لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

حامیدی حاجی غالی; له شاخیش هە روا ناپیاو بوو......بزانن چ نامە ردێک بوو

Tuesday, 08.24.2021, 10:19 AM


گێڕانەوەی پێشمەرگەی دێرین: عزیز قادر حمد

ئەو ساڵەی کە حکومەت دوایین هێرشی هێنایە سەر قەندیل له زنجیرە چیای سادر و چەکوچ.. چەند ڕۆژێک بوو له ژێر ئاگر و ئاسن له شەڕدا بوین، زۆر هیلاک بوین، کاتێک خەبەرمان بۆ هات کە چەند پێشمەرگەیەکی گەرمیان بەهانامانەوە هاتون منیش ئەوڕۆژە لەگەڵ سامان بالیسانی چووبووینە گوێزێ، کە لە پشتی شەڕەکە بوو. له بەر ئەوەی بیست ڕۆژێک دەبوو له شەڕدا بوین، بۆ پشودان چووبووینە ئەوێ. کاتێک حامیدی حاجی غالی هات کە بەرپرسی عەسکەری بوو، نزیکەی 60 پێشمەرگەیەکی لە گەڵدا بوو لە وێ چادریان هەڵدا و بارەگایان دانا....
ئێمه له لای برادەرانی تیپی 12ی سۆران دانیشتبوین،  کاتێکمان زانی پێشمەرگەیەکی باڵابەرز و توند و گورجوگۆڵ، کە ناوی کەریم بوو، فەرماندەی مەفرەزە بوو، هاتە لای ئێمه و دانیشت، ئێمەش بەخێرهاتنمان کرد و دەستی کرد بە قسە.
له قسەکانیدا وتی هاوڕێیان من فەرماندەی مەفرەزەم، بەڵام کاک حامید لە تیپەکەی ئێمه تەنیا منی هێناوە بۆ ئەم شەڕە، وا بزانم دەیەوێت بمکوژێت!
ئێمەش وتمان: بۆچی دەتکوژێت؟
وتی: وەڵا کاتی خۆی بە فەرمانی کاک سامان گەرمیانی چەکمان کرد. من بەخۆم چەکم کرد. دڵنیام ئێستا منی بۆیە هێناوەتە ئێرە، تا له کاتی شەڕدا بمکوژن! تکایە بە تەنیا جێم مەهێڵن بۆهیچ شوێنێک بمنێرن.
منیش لەوێ بەڵێنم پێدا ئەگەر بۆ چیای سادریش بە ڕێی بکەن، من و سامان له گەڵی بچین ....
ئیتر ئەوەبوو دیار بوو، حامید هەندێک پێشمەرگەی بانگ کردە ژێر چادرەکە و دوای نیوسەعاتێک بە کەریمیان وت: خۆت حازر بکە بڕۆ بۆ شەڕەکە له چیای سادر....
دیار بوو ڕێک حامید لەگەڵ مەفرەزەکەی خۆی داینابوو، کەریمیش زۆر به هێمنی بە حامیدی وت: کاک حامید پێم خۆشە لەگەڵ مەفرەزەیەکی تر بمنێری، لەگەڵ ئەو برادەرانە نەمنێری. ئیتر ئەوەبوو حامید بێ سێ و دوو پەلاماری دا بەڵێدان بە خۆی و هەشت پێشمەرگە لێاندا، زۆر بێویژدانانە....
فەرماندەیەکی کەرتی تیپی دوازدەی سۆران بەڕاکردن خۆی گەیاندە حامیدی حاجی غاڵی بۆ ئەوەی بیوەستێنێت و هیچی تر ڵێی نەدەن. حامید تا هێزی هەبوو گۆچانێکی لێدا و هاواری کرد کەس نەیەتە پێشەوە ئەوەی بێتە پێشەوە ئەیکوژین، دەبێت ئەو خوێڕیە تەمبێ بکەین.
ئیتر منیش به پێشمەرگەکانی تیپی 12م  وت با زوو فریا بکەوین کوشتیان .... یاڵا حامید بۆ من لێگەڕێن ئێوەش پێشمەرگەکانی بوەستێنن.  ئەوەبوو پەلاماری حامیدم دا و باوەشم پێدا کرد و وەستاندم پێشمەرگەکانیش تاقمەکەی حامیدیان وەستاند و کەریممان بردەوە لای خۆمان، قبوڵمان نەکرد ئیتر لای ئەوان بێت،  بەڵام کەریم  ئازاری زۆری پێ گەیشتبوو چەند هەوڵماندا رازی بکەن وازبێنێت، بەڵام ئەو هەرسور بوو،  کە تۆڵەیان ڵێبکاتەوە. تا بڵێی کوڕێکی ئازا بوو، شەو لای ئێمه بوو، کە ڕۆژ هەڵهات، پەلاماری حیمایەکانی حامیدی دابوو، سەرێ سێیانی شکاند و هەندێکی دیکەشی تێر شەق کردن، دیسان ئێمه چووین هێنامانەوە لای خۆمان.
ئەوەبوو حامید بڕیاری گرتنی دا و نامەیەکی بۆ سجن نووسی، لەگەڵ سێ پێشمەرگەی خۆی بەڕێی کرد، بەڵام کەریم پێی وتین بڕواتان بێت حامید پێی وتوون له ڕێگا بیکوژن، بەڵام لە بڵێن لە رێگا ویستی چەکمان بکات و بمانکۆژێت بۆیە ئێمەش کوشتمان .... دیسان داوای لێکردینەوە کە فریای بکەوین و نەهێڵن بەتەنیا بمنێرن بۆ زیندان ...زیندانەکەش له زەڵێ بوو، یەک ڕۆژەڕێ لەوێ دوور بوو، منیش بە کەریمم وت: خەمت نەبێت خۆم و سامان پێش ئێوە بەڕێ دەکەوین، تا ناو گەڵی دۆڵه کۆگە لەوێ دێین و خەمی هیچت نەبێت.
ئیتر ئەوەبوو ئێمه پێشتر ڕۆیشتین، کاتێک له ئێمە نزیک بونەوە چوینە لایان و پێمان وتن ئەوەبۆ کوێ دەڕۆن وتیان: دەچینە زەڵێ ئێمەش وتمان وەڵا ئێمەش لەگەڵتان دێین، لەوێ ئیشمان هەیە، هەندێک بڕو بیانویان هێناوە وتیان نا ئێوە بڕۆن لەگەڵ ئێمه مەیەن ..... دواتر پێم وتن کورت و کرمانجی: من هاتوم پارێزگاری لەو کوڕە بکەم کە ئێوە زۆر نامەردانە غەدرتان لێکرد، ئێستاش دەتانەوێ له ڕێگا به فێڵێک بیکوژن، بۆیە خەیاڵتان خاوە یەک هەڵه بکەن ئێوە تیاچوون، تاکو ناو دەرکەی زیندان له گەڵتانین، دەبێت ئێوەش  پێش ئێمه بکەون فڕوفێڵ ببیننەوە خراپتان بەسەر دێنین. ئەوەبوو یەک ڕۆژە ڕێگا ڕێگمان بڕی بۆ پاراستنی پێشمەرگەیەکی گەرمیان له دەستی چەتەکانی حامید.
کە گەیشتینە شوێنی دیارییکراو نزیکە سجنەکە، کاک سامان سەنگەسەری بەڕێوەبەری سجن بوو، له ڕوداوەکە تێمانگەیاند، کاک سامان هەرله پێش چاوی حیمایەکانی حامید، چەکەکەی دایەوە دەست کەریم و وتی یەک دەقی زیندانی ناکەم.  تەنیا دەست بەسەرە و تاکو ماوەی زیندانییەکەت تەواو دەبێت لای خۆم دەبێت .....
جا ئەوەبوو دوای ئازادبوونی ڕۆژێک بەهەموو پێشمەرگەکانی مەفرەزەکەیەوە هاتنە لامان بەسەردان کە بارەگاکەمان له نزیک قاسمەڕەش بوو له توژەڵه ...
ئەوانیش له لای بانەوە هاتبوون دنیایەک ڕێز و حۆشەویستیان بۆ ئێمه دەربڕی و وێنەی زۆریشمان گرتن، بەڵام لەوساوە ئەو برادەرانەم نەدیتنەوە ڕەنگە ئیستا زۆربەیان لە ژیاندا نەمابن،  بەڵام برادەرانی خۆمان زۆربەیان له ژیاندا ماون ...
ئەوەیەشۆڕشگێڕیەکەی حامیدی حاجی غالی

لە فەیسبوکی پێشمەرگەی دێرین (عزیز قادر حمد) وەرگیراوە

https://www.facebook.com/gardaluli.tolla.1

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟