هەواڵ

دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ سێی‌ فه‌رمانبه‌ران لە مانگی هەشت !

Saturday, 08.08.2020, 10:28 AM


لە کاتێکدا موچەی مانگی سێ پاش چوار مانگ و نیو دابەشدەکرێت، ماڵپەڕەکانی دەسەڵات و  حیزبە وابەستەکانیان  و پیاوانی حیزبەکانی وابەستە بە دەسەڵات قسە لە خۆشحالی دەکەن و لە پاڵ ئەو خۆشحاڵیەدا چەندین ئەگەری ڕەشی تر دەخەنە ڕو .
د.شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی‌ فه‌ڕمی‌ حزبه‌كه‌ی‌ دا دەڵێت: "له‌ ئێسته‌دا پێشبینیه‌ك هه‌یه‌ كه‌ هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره‌ و له‌م ڕۆژانه‌دا ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غدا واژۆ ده‌كرێت".
د.شێركۆ جه‌وده‌ت ده‌ڵێت: "به‌پێی زانیارییه‌كان حكومه‌تی به‌غدا بڕێك پاره‌ بۆ مووچه‌ ده‌نێرێت و حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌ داهاتی ناوخۆ پاره‌ ئاماده‌ ده‌كات و به‌و شێوه‌یه‌ مووچه‌ی مانگی سێی پێ دابه‌ش ده‌كرێت".
سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتوو راشیگه‌یاند كه‌ "تا ئێستا ڕوون نیه‌ كه‌ مووچه‌ی ته‌واوه‌تی دابه‌ش ده‌كرێت یاخود به‌ لێبڕینه‌وه‌ ده‌بێت و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت مانگانه‌ مووچه‌ له‌كاتی خۆیدا دابه‌ش بكرێت".
هه‌رچه‌نده‌ پێمانناوه‌ته‌ مانگی‌ هه‌شت، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ستی‌ به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ سێ‌ نه‌كردووه‌ و هیچ واده‌یه‌كیش به‌ فه‌ڕمی‌ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: سەیرم بە گۆڕان و پارتی و یەکێتی و میللەتیش دێت کە باسی چاکسازیی دەکەن تەڤدا پرێس: نۆبڵ و نێچیرڤان بارزانی ... سەرۆكە سەرنجڕاكێشەكە (سەرێ بارانێ) تەڤدا پرێس: ئاسایشی هەولێر کەوتونەتە ڕەشبگیری نەیارانی تورکیا شاخەوان شۆڕش: مەلا عوزێر: سەرۆکجاشی بکوژ و قوربانیەکانی لەوێنەیەکی بڵاوکراوەی کوڕی تاوانباردا تەڤدا پرێس: لەگەڵ مەکی ئامیدی بن لەسەر کارەساتی شەنگال تەڤدا پرێس: عەمیدێكی سەربازی دەلێ لەسەرئەوەی نەکشاومەتەوە و ١١ هەزار ئیزیدیمان رزگارکردوە لێپێچینەوەم لەگەل کراوە تەڤدا پرێس: ڕاگەیاندنی بنەماڵەی مەجید ئیبراهیم سەبارەت بە گیانلەدەستدانی کوڕەکەیان لە زیندانی دژە تیرۆری پارتی تەڤدا پرێس: ئەمڕۆ زۆنەی سەوز لە ژێر بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران دا بو تەڤدا پرێس: گوێزنەوەی سەربازان و چەکی قورسی تورکیا بۆ ناوچەی برادۆست تەڤدا پرێس: لەسەر ئیرهابی پارتی لەئەورپا نامەیەک ئاراستەی ٣ بەرپرسی باڵای ئەورپا دەکرێ

وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟