لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ووردەکاریەکانی بەشداربوونی کورد لە کۆبوونەوەی شیعەکان

Monday, 10.25.2021, 03:04 PM



بۆ بەشداربوونی کورد لە کۆبوونەوەی شیعەکان پەیوەندی بە کێ کراوە ؟
ووردەکاریەکان چین؟
دوێنێ شەو لایەنە شیعەکان ،لەماڵێ مالیکى کۆدەبنەوە سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا وردەکارى کۆبونەوەى لایەنە شیعەکان ئاشکرا دەکات کە ئێوارەى دوێنێ لەبەغدا بەڕێوەچوو، بەپێى ڕاگەیەندراوێکى نوسینگەکەى، نورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا لەبارەى کۆبونەوەى لایەنە شیعەکان (جگە لەرەوتى سەدر) کە ئێوارەى دوێنێ بەڕێوەچوو ڕایگەیاندووە، لە کۆبونەوەکەدا چەند لایەنێک بەشدارى دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى ئەو قەیرانەى کە لەئەنجامى هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەى عێراق سەریهەڵداوە. ڕاشیگەیاندوە، لەمیانى کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ دەکرێت لەبارەى میکانیزمى چارەسەرکردنى ئەوقەیرانە و رێگرکردن لە لێکەوتەکانى و گەڕاندنەوەى مافى ئەو لایەنانەى زەرەرمەندبوون بەپێى دەستورى عێراق، ئەوەش لەپێناوى ئەوەى دۆخەکە ئاڵۆزتر نەبێت و داواکارییەکان چوارچێوەى یاسا تێنەپەڕێنن. سەبارەت بە بەشداری کورد لە کۆبوونەوەکاندا تەڤدا پرێس زانیاری نەییستراو بڵاودەکاتەوە نوری مالكى داواى كردووه مسعود بارزانی بەشدارى كۆبونەوەكەى دوێنێ شەوی ماڵی مالكى بكەن فواد حسين پەیوەندى كردووه بە مالكییەوە له ترسی صدر بەشداری کۆبونەوەکەی نەکردووە ! و مالكى لەڕێگاى نزار پەيوەندى به بافل كردووه پێیان ڕاگەیاندوون نوێنەرێکمان دەنێرین دواتر پەیوەندیان کردووە بەهۆی نەبونی فڕۆکە ناتوانن ئامادەبن ئەمڕۆش بافل تاڵەبانی چۆتە سەری ڕەش بۆ ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ پارتی


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟