لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

ئەردۆگان و دوانەیەكی كورد / عێراقی لەرزۆك

Wednesday, 09.22.2021, 03:48 PM


دوێنێ ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆبونەوەی گشتی نە تەوەیەكگرتووەكان لە نێۆرك لێدوانێكی دا ، ئەردۆگان بەر لە ھەموو شتێك فاشیستیەتی خۆی بەیان كرد سەبارەت بە سوریا و لەوێدا وەك پیشەی ھەمیشەیی كوردی بە تیرۆریست ناساند وەھا بەناوی كردن كە خاوەن ھیچ مافێكیش نەبن ، ئەردۆگان دەشڵێت پێویستە مافی توركەكانی قوبروس پێشێل نەكرێت و بە یەكسان دەسەڵات بەڕێوە ببرێت توركەكان لەوێ بتوانن ئازادانە ھەڵسوكەوت بكەن و مافەكانیان بپارێزن و تاكڕەوی بەكۆتا بێت ، پرسی قوبروس لە ژێر ڕۆشنایی یەكسانی و عەدالەتی نەتەوەیەكگرتوەكان دایناوە بۆ توركەكانیش بێت دەتوانرێت چارەسەر بكرێت ، ئەردۆگان بوە پارێزەری فەلەستینەكان و داوای كۆتایی پێھێنانی داگیركاری بۆ كردن ھەروەھا ئەو ووتی ھەنگاوەكانی ئازەربایجان بەرامبەر بە ئەرمەنەكان ھەنگاوی ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەكە گێڕاوەتەوە ، بوە پارێزەری موسوڵمانەكانی ئوگور و بەتورك ناساندنی و گەڕانەوەی موسوڵمانەكانی میانماری كردە پرسی خۆی و بە زوڵم لێكراو ناساندنی ، ئەوە جگە لەوەی نزیكەی ٢٠ خولەك باسی لە گۆڕانكاری سروشتی كرد و وەك فریشتەیەكی دۆستی سروشت خۆی پێناسە كرد گوایا ئەوان ئامادەن بۆ گۆڕانكاری و ھەموو ڕێنماییەكانی جیھان بۆ پاراستنی سروشت و كەمكردنەوەی گازە زیان بەخشەكان ،
ئەردۆگان بیری چووە سەد ساڵە خاكی كوردانی داگیركردووە و تەنانەت مافی خوێندنی زمانیشی پێ نەداون لەگەڵیشیدا نزیكەی ٢٠ ساڵە چەك و گازی ژەھراوی نەماوە دژ بە كورد چ لە باكور ڕۆژئاواو باشور بەكاری نەھێنابێ ، دارستانی كوردستان نەماوە نەیسوتاندبێ ، كورد نەماوە زیندانەكانی ئەوی نەدیبێ ، بیری چوو بە قوڵایی زیاتر لە ٥٠ كیلۆمەتر دەیان سەربازگەی لە ناو خاكی ھەرێمی كوردستان یان باكوری عێراقدایەوداگیری كردووە ، ڕۆژانە دەیان فڕۆكەی پێشێلی سەروەری خاكی عێراق دەكەن و بۆردومانی گوند و باخچە و دەغڵی ھاوڵاتیان دەكەن ، ٣ شارۆچكەی كوردی لە ڕۆژئاوای كوردستان داگیر كردووە و تەتریك و تەعریبیان دەكات و دیمۆگرافیاكەیان دەگۆڕێت دەیان نمونەی دیكە .
ئەوەی سەرنج ڕاكێشە لەو كۆبونەوەیەدا دوو كورد كە یەكیان بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراقە و ئەویتریان فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقە دانیشتون و گوێ بۆ حیكایەتەكانی ئەردۆگان دەگرن كەچی زمانیان نەگەڕا بە ووشەیەكیش بڵێن خۆ ئەو مافانە جەنابت باسی دەكەی بۆ كوردیش پێویستین ، یاخود گەر كورد بونیشتان بۆ شەرمە عێراقیانە بتان گوتبایە ئەو پێشێلكاریانەی تۆ لە سەری ھاتویتە جواب جەنابت بەرامبەر سەروەری خاكی عێراق دەیكەیت .
چەند شەرمە سەرشۆڕانە بژیت لە ھەر شوێنێكا بیت جەنابی سەرۆك كۆمار و وەزیری دەرەوە .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟