لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

بیلاروس هەڕەشەی تێکدانی پێداویستییە گازییەکانی ئەوروپا دەکات

Friday, 11.12.2021, 12:42 PM


سەرچاوە ڕۆژنامەی ئێنديپێندنت ۱۱-۱۱-۲٠۲۱
وەرگێرانی کۆیار ڕەئوف
لەسەر قەیرانی کۆچبەران ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ سەرۆکی بیلاروسیا هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە هەر سزایەکی نوێی یەکێتی ئەوروپای کردووە، لەوانەشە بە داخستنی گواستنەوەی گاز و کەلوپەلی سروشتی لە ڕێگەی بیلاروسەوە، بەهۆی قەیرانی کۆچبەری سەر سنوورەکەی ئێمە ئەوروپا گەرم دەکەین، ئەوان هێشتا هەڕەشەمان لێدەکەن کە سنوورەکە دادەخەن وە ئەگەر لەوێ گازە سروشتیەکان دابخرێن؟ بۆیە من پێشنیار دەکەم کە سەرکردایەتی پۆڵەندی و لیتوانییەکان و کەسانی تری بێ سەر بیر بکەنەوە پێش قسەکردن" هەڕەشەکەی لە کاتێکدا هات کە هەزاران کەس ئامادەبوون بۆ خۆڕاگریی شەوێکی دیکەی بەستن لە سنووری نێوان بیلاروس و پۆڵەندا و چەند وڵاتێکی ناوچەکە هۆشداریی هاوبەشیان دا کە قەیرانەکە دەتوانێت بچێتە ناو ململانێی سەربازیەوە. ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە 8500 سەربازی تر و پۆلیس بڵاودەکاتەوە بۆ بەهێزکردنی سنووری خۆی لەگەڵ باشوری بیلاروس، لە کاتێکدا لیتوانیا، ئیستۆنیا و لاتڤیا وتیان ڕژێمی لوکاشینکۆ هەڕەشەی جدی بۆ ئاسایشی ئەوروپا دروست کردووە بە ئەنقەست ئەمەش ئەگەری وروژاندن و ڕووداوی جددی زیاتر دەکات کەدەتوانێت بڕژێتە ناو بواری سەربازیەوە" پۆڵەندا پێشتر هەمان هۆشداری داوە. بیلاروس وتی کە دروست کردنی ژمارەی سەربازەکان لە شوێنێکی تر مانای ئەوە بوو کە ناچار دەبێت "ڕێوشوێنی وەڵامدانەوەی گونجاو" بگرێتە بەر، هەمو سەربەخۆ و هەمیش لەگەڵ هاوپەیمانە ستراتیژیەکەی، ڕووسیا. بیست و چوار کاتژمێر پێش ئێستا، مۆسکۆ بۆمبهاوێژی نارد بۆ بڵاوەپێکردنی ئاسمانی بیلاروس هاوکات یەکێتی ئەوروپا پابەندبوونی خۆی بۆ دانانی سزا تازەکان لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دووپات کردەوە و توانی سزای نوێ بەسەر بیلاروس و هێڵی ئاسمانیدا بسەپێنێت کە کۆچبەران بەرەو هەرێمەکە بەڕێ دەکەن یەکێتی ئەوروپا بیلاروسیای تۆمەتبارکردووە بەوەی کە هانی کۆچی نایاسایی دەدات لە تۆڵەسەندنەوەی سزاکانی پێشوو لەسەر مینسک لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ کرملین گوتی ڕووسیا هیچ پەیوەندیەکی بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی سەر سنوورەوە نییە و ڕايگەياند كە هەڕەشەی سەربازی و كۆكردنەوەی هێز مايەی نيگەرانيە . هەروەها گوتبووی سەرۆک ڤلادیمیر پوتین لە ماوەی دوو ڕۆژدا پەیوەندی تەلەفۆنی دووەمی لەگەڵ ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجام دا و پێی وت کە پێویستە یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ بیلاروس قسە لەسەر ئەو قەیرانە بکات لەسەر زەویش کۆچبەران لە ناو بیلاروسدا بەرد و لقیان فڕێدا بۆ پاسەوانەکانی سنوری پۆڵەندی و بۆ هەوڵدان بۆ شکاندنی پەرژینێکی وایەر وتەلی دڕكاوی لە هەوڵی نوێدا بۆ ناچارکردنی چوونە ناو یەکێتی ئەوروپا. دەسەڵاتدارانی وارشۆ وتیان: هەڕەشەی گازی سەرۆکی بیلاروس هەرچۆنێک بێت لەلایەن یەکێک لە ئەندامە پێشەنگەکانی ئۆپۆزیسيۆن پاشگەز كراوەتەوە ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ بۆریەکە ڕاناگرێت، ئەوە بابەتێكی ترە با لە بیرمان نەچێت لوکاشینکۆ دەیەوێت ئەوروپا قسەی لەگەڵ بکات" فراناک ڤیاجۆرکا بە ئیندیپێندنت گوتی: ئەگەر ئەو ئەمەی کرد ئەوە ئازاری دەدا، ئەوە دەبێتە هۆی ئازاردانی ڕووسیا بە شێوەیەکی ئاسایی کاتێک شتێک دەکات. ڕوسیا بەشێک لە گازەکانی لە ڕێگەی بیلاروسەوە بۆ پۆڵەندا و ئەڵمانیا دابین دەکات، لە ڕێگەی بۆری یەمال-ئەوروپاوە تۆم مەرزی-مانسەر، بەرپرسی شیکاری گاز لە ئای سی ئێس ئێس وتی کە بازاڕ هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە بەرامبەر لێدوانەکانی ئەم دواییەی بەڕێز لوکاشینکۆ گازپرۆم خاوەنی تۆڕی بۆرییە لە ناو بیلاروس، گازپرۆمیش لە ڕێگەی ئەو تۆڕەوە گاز بۆ بیلاروس دابین دەکات زەحمەت دەبێت دەوڵەتی بیلاروسی ناچاری ئەوە بکات بەو پێیەی گازپرۆم بۆرییەکە بەڕێوە دەبات و بیلاروس پشت بە گازی ڕووسی دەبەستێت. من سەیری نرخەکانی ناو ئەوروپام کردووە و بازاڕ وەڵامی ئەوە ناداتەوە، بازاڕی گاز ئەم سەرنجانە بە جددی وەرناگرێت بەڕێز مەرزی مانسەر ئەوەشی خستەڕوو کە هەرچەندە لەڕووی مێژووییەوە ئەم بۆرییە بە شێوەیەکی بەرچاو بەکارهێنراوە، بەڵام لەم هەفتەیەی دوایدا بەشێوەيەكی بەرچاوكەمی كردوە. هەڕەشەكانی لۆكاشينكۆ جارێ ديار نيە دەچنەبواری جێبەجێ كردنەوە يان نا ئەوەكاتێك دەردەكەوێ كە يەكێتی ئەوروپا سزاكەی بێلاڕوسيا جێبەجێ بكات. لە ئێستادا سەرۆكانی يەكێتی ئەوروپا پەيوەندی بەيەكەوە ئەكەن لەسەر پرسی كۆچبەران و ڕوسيا لە ونێوەندەدا پشتگيری لە بێلا ڕوسيا دەكات و هۆشداری دەدات بە يەكێتی ئەوروپا لە سەر هەر سزايەك دژی بێلاڕوسياوسزادانی كۆمپانيا فڕۆكەوانيەكانی ڕوسيا. ڕۆژی ڕابوردو پۆتين ڕای گەياند پۆڵۆنيا بەشداری كردوە لەهێرش كردنەسەر عێراق و تێكدانی سيستمی ئەو ووڵاتە و ئێستە ئامادەنيە كۆچبەرانی ئەو ووڵاتە كە مەترسی لە سەرژيانيان دروست بوە وەربگرێ .




ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟