لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

فرین لەناو قەفەسدا

Tuesday, 11.09.2021, 08:39 AM


لە رێگای ھەڵاتن و دەربەدەری لە ژێر بۆمبی فرۆکە و دەنگی چەك ھەلسامەوە و لەبەر بۆنی باروت یەکەم ھەناسەی ژیانم ھەلکێشا لەناو تەپ و تۆز چاوەکانم کردنەوەو
لەبەھاری سالی ١٩٩١ لەدایك بووم سالی سەرھەلدان وسالی ئازادی و سالی
بەزاندنی دکتاتورەکان بۆیە راھاتوم بەئازادی بژیم و گوتاری سەپاندن و دکتاتورانە ڕەت بکەمەوە زۆر ناگەرێمە دواوە ھەر لێرەوە دەست پێ دەکەم:-
دوای ھاتنی پەڕۆ باڵەکانم ئارەزوی فرینم کرد لەناو ھێلانە ویستم لەسەر داروگۆل و شاخ و بەردی ئەم ووڵاتە دا بفرم ویستم جیاواز لە بالندەکانی دی ئاواز بلورینم ویستم بەرزتر لەوان بفرم ھەتا بگەمە پەلە ھەورەکان و لەسەر ئەوانیشدا بفرم ویستم لەگەل با سەما بکەم ولەگەل باران دا عەشق، ویستم گۆل و پەپولە بەیەك بگەیێنم ودەنوکی داڵەکان بکەمەوە قەلەم بۆ نوسینەوەی سازانی نێوان دڕندەو بێ زیانەکان ویستم چیتر نینوك و کەڵبە  بە خوێن سورکراوەکان نەبینم ویستم شەڕ لەباوەشی ئاشتیدا بخەوێنم.
سەدەھا ویست و ئارەزوی دیکە لەناو دڵمدا ھەلدەقوڵان بەڵام ئێستا لەلایەن ڕاوچیەکانی ئازادییەوە بەندکراوم ئەگەر ئێوە بزانن ئەم قەفەسە چەندە تەنگ و ناخۆشە ھەمووتان ھەوڵی شکاندنی دەدەن بەڵام من نەھەولی شکاندن و ھەڵاتنیش تێدا دەدەم دەزانن بۆ؟
چونکە ھەر ھەبونی قەفەس خۆی لەخۆی دا ستەمە بۆیە نە شکاندن و نە ھەڵاتن تێدا چارەسەر نیە بەلکو ئازادبوون لە عەقلیەتی سەپاندن و زیندانکرن و بە کوێلە کردنی خەلك چارەسەر بۆیە ھەر چەند ئەم قەفەسە تەنگ و ناخۆشیش بێت،مادەم شوێنی کرانەوەی باڵەکانم ھەیە دەبێ بفرم و بەردەوام بین لە ئاواز لوراندن ھەتا ئەوانیش فێری ئازادی و یەکتر قبۆلکردن و رێزگرتن لە رای جیاوازببن.
بۆیە تکاتان لێدەکەم وەڵات جێ مەھێلن بێ دەنگیش مەبن بەرامبەر راوچیەکانی ئازادی و دزەکانی نەوت و ئاوی ووەڵاتەکەمان وە بەردەوام بن لە فڕین ھەتا ئەو چەکانەی لەدەستیان ببن بە گۆل و زیندانەکانیش ببن بە میمبەری ئازادی

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟