لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

ئێوە و دیموکراسی

Thursday, 12.23.2021, 09:48 AM


ديموكراسي باسى زۆر هەڵدەگرێت و بە بێ سەرنجدان لە ديوێكى ترى ديموكراسى باسى ديموكراسى كەموكوڕ دەبێت.

ئەگەر بێينە سەر باسى ديوەكەى ترى ديموكراسي ئەوا مەبەست لەو ديوەى ترى ديموكراسى كێشەكانى ديموكراسين. كێشەى ديموكراسى يان با بڵَێن سايدئێفێكتى ديموكراسى بەرهەمهێنەرى بيرۆكەى يەكسانى/ يۆتۆپياى يەكسانى, تاكگەراي و ماترياليزميە.

پرسيارێكى بە جێ يە بپرسين ئایا كێشەكانى ديموكراسى ڕووى لە كۆمەڵگاى ئێمە كردووە؟ دووچارى يۆتۆپياى يەكسانى بووينەتەوە، ئەو بۆتۆپيايە بەرەو كوێمان دەبات؟ بەرەو ديسپۆتيزم-  يان… پرسيارەكە بە بەڵێ وەلاَم دەدرێتەوە ودەتوانين بڵێن كە ديسپۆتيزم لەبەرزترين ئاستدايە لەكۆمەڵگاكەماندا, لەبەرئەوەى لەم سيستێمە ئابورييەى هەرێم كە لە ڕاستيدا ناتوانين باس لە بونى سيستێمێك بكەين، دابەشكردنەوەى سەروەت و سامانى ولاَت نا دادپەروەرانە زياتر لە ملێۆنێك فەرمانبەر….. ژمارەيەكى زۆرى ترى موچە خۆر و لاسەنگييەكى گەورە لە دەست نيشانكردنى موچەكان, نەبونى بەرهەم و كوَمەڵگايەكى بەكاربەر, چاوەڕوانكراوە كە زۆرينەى خەڵك توشى (ديسپۆتيزم) ببێت.

ئۆپۆسيزێۆنى دوێنێ زۆر زيرەكانە هات لەسەر ئەم ديوەى ديموكراسى واتە كێشەكانى ديموكراسى ئايديا و بونيادى خۆى وەك هێز دروست كرد, هەربۆيە بە شێوەيەكى چڕ و پڕ پروپاگەندە و پەيمانى يەكسانى و دادپەروەرى كۆمەلاَيەتى دەدا بە كۆمەڵگا بە گشتى و گەنج بەتايبەتى، بێ خوێندنەوە بۆ كاريگەريى يە نەرێنيەكانى ئەو ڕووەى ديموكراسى، ئۆپۆسيزيۆنى دوێنێ تەنها لەژێر و بەناوى ديموكراسييەوە  سود و دەستەكەوتەكانى خۆى دەبژارد.

يۆتۆپياى يەكسانى لە تاكەوە دەست پێدەكات و تەشەنە دەكات هەتا ئاستێك كە زۆرينە دەبنە ديسپۆتيك و دونياى مۆدێرنەش ديسپۆتيزم بەهێز دەكات و گەشەى پێدەدات ! بێجگە لە ديسپۆتيزم , خواستى يەكسانى , تاكگەراى و ماترياليزم زياد دەكات. تاكگەرايي ئەصڵى ديموكراسييە كە هەڕەشەى ئەوە دەكات زياتر و زياتر دەبێت يەكسان بێت. هۆكارى ئەم فێنۆمێنە وا دەكات خەڵك تەنها بير لەبەرژەوەندى خۆى بكاتەوە، ئەم بيركردنەوەيەش هۆكارە بۆ لەناوبردنى پەيوەندييە كۆمەلاَيەتيەكان و نەمانى پشت بەستن بەوى دى, پسانى پەيوەندى بەو كۆمەڵگايەوەى كە تێيدا دەژى و دەرك نەكردن و نەمانى هەستى بەرپرسيارێتى بەرامبەر بە كۆمەڵگا و نيشتيمان.

تاكگەراى هەست بە ئەرك و مومارەسەى ئازادييەكان ناكات، بەرەو ماترياليزم مل دەنێت كە ئەمەش لە عيشقى يەكسان بوونەوە سەرچاوە دەگرێت و پێى وايە كە دەبێت ئەويش بە ئەندازەى كەسێكى سەروەتمەند خاوەن سەروەت و سامان بێت. كاريگەرى ما ترياليزم وا دەكات كە خەڵك لەتاو ڕاكردن بە دواى كۆكردنەوەى سەروەت و ساماندا ئازادييە سياسيەكان پەراوێز بخات, دەگەڕێت بە دواى كۆمەڵگايەك كە گەرانتى ماترياڵى پێدەدات.

لێكترازانەكانى نێو كۆمەڵگا، ڕەخنەى توند لەسەر پرسى بە دەوڵەت بوون و دژايەتىكردنى ئەو پرسە بە پاساوى نەبوونى يەكسانى هەتا ئاستێك كە گەنجێك لە واڵى فەيسبوكى خۆى دەنوسێت ” كوردستان قەحبەخانەيە ” و لەسەروى ( ٣٠٠) لايكى بۆ دێت و ئەگەر كەسێك بڵێ بە كوردستان چۆن دەڵێى قەحبەخانە، گەنجێكى ترت لێ ڕاست دەبێتەوە و پێتدەڵێ تۆ بێ ئەدەبى كە ڕەخنە لەو هەڵوێست و بۆچوونە دەگريت، كارێكت پێ دەكات با بە دەوارى شڕى نەكردبێت! خواستى كۆچ و كۆچى گەنجانيش بەرەو دەرەوەى ولاَت بێجگە لەوەى كە هۆكارەكەى دەگەڕێتەوە بۆ نەبونى سيستێمى ئابورى و نادادپەروەرى لە دابەشكردنى سەروەت و سامانى ولاَت هەروەها دەرهاويشتەى ئەو يۆتۆپيا بەڵێن پێدراوەيە كە ئۆپۆسيزێۆنى دوێنێ نەيانهێنايە دى, نائومێدى گەنجى گەياندە ترۆپك. لە ديموكراسي دا كاريگەرى مينتاڵيتێتى ديموكراسى لەسەر تاك و بيركردنەوەى جێگاى سەرنجە بە تايبەتى لە كۆمەڵگايەكى داخراو بە پاشخوانێكى سياسى و كلتورى لەمەڕ ئەمەى خۆمان ! بێجگە لەو كێشانەى ديموكراسى كە باسم كردن  هەروەها لە ديموكراسيدا خەڵكى بێ توانا دەبنە نوێنەرى خەڵك و بەناوى خەڵكەوە قسەدەكەن و دەڵێن خەڵك دەنگ و دەسەلاَتى پێداوين.

لەو ماوە كورتەدا كە ئەو كورسيانە دەگرن هێندەى خەريكى ڕازيكردنى خەڵك و موزايەدەى سياسى دەبن، لە پێناو هەڵبژاردنەوەيان هێندە خەريكى كارەكانيان نابن وەك نوێنەرى ڕاستەقينەى خەڵك.  كێشەيەكى ترى ديموكراسي دروستكردنى ديكتاتۆرە لە ڕێى ياساوە كە پێى دەڵێن ديكتاتۆرى ياسا. بۆ نمونە خوێندنەوە و كاركردن بە دەقە ياساييەكان بە شێوەيەكى ئەبستراكت و هەروەها كاركردن بە ياسايەك كە مافى گروپێك و كەسێك پێشێل دەكات. يان دانى هەموو دەسەلاَتەكان بە هەر سێ دەسەلاَتەكان هەرچەند بە ياساش بێت دەرئەنجام ديكتاتۆر بە ياساىی دروست دەبێت، لەبەرئەوەى بە ياسا دەسەلاَت دەسەلاَتەكانى پێدەدرێت و لەكاتى خراپ بەكارهێنانى دەسەلاَتەكانيدا زۆر لە سەرخۆ پێتدەڵێت ياسا ئەو دەسەلاَتەى پێداوم و سەرپێچى ياسام نەكردووە, هەربۆيە گرنگە و دەبێت ئاگامان لە زمان و دەستەواژەكان و تەفسيرى دەقە ياساييەكان بێت, ئاگامان لێى بێت چەند دەسەلاَت بە ياسا دەدەين بە دەسەلاَت, بۆ ئەوەى دوا بڕيار لە لاى ميللەت بێت !

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟