لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

بێدەنگیی و ستەمکاریی..

Monday, 12.20.2021, 08:31 PM


   ئەوانەی کەمێک شارەزاییان لە مێژوودا هەبێت، دەزانن کە هەمیشە ستەم و بێدەنگیی دووانەیەکی لێکدانەبڕاو بوون و بێ یەک هەڵیان نەکردووە. لە هەرشوێنێکدا بێدەنگی زاڵبووبێ ستەمکاریی زەق بۆتەوە و بە پێچەوانەشەوە هەر کات خەڵکی بەرامبەر نادادی و ستەم هاتبێتنە دەنگ، ستەمکاری کاڵبۆتەوە. ڕوونە کە هیچ دەسەڵاتدارێک ناتوانێ ببێتە ستەمکار ئەگەر ڕەعیەتێکی ملکەچ و بێدەنگ و گوێڕایەڵ و ژێردەستەی لەبەردەستدا نەبێت. "ئەسکەندەری مەکدۆنی" کە بۆ ماوەیەکی زۆر دەسەڵاتی بەسەر بەشێکی گەورەی جیهاندا هەبوو، پێی وابوو دوژمنی سەرسەختی فەرمانڕەوا ئەوانەن کە هەمیشە ژاوەژاو دەنێنەوە و خەڵکی دێننە قسە، ئاخر ئەو تەنها بەوانە دڵی دەکرایەوە کە هەموو کات کڕ و بێدەنگ، خەریکی جێبەجێکردنی فەرمانەکانی بوون و  دەست لە سەر سینە لە خزمەتیدا ڕادەوەستان!

سەرباری مانەوەی بێدەنگیی وەک خۆراکپێدەری هەمیشەیی ستەمکار، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئەو ڕاستیە بزانین کە بێدەنگیی بەو ئاستەش کە دەسەڵاتدار بە گەشیەوە لێی دەڕوانێت، خاڵی نیە لە مەترسی. ئەوان نازانن لە هەناوی بێدەنگیدا بەردەوام هێزێکی خەوتوو هەیە، دەنگێکی بەزۆر کپکراو؛ وزەیەکی بێ ئەندازە ڕووخێنەر خۆی مەڵاسداوە. کە زۆرجار بە تێوەژەنینێک؛ بە نەقیزەی کەسانێکی هوشیار؛ بە ڕووداوێکی خەوڕزێن؛ ئەم وزە ڕوخێنەرە بە ئاگا دێتەوە و دەبێتە دەنگێکی سامناک  و دەسەڵاتداری ستەمکار  کاس و هەراسان دەکا.

ئەوەی ئەمڕۆ لە کوردستاندا دەگوزەرێت، دڵخۆشبوونی دەسەڵاتدارانی هەرێمە بە مانەوەی خەڵکیی لە دۆخی متبوون و بێدەنگییدا.  ئەوان نازانن و بێ ئاگان لەوەی لە ناوەوەی ئەم بێدەنگییە دەستەجەمعییەدا گڕکانێک هەیە، بە دووی دەرفەتێکدا دەگەڕێ بێتە سەر و عەرشی لەرزۆک و ناڕێکی سەرداری کورد بهەژێنێت!

   کورد بۆچی ستەمکاریی قبوڵ دەکات؟ چونکە خۆویستی لە هەناوی تاکی کورددا زاڵترە لە کۆویستی. تاکی کورد کەمجار ئامادەیە لە پێناوی ویستی گشتیی گیانی خۆی بخاتە مەترسیەوە. کورد لە مێژە گوتویەتی: ( دەست بە کڵاوی خۆتەوە بگرە، با با نەیبات)، ( زارت بگرە و سەرت سەڵامەت). لێرەوە؛ بەم فەرهەنگە هەژارەوە؛ بەم لەرزۆکیی و لێکترازانە مێژووییەوە؛ ئێمە نە دەبینە گەل بە واتای ڕێکی وشەکە؛ نە خاوەنی تاکێکی هوشیاریش دەبین کە لە ڕێی بەدیهێنانی پانتاییەکی فراوانی ئازادییەوە بۆ گشت، پانتایی ئازادییە فەردییەکانی خۆی فراوانتر بکات. تاکی ئێمە کە لە پانتاییە گشتیەکە دەکشێتەوە، بە بێ ئەوەی خۆی بیەوێ شەڕەکە دەباتە نێو پانتاییە تایبەتیەکەی خۆی. لەمەشدا چونکێ تەنیایە، چونکێ تەنراوە بە ژینگەیەکی بێدەنگ و خاڵی لە هاوغەمیی و هەڵوێست، بۆیە هەمیشە بە دۆڕاوی لەم شەڕانە دێتە دەر.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟