لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

لەجوغزی كلوربيريفوسەوە !

Wednesday, 12.01.2021, 11:49 PM


دوێنێ یەکێتیی ئەوروپا بایکۆتی کڕینی  سەوزی ومزرەمەنیەکانی وڵاتی تورکیا کە (پرتەقاڵ و لیمۆی ترش وشیرین و سندی ونارنج و لالەنگی و کریب فروت)دەگرێرتەوە ، بایکۆتی کرینی کردوو لە ڕاگەیاندراوێکیشیدا دەڵێت : بە هۆی بەکارهێنانی  قڕکەری کیمیایی (كلوربيريفوس)ەوە کە مادەیەکی کیمیایی و ژهراویە وبەکارهێنانی لە لایەن  رێکخراوی تەندروستی جیهانی قەدەغەکراوە ، تورکیا بۆ قەڵاچۆکردنی زیندەوەرەکان (حەشەرات) لە ساڵی  ١٩٦٥ وە بە شێوەیەکی بەربڵاو بەکاری دەهێنێت لەگەڵ ئەوەش کە مادەیەکی کوشندەی دژە دەمارە و لە هەمان رەگەزی گازی ( سارین /  sarin)ە  . هەروەها بەکارهێنانی دەبێتە هۆی ژەهراوی کردنی ژینگەو لەناوبردنی باڵندەو هەموو جۆرە زیندەوەرکان .
دیارە یەکێتی ئەوروپا بەو بڕیارەی تورکیای توشی قەیرانێکی ئابووری گەورە کرد ، چونکە هەروەک ئاشکرایە کە تورکیا ساڵانە بە ملێۆنان تەن سەوزی مزرەمەنییەکان و  مێوەی تری لەم بابەتانەهەنارەدی وڵاتانی ئەوروپای دەکات و لە بازارەکانیان ساغی دەکاتەوە ، بەم بڕیارەی یەکێتیی ئەوروپا ، تورکیا ئابوورییە داتەپیوەکەی زیاتر دادەتەپێت و بەرو هەڵدێر دەڕوات .
لەم بارەیەوە (Bülent ŞIK)کە ئەندازیارێکی خۆراکی تورکە( Food Engineering )لە  هەژماری خۆی لە توێتەردا دەڵێت : (یەکێتیی ئەوروپا بریاری رەتکردنەوەی سەوزیی ومزرەمەنییەکانی تورکیا داوە  بە هۆی بوونی رێژەیەکی زۆر لە پاشماوەی قڕکەری کیمیایی (كلوربيريفوس)ەوە لە مزرەمەنیەکانی وڵاتی تورکیا ، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە  مادەی كلوربيريفوس  بە بریاری رێکخراوی تەندروستی یەکێتیی ئەوروپا بەکارهێنانی قدەغەکراوە ).
(ŞIK) لە توێتەکەیدا درێژە بە پەیامەکەی دەدات و دەڵێت :  (كلوربيريفوس کاریگەری زۆر خەراپی لە سەر مێشک و دەمارەکانی مرۆڤ دادەنێت ویەکێکیشە لەو ١٢ مادە ژەهراویانەی  کە کاریگەری خەتەرناکی  لەسەر گەشەی مندالدا دەبێت  ، هەربۆیە لە یەکێتیی ئەوروپادا قەدەغە کراوە ، بەڵا م لەوڵاتی ئێمەدا ( تورکیا ) بەکاردەهێنرێت ، ئایا وەزارەتی کشتوکاڵ لەم بارەیەوە هیچ پەیامێکت هەیە ؟ ) .

لە لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لە ساڵی ٢٠٠٣ دا لەسەر کاریگەری قڕکەری کیمیایی كلوربيريفوس لەسەر گەشەی منداڵاندا دەرکەوتووە ، کە ئەو مادەیە کاریگەری لە سەر دەمار و مێشک (ئەعساب)ی مرۆڤ دادەنێت ، هەربۆیە لە وڵاتانی ئەوروپی بەتوندی بەکارهێنانی قەدەغەکراو.
پرسیارە گرنگەکە لێرەدایە : ئایا هەرێمێ بەتەمای اللە و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی ، هیچ کاردانەوەیەکیان وەک وڵاتانی دونیا بەرامبەر بەلێشاوهەناردەکردنی کاڵا ژەهراویەکانی تورکیا بەرەو بازارەکانی هەرێم دەبێت ، یان نا ، گوێ بە تەندروستی هاووڵاتیانیان نادەن و هەر بەردەوام دەبن لە کرینی ژەهرو و کالای بەسەر چووی تورکیا و ئێران ؟a

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟