خیانەتی قەڵەمی نووسەران لە خیانەتی پارت و سیاسییەکان مەترسیدارترە، چونکە رووناکبیران کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر کۆمەڵگا هەیە

هەواڵ » عێراقی

حزبوڵای عێراق بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی هەڕەشە له‌ كازمی ده‌كات

(555 بینراوە)   | Saturday, 08.01.2020, 01:16 PM |


ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری، به‌رپرسی ئه‌منی میلیشیاكانی كه‌تائیبی حیزبوڵای عێراق له‌تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاندوه‌، " جه‌ژنی ئێمه‌ كاتێك ده‌بێت كه‌ به‌گوێره‌ی قه‌باره‌ی جه‌ژنه‌كه‌ كاریگه‌ری هه‌بێت، دڵنیابین له‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و کوژراوەکانی شاری قائیم".

ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری به‌رپرسی ئه‌منی كه‌تائیبی حزبوڵای عێراق، 31.01.2020 ، هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە تۆڵه‌ له‌و كه‌سانه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشوی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بەشدار بون و دەڵیت: "دوباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌شداربوانی ناوخۆی عێراق له‌سه‌ره‌تاشدا "كازمی غه‌در" و هه‌ر كه‌سێك له‌ هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌كدا بێت و به‌شداربوبێت له‌كارئاسانیكردن له‌و تاوانه‌ مێژوییه‌ بێ به‌ری نابێت له‌سزا و به‌پێی كات تۆڵه‌ی لێده‌كه‌ینه‌وه‌".


لە بەرواری 3-1-2020 ، له‌ئه‌نجامی بۆردومانێكی فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا لە به‌غدا، قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و نۆ له‌ هاوكاره‌كانیان كوژران.






وێنە

نیهاد بارزانی ناسراو بە شێخ فستق بارزانی
مەسعود پولەکەی پاپای بە ریفراندۆمەکەوە دەنێت
هێزی گەل و هێزی دەسەڵات
دەزگای میت، هاوپەیمانی پارتیی، بزانە چۆن مامەڵەی کورد دەکات