هەواڵ

٧٢ زیندانیانی بادینان مانگرتنی سەرتاسەریان راگەیاندوە و پەیامیان ھەیە

Saturday, 09.11.2021, 05:07 PM


بۆ بەرێزان/ لایەنە پەیوەندیدارە ناوخۆ و نێودەلەتەکان
بەداخەوە دوای سزادانی ھەندێک چالاکوان و رۆژنامەنوسانی بادینان و دواخستنی دادگای بەشێکی زۆر، بەرامبەر ئەو نادادی و پێنەدانی مافە یاساییەکانییان و ئەشکەنجەدانی سایکۆلجی و جەستەیی، سەرچاوەیەک لەنێو زیندانی ئاسایشی گشتی ھەولێر پێیی راگەیاندین لە رێککەوتی ٦ی ئەم مانگەوە ٧٢ زیندانیانی بادینان کە پێکدێن لە (رۆژنامەنوس، چالاکوان، مامۆستا، پێشمەرگەی دێرین، نوسەر و مامۆستای زانکۆ) مانگرتنی سەرتاسەریان لە خواردن کردوە، ئێستا دۆخی بەشێکیان زۆر خراپە.
لێرەوە بەناوی کەسوکاری زیندانیانی بادینان داوا لە UN و پەرلەمانی کوردستان و عێراق، دەستەلاتی جێبەجێکار و دادوەری، نوێنەران وڵاتان لە ھەرێم و بەغداد، رێکخراوەکانی جیھانی مافی مرۆڤ دەکەین سەرەدانی زیندانیە بە ناحەق دەستگیرکراوەکانمان بکەن و فشار بکەن کە مافە یاساییەکانیان بۆ دابین بکەن، کە پێکدێن لە:
یەکەم: رێگەپێدان بۆ بینینی خێزان و پارێزەرەکانیان کە بەپێ (اصول المحاكمات الجزائية) مافی ھەموو زیندانیێکە پارێزەری ھەبێت.
دووەم: گواستنەوەی دەستگیرکراوەکان لە زیندانی ئاسایشی گشتی بۆ چاکسازی گەوران کە تەنیا چوار زیندانی گواستراونەوە سەرباری دەستخوشی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی داواکارین ئەوانەی دیکەش بگوازرێنەوە، چونکە دوخیان لە ئاسایش زۆر خراپە و بەشێک لە زیندانیان زیاتر لە ٤٠ کیلۆ لە جەستەیان دابەزیون، ناکرێت ئاسایش سکالاکار بێت و زیندانیەکانیش لەژێر زیندانەکانی ئەواندابن.
سێیەم: دادگایی گشت راگیراوەکان دەستپێبکەن و یەکلایی بکرێنەوە کە زیاتر لە ساڵێکە بە مەبەست دادگایی ناکرێن.
چوارەم: زیندانیەکان مەدەنین و ھیچ بەلگەیان لەسەر نیە بۆ ئەو تومەتانەی دەخرێنە پاڵ بویە پێویستە بەپێ یاسای ژمارە (٣٥)ی رۆژنامەگەری کوردی، یاسای ژمارە (١١)ی خۆپیشاندان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت نەک یاسای ١ی ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ی تێکدانی ئاسایشی ھەرێم.
مانگرتنی کەسوکارەکانمان بەھۆی ئەو زوڵمەیە کە لە زیندان لەبەرامبەریان ئەنجامددەرێت، ئەرکی ھەموو لایەکە بەرامبەر ئەم پرۆسەیە نادیموکراسی و نایاساییەی بەرامبەر خەلکی نارازی بادینان بھێتە دەنگ و ھەوڵ بۆ ئازادکردنیان بدات، چونکە ئەوان بێ تاوانن و لەسەر بیرورای جیاواز دەستگیرکراون ئەمەش مەترسیە بۆ سەر پرۆسەی دیموکراسی و سومعەی ھەرێمەکەمان ناشرینتر دەکات.
ئازادی بۆ چالاکوان و رۆژنامەنوسانی بادینان، بەڵێ بۆ دادپەروەری و یاسا و ماف و ئازدی.
ئەیھان سەعید - نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان.
١١ی ئەیلۆلی ٢٠٢١

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟