لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ناڕەزایی تەڤدا پرێس بەرامبەر بەیاننامەی کەجەکە سەبارەت بە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی جاش و ئەنفالچی شێخ محەمەد عەبدولکەریمی کەسنەزانی

Friday, 07.31.2020, 05:30 PM


ئێمە وەکو دەزگای تەڤدا پرێس بەنیگەرانیەکی قوڵەوە  لەو بەیانامە شەرمەزاریەی کەجەکە دەڕوانین کەبۆ سیخورێکی بەعس ویەکێك لە تاوانبارە داواکراوەکانی  تاوانی جینۆسایدی گەلی کورد ( ئەنفال)  بەبۆنەی مردنیەوە لەمیدیاکان بڵاویان کردۆتەوە ، مەخابن ئەمەش درێژەپێدانی چەندین هەلویستی  تری نابەجێیانە وەك  لەنامە و بروسکە ڵێدان  بۆ سەرۆک هەرێم  نێجیرڤان بارزانی بە بۆنەی  مردنی  بۆ دلۆڤان ئیدریس بارزانی .

ئەو هەلوێستەی  کەچەکە لای ئیمە هەرگیز ناچێتە چوارچیوەی ڕێزگرتن لەپانتایەکی بەرفراوانی ئاین بەگشتی و  ڕێبازی تەریقەتی قادری بەتایبەتی، لەبەر ئەوەی کە شیخ موحەمەد کەسنەزانی کەسایەتیەکی تاوانبار و داواکراو بووە  لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق، بە تاوانی جینۆسایدی گەلەکەی خۆی. ئەو ستایشەی کەجەکە بۆ کەسنەزانی بۆ ئیمە و کەسوکاری قوربانیەکانی ئەنفال بووە جێگای شۆک و ڕاچڵەکین،  کەهیزیكی خاوەنی ئەو میژووە پڕ لە قوربانیدان و تێکۆشانە خاوەندی ٥٠ هەزار شەهیدی بوێرە لە کچان و کوڕانی گەلەکمان، کە لە پێناوی ئازادی و گەلەکەی و مروڤایەتی خۆیان بەخشیوە، بەڵام بە پێچەوانەی ویستی ڕۆحی ئەو شەهیدە لەخۆبوردونە بروسکە بۆتاوانبارێکی گەورەی  جینۆسایدی گەلەکەی یان برای یەکیك لەمافیا گەورەکانی باشور بنیڕێت.  ئیمە هیوادارین کەچەکە ڕێچکەی پارتی ویەکیتی و گوران نەگرێتە بەر و لەدەربڕین و سەیرکردنی روداوەکاندا لەروانگەی بەرژەوەندی حزبیەوە هەڵوێستەکانی دەرنەبڕێت، بەلکو درێژ ە بەخەباتی ئازادیخوازانەی بدات و ئەو ترس و نیگەرانیەی ئیمە و سەدان هەزار کەس برەوێنیەوە .  بەتایبەتی ئیمە لەباشور مەخابن روژیك نەمان بینی،  کەجەکە ئەو نامە و بروسکانەی بۆ دلۆڤان بارزانی و شیخ موحمەد کەسنەزانی ناردویەتی،  هاوشیوەی ئەوە بۆتیرۆری دەیان کەسایەتی  ودەنگی بوێڕی باشور بەدەستی چەتەکانی پارتی ویەکێتی رسوا بکات و بەیاننامەی تایبەتی لەسەر بڵاوبکاتەوە. هیوادارین بە هەڵوێستی خۆتاندا بچنەوە و سنورێك دانێن بۆ ئەو کەس و دەنگانەی کە بەو ئاراستە تاریکەتاندا دەبات.

لینکی بەیاننامەی کەجەکە بەناوی ؛ شێخ محەممەد کەسنەزانی زانایەکی بێ هاوتا بوو

https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2507202013?fbclid=IwAR03edmEhQ-htwV7dMFV2W_MzC6x-ni6N-is0wPJ9nYOMhVALIgG1I7hkpI



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟