بە دەسەڵات مەڵێ بۆ زوڵم دەکەیت؟ بە کۆیلە بڵێ بۆ زوڵم قبوڵ دەکەیت!؟

دیدار » دیدار

عەمیدێكی سەربازی دەلێ لەسەرئەوەی نەکشاومەتەوە و ١١ هەزار ئیزیدیمان رزگارکردوە لێپێچینەوەم لەگەل کراوە

(1455 بینراوە)   | Tuesday, 08.04.2020, 06:37 PM |


دەقی نوسینەکەی قادر خۆرانی

ڕۆژی ( ۳ / ۸ / ۲۰۱٤ ) چی ڕویدا ؟
لێرە بەشێکی زۆر کەم لەڕاستی ڕوداوەکان باس دەکەم کە لەو ڕۆژە ڕەش و شومەدا ڕویان داوە
ئێمە لە ناحیەی ( ربیعه ) بوین .
۱- سەر لەبەیانیەکەی هەوالی کەوتنی چەند گوندێکی سنوری شنگالمان پێ گەیشت .
۲- بۆ کاتی نیوەڕۆ هێزەکانی سنوری شنگال پاشە کشێیان کرد بەبێ شەڕ .
۳- دوای نیوەڕۆ ( سنونێ ) و سنوری ( سنونێ ) چۆل کرا بەبێ شەڕ .
٤- ئەو هێزانەی پاشەکشیان دەکرد لە سنوری شنگال و ( سنونێ ) بەلای ئێمە دا تێدەپەڕین بۆ سحێلا بەبێ وەستان .
٥- نزیکی نیوەڕۆ لەلایەن ڕێکخستنەکانی یەکێتی و خەلکی یەکێتی لە سنوری ( شنگال و سنونێ و خاناسۆر ) پەیوەندیم پێوە کرا کە بارودۆخ زۆر خراپە کەس نیە بەرگری بکا ، گوتیان ئێمەو خەلک کە بە هەزارانن دێین بۆ ( ربیعە ) ئەگەر ئێوە لەوێ بمینێن ئەگەر نا داعش لە ڕێگای ( عوێنات ) بێت بۆ ( ربیعە ) هەمومان دەکەوینە بەردەستی داعش و کۆمەلکوژمان دەکەن ، گوتم ئێمە لێرەین و دەشمینێین هەموو خەلک بڕوا من ناڕۆم ئەگەر سەری خۆشم لەسەر دانابی .
٦- خەلکی ( شنگال و سنونێ و خاناسور ) بەرەو ئێمە بەڕێکەوتن .
۷- هێزەکانی داعش لەو کاتەدا لە ڕێگای ( عوێنات ) پێشڕەویان کرد بۆ لای ئێمەو تەقە دەستی پێ کرد لە شوێنی خۆیان ڕامانگرتن .
۸- هێزەکانی لای ئێمەش لە ( ربیعە ) خۆیان کۆکردەوە بۆ ڕۆیشتن .
۹- داوام لێکردن بمێننەوە لەبەر ئەوەی خەلک لە ڕێگایە بۆلای ئێمە دێ ناکرێ شوێنەکە چۆلکەین بۆ داعش هەرچەند گوتم بێ سودبوو .
۱۰ - ئاگاداری سەروی خۆم کردەوە لەوەی هێزەکانی لای ئێمەش پاشەکشێ دەکەن ، گوتیان ئێستا وەلامت دەدەینەوە بزانین چۆن دەبێ .
۱۱- دوای نیو سعات تەلەفۆنیان بۆ کردمەوە گوتیان هێزەکەت پاشەکشێ پێ بکە ، گوتم چۆن پاشەکشێ دەکەم خەلک بەڕێوەیە بۆ لای ئێمە داعشیش وا دوبارە هاتەوە پێشێ ، گوتیان فەرمانت پێ دەکەین پاشەکشێ بکە ، گوتم خەلکی ژن و مندال و مەدەنی بەڕێوەن بەبێ شەڕو بەرگری لێیان بەهیچ شێوەیێک پاشەکشێ ناکەم لەبەر ئەوەی بەرپسیار دەبم لەبەرامبەر خواو خەلک .
۱۲ - دوای ( ۱۰ ) خولەک دوبارە پەیوەندیان کردەوە کە پاشەکشێ بکەم گوتیان فەرمانەو جێبەجێی بکە ، گوتم بۆ بەرگری و پێشڕەوی هەرکەسێک فەرمان بکا بە قسەی دەکەم و بە بەرپرسی خۆمی دەزانم بەلام بۆ پاشەکشێ بێ بەرگری و شەڕ فەرمانی هیچ کەسێک جێبەجێ ناکەم و کەس بە بەرپرسی بالای خۆم نازانم گوتم نە منالێکی کورد نە بستێکی خاکی کوردستان بەبێ شەڕ ڕادەستی داعش ناکەم ، ئەوەبوو داواین لە جێگرەکەم کرد کە سەربە یەکەی ( ٨٠ ) بوو خۆی و پێشمەرگەکانی پاشەکشێ بکەن ئەوانیش پاشەکشیان کردو بەجێیان هێشتم .
۱۳ - داعش لەو کاتەدا پەلاماری داین و ئێمەش بەرگریمان کرد و داوام لە فەرماندەکانی ( YPG ) کرد هێزی زیاتر بێنن لەبەر ئەوەی هێزەکانی لای خۆمان لە پاشەکشێدان و خەلکی هاولاتیش لە سنوری شنگال بەڕێوەیە و داعشیش دەیهەوێ ( ربیعە ) بگرێ ، ( YPG ) لەماوەیێکی کورت هێزەکانیان زیادی کردو هێزی ئاسایشی ڕۆژئاواش هاتن و گەیشتنە لامان .
۱٤- سەرەتای ئاپۆڕای خەلکی شنگال گەیشتنە لامان و داعش بۆ جاری سێیەم پەلاماری داین و بەرپەرچمان دانەوە .
۱٥- بۆ نزیکی عەسر هەڤالانی ( YPG ) گوتیان هێزی پێشمەرگە هەر نێوان ( شنگال و ڕەبیعە ) یان بەرنەداوە زانیاریمان هەیە کەوا نێوان ( ڕەبیعەو سحێلا ) شیان چۆل کردوە داعش لە سنوری ( زوماڕ ) بەرەو سنوری ( سحێلاو ڕوژئاوا ) بەڕێ کەوتون مەترسیمان هەیە داخلی ڕۆئاوا بن ئەو شوێنانە هێزی کەم لێیە ناچارین بڕۆین ئەو شوێنانە پڕکەینەوە گوتم ئێرەش هێزی کەمی لێیە من تەنها ( ۲۷ ) کەسم لا ماوە سنورەکەش زۆر بەرفرەوانە هەندێک هێزم بۆ بێلنەوە گوتیان باشە ( ۱۰ ) YPG و ( ٤ ) YPJ و دۆشکەیێکی ( ۱۲ ملم ) بە ( ۸٥ ) فیشەکەوە بەجێ دێلین بۆت منیش ناچار ڕازی بوم .
۱٦- ئەوان بەڕێ کەوتن و داعش پەلاماری داین ( ۲ ) شەڕڤانی YPG شەهیدبون کە هەردوکیان کوڕو باوک بون خەلکی ( دێرک ) بون وە ( ۲ ) شەڕڤانیش بریندار بون ئەوانی تر تەرمی شەهیدو بریندارەکانیان بردەوە ڕۆژئاوا ئێمە تەنها ( ٤ ) شەڕڤانی ( YPJ ) بە دۆشکەیێکەوە لەلامان مانەوە .
۱۷ - داعش لە ڕێگای شنگالیشەوە گەیشتن ڕێگەمان لێگرتن بەو هێزەکەمە دواتر لێمان سوڕان داخلی ناو ( ربیعە ) بون پشتمان گیرا بە تەواوی ئابلوقە دراین .
۱۸- داوام له پێشمەرگەکان کرد فیشەکێک بێلنەوە بۆ ئەوەی خۆیانی پێ شەهید بکەن لە کۆتاییدا وە بەهیچ شێوەیێک خۆیان تەسلیم بە داعش نەکەن کە زۆربەیان پاسەوان و چوار کوڕو کەسوکارم بون لەگەل هەندێک ئەفسەری خۆڕاگری یەکێتی .
۱۹ - ئەم دۆغە زیاتر لە ( ۷ ) کاتژمێری خایاند لەلایێک فشاری داعش زیادی دەکرد لەلایێک فشاری هەندێ کەس کەوا تاوانباریان دەکردم بەوەی پاشەکشێم نەکردوە تەنانەت یەکێکیان گوتی خەتای تۆیە گەمارۆ دراوین ئێستا دێم گولەیێکت لەکەلەی سەر دەدەم و دەتکوژم .
۲۰ - فشاری داعش و گەمارۆ و دۆغەکە سات بەسات خراپتر دەبوو خەلکی مەدەنیش دەمێک بوو دەرباز ببون ئینجا بڕیارم دا بەناو ڕەبیعەدا کە پڕ بوو لە داعش پاشەکشێ بکەین .
۲۱ - لە سیارەکانمان سەرکەوتین گوتم بەناو داعشدا دەڕۆین تەقەیان لێدەکەین ئەگەر لێماندرا سەیارەکانمان پەکی کەوت بەشەڕی کۆلان بەکۆلان خۆمان دەگەینینە ڕۆژئاوا ( تل کۆچەر ) هەر کەسێکیش بریندار بوو شەهیدی کەن بەجێی مەهێلن تەنانە ئەگەر خۆشم بوم منیش هەرکەسێک برینداربێ بەجێیناهێلم بە برینداری ئەگەر کوڕی خۆشم بێ شەهیدی دەکەم ، ئیتر بەڕێ کەوتین من خۆم سەیارەکەم لێخوڕی و پێشمەرگەکانیش لە جامی سیارەکان تەقەیان لە داعش کرد ، ( ٤ ) پێشمەرگە بریندار بون سێیان لەناو سەیارەکەی من یەکێکیش لە سیارەکانی تر بەشەڕ خۆمان گەیاندە ڕۆژئاوا .
۲۲- شەڕڤانان بریندارەکانیان لێوەرگرتین و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ( دێرکیان ) کرد لە کانتۆی جەزیرە و ئێمەش ماینەوە لەگەل شڕڤانان لە دەروازی ( تەلکۆچەر ) ی سنوری .

سەر ئەنجام توانیمان گیانی زیاتر لە ( ۱۱۰۰۰ ) یانزە هەزار برا ئێزیدیەکانمان ڕزگار بکەین لە کۆمەل کوژی

تێبینی :
ـــ لەسەر پاشەکشە نەکردنم لەلایەن هەندێ بەرپرس چەندین جار لێپرسینەوەم لەگەل کراوە پێم گوتراوە دەبوایە فەرمانی سەروی خۆت جێەجێ بکەی .
گوتومە بەهۆی مانەوەمان ژیانی هەزاران ئێزیدی ڕزگاری بوە .
گوتویانە کێشە نەبو هەزاران ئێزیدی تێداچون با ئەو چەند هەزارەش تێداچوبانایە .
ـــ بەرپرسێک گوتبوی هیچم بەدەستبا ( قادر خۆرانی ) م اعدام دەکرد ، ئێستا ئەو بەرپرسەو منیش نابەرپرس .
ئایا من هەقی اعدام کردنم هەیە یان ئەو ؟






وێنە

نیهاد بارزانی ناسراو بە شێخ فستق بارزانی
مەسعود پولەکەی پاپای بە ریفراندۆمەکەوە دەنێت
هێزی گەل و هێزی دەسەڵات
دەزگای میت، هاوپەیمانی پارتیی، بزانە چۆن مامەڵەی کورد دەکات