاوشێوەی پیلانی (سایکس بیکۆ) دەدەن بۆ دابەشکردنی هەرێمی کوردستان، پێان دەڵێت فەرموون " با سیستەمی لامەرکەزیەت لە چوار چێوەی سیستەمی کارگێڕی گشتی کوردستاندا جێگیر کەین، بەشێوەیەک نەبێتە مایەی گۆڕینی ستراکچەری دەستووری و، فیدرالی هەرێمی کوردستان ".

ئەو وتارە، میسجێکی ڕوونە بۆ ئەوانەی بەناونیشانی داکۆکیکردن لە مووچەی مامۆستایان و توێژی تری مووچە خۆر، بازرگانی سیاسی بە ماف و داواکاری خەڵک دەکەن، کە هەمیشە هەوڵیان داوە هەڵومەرجەکان بقۆزنەوەو چەند دەنگێک بە پینەو پەڕۆ بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو مسۆگەر کەن، واز لە بازرگانیکردنی سیاسی بێنن، وەرن پاڵپشت بن بۆ هەنگاوەکانی حکومەت لە داڕشتنی سیستەمێکی مۆدێرنی دارایی و کارگێڕی، تا حکومەت بتوانێت باری دارایی خۆی باشتر بکات.

ئەو وتارە، هەمویان بێی جیاوازی دەخاتە ژێر باری بەر پرسیاریەتی مێژوویی و، وەزیفی، کە ئەگەر لە حکومەتن، ئەوا پشتیوان و هاریکار بن لە جێبەجێکردنی پلانی حکومەت بۆ چارەسەر کردنی تەنگەژەکان؛ خۆ ئەگەر لە ئۆپۆسزێۆنن، ئەوا دەتوانن هێزی چاودێری هەنگاوەکانمان بن، وە رەقیبی جێبەجێکردنی پلانەکانمان بن. ئەگەر پێشنیاریشتان هەیە بۆ چارەسەرکردنی ڕەوشی دارایی، ئەوا باشتر، گوێتان لێ ڕادەگرین، سوود لە ڕاوێژی بەکەڵک و، سەرنجی بە جێی دەکەین.

ڕەخنەمان لێبگرن بۆ ئەوەی ئێمە باشتری کەین، نەک ڕێگەمان لێبگرن تا ئێوە خراپتری لێکەن!.

رێبوار بابکەیی

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟