لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

نە شام شەکر و نە وڵات شیرین

Monday, 09.27.2021, 11:19 PM


حاجی قادری کۆیە  دەفەرموێ
چوار ملیۆنن کوردستان نفوسی
بە قسەی ئەهلی تەخمین کە نوسی
وەلاکین فائیدەی چی هەرج و مەرجن
لەدەعوادا لەگەڵ یەکتر بە مەرجن
پاش ٣٠ ساڵ لە حوکمی خودموختاری کوردی ، تازە تێدەگەین کە لە چ درۆیەکی گەورەدا دەژین ، درۆی مێژویی ، درۆی ئابوری ، درۆی سیاسی ، درۆیەک ئەم کوردە نەبێ هیچ میلەتێک ناتوانێ یەک رۆژ بەرگەی بگرێ نەک دەیان ساڵ ، لە زەمانی داگیرکەراندا ، زەمەنی ئەنفال و کیمیایی و مەنعتەجەول و زەمەنی جاش و تەواری و ئەمن ،  زەمەنی  رشتنی خوێن و ئەشک و  ئەشکەنجەو ئازار ، زەمەنی ئیعدام زەمەنی صدام ، لە خەونێکی قوڵدا دەژیایین  ،خەون بەو رۆژەی کە ئەم کوردە دەستی لە ئازادی گیر دەبێ ، دەبێ چ گوڵستانێ چ بەهەشت و چ سەرزەمینێک بسازین ، چ کوردستانێک ئاوا کەین ، گوندەکان  ،  کێوەکان ،  تولەریی قەدپاڵەکان ، پێدەشتەکان ، شەقامەکان  ،  شارەکان ، پڕ دەبن لە خەندەو پێکەنین ،  لە جوانی ،لە سەنعەت ،لە زانست ، لە هونەر ،  لە ژیان  ،  شەهیدان لە رۆحماندا دەبنە خەرمانەی مانگ و  بەسەر سەری  وڵاتەوە  بە تریفەی مانگەشەو گۆرانی عاشقانە دەچڕن ،  دروست خەونێک بوو  لە زهنماندا  بۆی دەژیایین  ،ئیدی لە کونجی زیندان و لەبەرپەتی ئیعدام و  لەجەرگەی ئەنفال و  لە کیمیایی و خنکاندا  ، بە ئیلهامی ئەو خەونە هەمیشە ورەمان دەدایە بەرخۆمان و  بۆی دەژیاین و دڕمان بە مردن دەدا .
٣٠ ساڵە  بە درۆیەکی گەورە  ئەو خەون و ئیلهامە ،خەونی درۆ هاتۆتە دی ،  چ درۆیەکی گەورە بوو کاتێ دەمانگوت گەر کورد ئازاد بێ لە پارچەیەک ، ئەوا هەموو کورد ئازادی بەدەست دێنێت ، سنورەکان تێکدەشکێنین ، گەر کورد رزگار بێت لە ژێردەستی ئەوا دەبێتە نمونەی گەلی ئازاد ، بەڵام ئەفسوس ،ئەو نیوە زمانەی هەمان بوو ئەوش نەما ، ئەو کلتورە ، ئەو هونەرە ، ئەو ئەدەبە ، ئەو مێژوە کە ئێستە پاکی روخاوە ، کوردستانێک وێران لە عەقڵەوە ،لە ناخەوە لە ویژدانەوە ، تەواو لە مرۆڤایەتیەوە لە رەگ دەرکێشراوە ،بەجۆرێک  ناتوانی نە شار بناسیتەوە نە گوند ،  کوردستانێک  نەک سنورەکانی پارچەکانی تری نەسڕیەوە بەڵکو باشوریشی کردە دوو پارچە ، نەک کەرکوک و خانەقین و  شێخان و شەنگاڵی وەرنەگرتەوە بەڵکو  بێ ئاگا بە یەک مادەی دەستور فرۆشتی ، کوردستانێک دەست دەنێتە بینی پارچەکانی ترو دەیخنکێنێت ، دژی گەورەترین هیوای باکور دەستی ئەردۆگانی کورد کوژ دەگرێ و بانگەشە بۆ تورک دەکات ، دژی گەورەترین هیوای رۆژئاوا  دەستی داعش دەگرێ و شەنگاڵ بە گورگانخواردوو دەدات ،  دژی رۆژهەڵات  هەر رۆژە بەجۆرێک   رێنمایی تیرۆرکردنی  پێشمەرگەو بنکەو بارەگا دەکەن ،  لە  مەراسیمی  لەسێدارەدانی  پێشەوادا چەپڵەرێزانێتی ،کوردستانێک بە خواردنی خراپ دەرمانی خراپ و  کاڵای خراپ پرۆژەی خراپ  ، بێکارو بێ  زەرعات و بێ موچەو بێ دەرامەت کراوە ،  کوردستانێک نە شوێستە ماوە نە  جادە ، نە شار ماوە نە لادێ ،  رابوردوو وێران نە ئێستای ماوە نە خەونی . ٣٠ ساڵە درۆیەکی گەورە ، لەلایەک  عێراق دروست دەکەینەوەو لە لایەک  رئفراندۆم  دەکەین ، لەلایەک جاڕی دەوڵەت دەدەین و لەلایەک کەرکوک تەسلیم دەکەینەوە ،  لە کوردستان بە پێوە دژی میلەتی کەرد رادەوەستین و  بەرامبەر بە بەرد لە بارەگا  هاوەن و بیکەیسی دەنیێێن بە رۆڵەی میلەتەوە ، لە بەغداش دەچەمێینەوە شانی  پیاوانی ئاینی سیاسی ماچ دەکەین ،  کەس نازانێ ٣٠ ساڵە ئێمە چین ، گەلو میلەتین  یاخێڵ و قەبیلەین ،  هەرێمین فیدراڵین  پارچەیەکین لە عیراق و عێراقین ، نەخێر کوردستانینین و پارچەیەکین لە کوردستان ،  ئێمە پارتین و لەودیو دێگەڵەین یەکێتین و لەم دیو دێگەڵەین ،  هەزاران ملیۆنێرو ملیاردێر هەیەو هەژارین ،  هەزاران مەکتەب و سەدان پەیمانگاو زانکۆمان هەیەو نەخوێندەوارین ،  چەن شاری گەورەمان هەیەو گوندین و خێڵین ،  ئێمە چین بۆچی دروست بووین ، لەسەر گۆڕی ئەتاتورک دەڵێین دەوڵەتی کوردی خەونی شاعرانەیە ، سەرۆکی عیراق کوردە هەمومان دەکات بە عیراقی سەرۆکی هەرێم کوردەو هەرێم دەکات بە سەربازگەیەکی تورکی ،
مالکی جەعفەری سیستانی صدری بەدری شافعی حنفی سادقی هەرچی ئیمام هەیە رازی دەکەین بەس نەوتی  بن زەوی هەراچ کەین بێ دەنگ ،ئێمەی کوردستانی نەوت فرۆشێکی قاچاخچی بێ قیمەتین لەم گۆشەی زەویە ، میلەت یا لە سەر قەیرانن یا لەسەر قەبرانن ،  هەرخەریکی هەڵبژاردن بن ، بەهیوای بە دەنگدان بگرۆردرێت ، ئیدی    نەشام بە شکرێتی ماوە و ڵاتیش هێندە تاڵ بوە ، تفی دەکەنەوە و خۆیان دەدەن بە سینەی  شەپۆلەکانی دەریای ئیجەداو  ئاودیوی  ئاوابون دەبن .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟