لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بڕیاری دادگای تاوانی هەولێر بۆ ئازادکردنی ژمارەیەک لە دەستگیرکراوانی بادینان دەکات.

Friday, 10.22.2021, 06:49 PM


کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا رۆژی هەینی 22-10-2021 لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، پێشوازی لەو بڕیارانەی دادگە دەکەن کە "کۆتاییان بە زیاد لە ساڵێک لە نەبوونی دڵنیایی بۆ ژمارەیەکی زۆر لە سکاڵاکەرەکان هێنا."
لە بەشێکی دیکەی تویتەکەدا هاتووە، ئەڵمانیا، نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەوروپا بە وردی چاودێریی بەڕێوەچوونی دادگەییەکانیان کرد. نیگەرانییەکان ماون لەبارەی سەروەریی یاسا، بەتایبەتی ماوەی هێشتنەوەی (هاووڵاتی) پێش بەڕێوەچوونی دادگاییکردن، هەروەها بابەتی هەبوونی پارێزەر و رێگە نەدان بە سەردانکردنی خزم و کەسوکار."
تویتەکەی کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا لە کاتێکدایە، رۆژی 19-10-2021 دادگەی تاوانی هەولێر بڕیاریدا، سزای ساڵێک زیندانیکردن بۆ هەریەک لە مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی ببڕێتەوە.
ئاسۆ هاشم، پارێزەری خۆبەخش لە دۆسیەی تۆمەتبارەکان رایگەیاند، لە دانیشتنی ئەو رۆژەی دادگەی تاوانی هەولێردا بڕیاردرا هەردوو تۆمەتبار مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی، ساڵێک زیندانی بکرێن، گوتیشی "بەهۆی ئەوەی نزیکەی ساڵێک راگیرابوون، ئازاد دەکرێن"؛ رۆژی چوارشەممەش مامۆستا بەدەل بەرواری ئازادکرا.
هاوکات رۆژی پێنجشەممە 21-10-2021 دادگەی تاوانی هەولێر لە دانیشتنێکدا بڕیاری ئازادکردنی پێنج دەستگیرکراوی دیکەی بادینانی دەرکرد.
بەشدار حەسەن، پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، "ئەمڕۆ دانیشتنێکی ئازاد و دادپەروەرانە لە دادگەی تاوانی هەولێر بەڕێوەچوو، هەریەکە لە د. عامر خالید، سلێمان مووسا، سولێمان کەمال، جەمال خەلیل و فرسەت ئەحمەد ئازادکران."

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟