هەواڵ

ئەو مێژووەی کە شاردراوەتەوە (بەشی یەکەم)

Tuesday, 08.11.2020, 03:44 AM


ڕادەستکردنەوەی پۆلێک لە نیشتیمانپەروەری هەرکی، کە لەلایەن مەلامستەفاوە  بە ئیران

خیانەتێکی تری مەلا مستەفای بارزانی کە لە کورد و  نیشتیمانەکەی کردووە و  تا ئیستا باسی لێوە نەکراوە، یەکێکە لە خیانەتە  هەرە گەورە و شاراوەکانی مەلا مستەفا  کە لە زێڕۆک بەگی هەرکی کرد، بەسەرهاتەکان زۆرن با سەرەتا لە ژیاننامەی جەنەرال زێرۆ بەگەوە دەست پێ بکەین، کە من وەکو شارەزایەکی تەواو لە مێژووەکە بە دوور و درێژی لە چەند بەشدا دەیگێڕمەوە.

ژیاننامەی جەنەرال زێڕۆبەگ هەرکی :

ناوی تەواوی (زێڕۆ عارس ئاغا باندور ئاغا هەرکی ) یە لە تیرەی (سیدا) یە کە یەکێکە لە سێ تیرەی هۆزی هەرکی کە تیرەکانی هۆزی ھەرکی بریتین لە (سیدا، مەندا، سەرهاتی). لە سالی 1905 لە گوندی (کوکێ =کوکیا) لە ناحیەی (بالانیش) سەر بە شاری ئورمیە لە دایک بووە. لە شۆڕشی سمکۆی شکاک، عارس ئاغای باوکی زێڕۆبەگ فەرماندەی گشتی هێزی پیادەی سمکۆی شکاک بوو و لەشەرێکدا لە دەڤەری سەقز لە ڕووباری (جەخەتوو) شەهید بوو. لەو کات دا تەمەنی زێڕۆبەگ پانزدە سالان بوو دوای شەهید بوونی باوکی، لە دوای کۆتای هاتنی پرسەی باوکی کە لە (چەمێ حاوتاوا) ی دەشتی (مرگەوەر ) بوو لە رۆژی حەوتەم سمکۆ ئاغا شکاک هەر لەوێ دەمانچەکەی خۆی لە پشتی خۆی دەکاتەوە و لە پشتی زێڕۆبەگ دەخات .لە نێو ئامادەبوان کە چەندین سەرۆک هۆز و کەسایتی دیار ئامادەبوون لەگەل هۆزی هەرکی سمکۆ دەڵێت (من زێڕۆم لە جێی عارس ئاغا داناوە و دەبێت هەمووان گوێڕایەلی بکەن و لە قسەی دەرنەچن ). ئیتر لەو کاتەوە تا کۆچی دوایی کردنی زێڕۆبەگ بوە سەرۆک هۆزی هەرکی تیرەی سیدا لە رۆژهەلات و باشوری کوردستان.لە سالی 1925 زێڕۆبەگ بەشداری کرد لە شۆڕشی ( شێخ سعید پیران ) لە باکوری کوردستان. وە لە دوای لە سێدارەدانی شێخ سعید و 48 سەرکردەی باکوری کوردستان کە یەکێک لەوان (شێخ عبدالقادر شەمزینی) بوو کە سەرۆکی پەرلەمانی دەولەتی عوسمانی بوو و (سەید محمد شێخ عبدالقادر) کە کورە گەورەی شێخ عبدالقادر بوو ئەفسەرێکی بالا بوو لە سوپای عوسمانی ئەویش لەگەل باوکی لە سێدارەدرا، وە کوڕی دووەمی شێخ عبدالقادر ناوی (سەید عبداللە ) بوو کە ئەویش حوکمی لە سێدارەدانی هەبوو داوای لە زێڕۆبەگ کرد بۆ یارمەتی و لە لای زێڕۆبەگ مایەوە. بەلام خانەوادەی شێخ عبدالقادر شەمزینی لە قەلای نەهری لە شەمزینان ئابلوقە دەدرێن و لەلایەن ( بێلوک )سریەیەکی سوپای تورکەکانەوە چاودێری دەکرێن بۆ ئەوەی نەتوانن هەلبێن یاخود کەس نەتوانێت ئابلوقە بشکێنێت،بۆیە ئەو کاتەی (سەید عبداللە ) لە مالی زێڕۆبەگ دەبێت زۆر نئارامی خانەوادەکەی دەبێت بە رادەیەک کە لەبەر خەم و خەفەت کەسێکی گۆشەگیر ببوو و تێکەلاوی کەس نەدەبوو، دوای ئەوەی زێڕۆبەگ هەست دەکات کە سەید عبداللە زۆر بێتاقەتە و خەفەت بارە بۆ بنەمالەکەی بۆیە زێڕۆبەگ بریار دەدات کە وا هێرش بکاتە سەر تورکەکان و ئابلوقەکە بشکێنێت و نەهریەکان ئازاد بکات بۆ ئەو مەبەستەش چەند کەس لە خزم و دۆستەکانی لە هۆزی هەرکی کۆدەکاتەوە بۆ هێرشکردن، دوای شەرکردنێکی سەخت و خوێناوی لە ئەنجامدا زێڕۆبەگ تورکەکان تێکدەشکێنێ و دەست بەسەر قەلای نەھری دەگرێ و 3 ئەفسەر و بەشێک لە سەربازانی سوپای تورک دەستگیردەکات و خانەوادەی سەید عبداللە لەگەل خۆی دەیان باتەوە بۆ رۆژهەلاتی کوردستان لە گوندی (کوکێ)،کە شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆی بووە و سەید عبداللە لەوێ بە خانەوادەی شاد دەبێتەوە . لەبەرامبەر ئەو چاکەیەدا (سەید تەهای شەمزینی) حاکمی سیاسی رواندز کە سەر بە بەریتانیا بوو کە ئامۆزای (شێخ عبدالقادر شەمزینی )بووە . ئەو چالاکیەی زێڕۆبەگ دەزانێتەوە و لە نامەیەک دا بۆ زێڕۆبەگ هەرکی دەنێرێت و داوای لێ دەکات کە وا سەید عبداللە و بنەمالەکەی لەگەل خۆی بێنە رواندز . دوای ئەوەی زێڕۆبەگ و سەید عبداللە چوونە رواندز بۆ لای سەید تەها، لەو کاتەدا سەید تەها داوا لە زێڕۆبەگ دەکات کە لە باشوری کوردستان نیشتەجێ بێت و هاوکاری سەید تەها بکات و گوندی (کەلەکین) ش وەکو دیاری وەربگرێت و لەوێ نیشتەجێ بێت. بەلام زێڕۆبەگ دەلێت کە وا من مولک و گوند و عەشیرەتم لە رۆژهەلاتە ناتوانم بەجێی بهێلم .بەلام سەید تەها زۆری لە زێڕۆبەگ دەکات بۆ ئەوەی رازی بێت و لەو کاتەشدا بە ئامادەبونی 4 کەسایەتی دیاری ناوچەکە کە ئەوکات میوانی سەید تەها بوون سەنەدی گوندی (کەلەکین) دەداتە زێڕۆبەگ و پێشکەشی دەکات .ئەو چوار کەسەش بریتین بوون لە ( محمودبەگ سالح بەگ برادۆستی، سلێمان بەگی دەرگەلەی، وەهاب ئاغای جوندیان، مەلا یوسف ئاغا بالەکی )وە ئەفسەری هەوالگری بەریتانیاش لەوێ ئامادە بوو کە ئەو ئەفسەرە بارەگاکەی لە رەواندز بوو . وە بەشێکی گوندی (کەلەکین) بە ناو کەسێکی سورچیەوە بوو کە ناوی (حاجی مەلا) بوو دانیشتووی گوندی (خرێ ) بوو لە ناحیەی هەریر بۆیە زێڕۆبەگ ئەوبەشەی لێ کریەوە و گوندەکە بە تەواوی بوە هی خۆی . بۆ راستی قسەکانیشم ئێستا (حاجی مەلا) لە ژیاندا ماوە و لە هەولێر نیشتەجێیە.

دوای ئەوەی کە زێرۆبەگ مولکەکەی لە حاجی مەلا کریەوە بۆیە دواتر نیشتەجێی گوندی (کەلەکین ھەرکی) دەبێت،  سەید تەهای شەمزینی بەینی لەگەل دەولەتی بەریتانیا تێکدەچێت , دەچێتە ئێران و لە تاران نیشتەجێ دەبێت، دوای ئەوکات ئەفسەری بالای سوپای ئێران بە پلەی (سپەهبور) = (قائد فەیلەق) کە ناوی (شابەختی) بووە فەرماندەی سوپای ئێران بوە لە ئازەربیجان نامەیەک بۆ زێڕۆبەگ دەنێرێت لە رێی خزمێکی زێڕۆبەگەوە کە ناوی (حاجی قادر ئاغا هێشماوە) بوو و حاجی قادر ئاغا خۆی سەر بە دەولەتی ئێران بوو. داوا لە زێڕۆبەگ دەکەن بگەرێتەوە و هەموو گوند و مولکەکانیشی پێدەدەنەوە، بۆیەش زێڕۆبەگ دەگەرێتەوە رۆژهەلات و مولکەکانیشی وەردەگرێتەوە و دوو گوندی کە هی دەولەت بوون (میری بوون) وەک دیاریەک پێشکەش بە زێڕۆبەگ کران کە ئەوانیش گوندەکانی ( ژاراوە، گردوان) بوون لە دەشتی مەرگەوەر. پلەی سەربازی (سەرهەنگی فەخری ) پێدرا و لەوکات دا زێڕۆبەگ لە گوندی (گردوان) نیشتەجێ بوو هەتا سالی 1941 . لە کاتی جەنگی جیهانی دووەم دا یەکێتی سۆڤیەت و بەریتانیا، ئێران دەگیردەکەن و یەکێتی سۆڤیەتیش 34 کەسایەتی ناوداری کورد بانگێشت دەکات بۆ باکۆ کە بریتین بوون لە ( سەید محمد سدیق (شێخ پوشۆ)، زێڕۆبەگ هەرکی، قازی محمد، حاجی بابەشێخ، علی ئاغا دێبۆکری،عمر دێبۆکری، رەشیدبەگ هەرکی، تەهابەگ هەرکی، محمد ئەمین شکاک، حسن ئاغا هنارە شکاک، حسن تێلۆ شکاک، حاجی قەرەنی ئاغای مامەش، کاکە هەمزە نەلۆس مامەش، مجیدخان میانداو، نوری بەگ بەگزادە، هورکۆ بەگزادە، احمدبەگ فەیزوللە بەگی، بایز ئاغای گەورک،سەیفی قازی .......)چەندین کەسی تر، لەوێ رووسەکان زۆر تەکلیف بۆ ئامادەبوان دەکەن و داوایان لێدەکەن کەوا کوردەکان یەکبگرن و کەسێک لە نێوان خۆیان هەلبژێرن بۆ سەرکردایەتی خۆیان . ئێمەش پشگیریتان دەکەین بۆ دامەزراندنی دەولەت، کوردەکانیش کە هاتنەوە دەستیان کرد بە خۆ رێکخستن.

لەگەڵما بن بۆ خوێندنەوەی  مێژووی بەسەرهاتەکان.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟