وتار » رووداو

ئایا ئەردۆگان تا ساڵی ٢٠٢٣ دەوام دەکات ؟

(510 بینراوە)   | Wednesday, 10.06.2021, 05:57 PM |



ماوەیەکە ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا نەخۆشیەکی قورس سەری لێ داوە و بە هەڵسوکەوت و رۆشتنیەوە رۆژ بە رۆژ دیاردەکانی دەبینرێت ، هەرچەندە تورکیا تا ئێستە پەنهانی کردوە وەلی زانیاری لێرەو لەوێ دزەی کردوە کە ئەردۆگان  نەخۆشە ، شایەنی باسە چەند ساڵە  ئیسلامیە ئیخوانیەکان بانگەشەیان گەرم بوو کە گوایە ساڵی ٢٠٢٣  دەوڵەتی ئیسرائیل دەروخێنن و ئیمپراتۆری عوسمانی بە سەڵتەنەتی ئەردۆگان دروست دەکرێتەوە ، رێرەوی ئەم پلانەش لە مصرەوە دەستی پێ دەکرد کە حکومەتی ئیخوانی مورسی  لەگەڵ    حیزبی نەهزەی ئیسلامی لە تونس کە غەنوشی تێێدا باڵادەست بوو  بە لیبیادا  ئەم یەک گرتنە دروست بکرێ و  لە هەرێمی کوردستانی باشوریشەوە بەرەو سوریا دەست بکێشێت و  بەرەو مەکەو حیجازو  کەنداو بروات ، ئەم خەیاڵ پلاوەی ئیسلامیەکان کە  لە تورکیاوە نەخشەی بۆ دادەنرا  بە پلەی یەک لەسەر مەرگی کوردو کوردستان  رەنگی دەرێژرا ، ئەمە با بمێنێت کورد  قڕ بکرێ یان نا بۆ جیهان رەنگە ئەوە نەبێت ئەمما لەم سونگەیەوە  دەوڵەتانی کەنداو  بەدوایاندا مەعریب و جەزائیری بە ئاشکراو بێ رتوش خستە گیرفانی ئیسرائیلەوە ،  لەمسەریشەوە  ژێر بە ژێر ئیران وەک گەورە دەوڵەتی رۆژهەڵاتی ناوین لە لایەک و  لە جەنگی دژی ئەمەریکا لە لایەکی تر   ئیسرائیل  بەرامبەر خۆی بێ دەنگ دەکات بە سەفقەی پارەو نەوت ،  لەوسەرەوە یۆنان و  کێشەی قوبرس و  لە دامێنی  روسیاشەوە ئەرمیاو   مەلەفی جینۆسایدی ئەرمەن ،  ئەمانە  هەموی  پێکەوە بۆ  خەوخۆشێکی ئیسلامی نەوەی گورگەکانی تورکی عوسمانی  پارویەکی هێند گەورەیە  بێگومان دەیخنکێنیت ،  بە لەسەر کار لابردنی مورسی و ئیخوان لە مصر  پلانی ئەو خەونە تێک شکێنرا ، لە لیبیا هەرچی مورتەزەقەی تورکە دەردەکرێت و وا تونسیش خۆی یەکلا کردەوە دوای ئاشکرا بونی پلانی  غەنوشی و ئەردۆگان ،  
ئێستە حکومەتەکەی ئەردۆگان  لە کەناری مەرگە  ، پرسیارەکە لێرەدایە ئایا ئەردۆگان بەم دەردەی توشی هاتوە  درێژە دەدات بە کار تا ٢٠٢٣  یان لە رێگەدا دەمرێت ؟  ئایا بە لەناو چونی ئەردۆگان  ئاک پارتیش ڕۆ دەچێت یان  کەسێکی تر دروست دەبێت؟ ، ئایا کوردو  هەدەپە و پەکەکە خۆیان بۆ ئەم گۆڕانکاری و رەوشە زۆر هەستیارە ئامادە کردوە یان داویانەتە دەست قەدەر؟




وێنە

جیاوازی دەسەڵاتی دوژمن و دەسەڵاتی کوردیی
نیهاد بارزانی ناسراو بە شێخ فستق بارزانی
مەسعود پولەکەی پاپای بە ریفراندۆمەکەوە دەنێت
هێزی گەل و هێزی دەسەڵات

راپرسی

سایتی تەڤداپریست بەلاوە جۆنە؟