هەواڵ
زیندانیانی سزادراوی بادینان مانگرتنی خواردنیان ڕاگەیاند
Saturday, 02.20.2021, 03:05 PM
بە پێی ئەو زانیارایانەی بە ماڵپەڕ و پەیجی تەڤدا پرێس گەیشتووە هەر پێنج زیندانیانی بادینان (ئهیاس ئهكرهم، شێروان شێروانی، شڤان سهعید بەڕۆژکی، گوهدار موحەممەد زێباری و هاریوان عیسا)کە لە بەرواری ١٦ی ئەم مانگەوە لە لایەن دادگای ٢ی هەولیرەوە بریاری شەش ساڵ زیندانیان بۆ دەرچووە، لە هەمان ڕۆژی بڕیارەکەوە مانیان لە خوارد گرتووە. پاش بەدواداچونی تەڤدا پرێس هاوسەری شێروان شێروان ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردەوە کە شێروان شێروانی لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا ئەوەی پێی ڕاگەیاندووە، کە بەردەوام دەبن لە مانگرتن و داواکاربووە دەنگی بە هەموو لایەک بگەیەنن، کە من بێتاوانە.
بەشدار حەسەن پارێزەری زیندانیەکان ڕایگەیاند: " وەکو کاردانەوەیەک گیراوانی بادینان لەژێر ئەشكەنجەی دەروونی و بەندكردنیان لە شوێنێكی نەشیاو ماوەی دوو ڕۆژە ئەم گیراوانە مانیان لە نانخواردن گرتووە".
هەروەها سەبارەت بە شوێنی زیندانیەکان ووتی: " تا ئێستا نازانین شوێنی بەندكردنیان لەكوێیە، چونكە نەبراون بۆ چاكسازیەكان، هەرچەندە بەپێی یاسا هەر حوكمدراوێك دوای دادگایی دەبێ ببرێ بۆ چاكسازیەكان".
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
بابەتی تر
ڕێکخراوێکی نزیك لە دەسەڵات داوای دڵۆڤانی و بەزەیی بۆ زیندانیانی دەڤەری بادینان دەکات
منافسەی جوت ئامۆزا
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان سزای زیندانیانی بادینان مەحکوم دەکات
سزای شەش ساڵ زیندانی بە بێ هیچ بەڵگەو شایەتیەك بۆ زیندانیانی بادینان
کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان لەسەر ئازادی بیروڕا ڕاپۆرتێک ئاراستەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات
سەرۆکى حکومەت بێ بەڵگەیەکى پشتئەستورى دادگا گیراوانى بادینان و هەولێر بە سیخوڕو تێکدەر تۆمەتباردەکات
ئۆپراسیۆنەکەى چیاى گارە بە هەماهەنگى هەولێر و بەغداد ئەنجامدراوە
سەروەریی هەرێم لەبەردەم چەكوشی دادوەری لەندەندا
بەهادین یوسف: بەهادین یوسف: دوو هەزار پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان
قارەمان مەمەند: بایدن دوبارە پابەندبوونی ئەمریکای بە بەهاو هاوپەیمانییە جیهانییەکان دوپاتکردەوە