لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

گەنەڵ ئێنێرجی لە کوردستان بکەنە دەرەوە

Tuesday, 12.14.2021, 11:03 AM


کۆمپانیاکانی نەوت لە دوورو نزیکەوە حەزیان لە پرانسیپ و مۆرالی ژینگەیی نیە، هەندێکیان لەلایەن وڵاتەکانی خۆیانەوە مەرجی ژینگەییان بەسەردا سەپێنراوەو لەکاتی هەڵکەندنی زەوی وێرانکردنیدا لەپێناو نەوتدا، دەبێت لەدەروبەری هەر چاڵە نەوتێک هەندێ دار بچێنن، وەک ئەوەی بەریتانیەکان لەسەدەی رابوردوودا لە کەرکوک کردیان. هەڵبەتە یاسای ناوخۆیی هەر وڵاتێکیش کە دەبێتە جێی سەرنجی کۆمپانیا بیانییەکان، ڕۆڵی لە سەپاندنی مەرجە ژینگەییەکاندا هەیەو دەکرێ کەمێک لغاو بکرێن لە تێکدانی سروشتدا. مەترسی گەورە لەوەدایە کە کۆمپانیای نەوت هی دەوڵەتێکی داگیرکەر بێت، ئیتر ئەو کاتە لەبری بیرکردنەوە لە چاندنی دارو درەخت لەچواردەوەری هەر چاڵە نەوتێک، دار سرووشتییەکانیش لەناو دەبات. ئەمەیان بەسەر کوردستاندا ساغ دەبێتەوە، بەو پێیەی هەرێمێکی دەرگا واڵایە بۆ داگیرکاری و بۆمباران و هەرچی جۆری کۆمپانیاو گەندەڵی هەیە.
گەنەڵ ئێنێرجی، کە کۆمپانیایەکی تورکی-بەریتانییە یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی نەوت کە سروشتی کوردستان تێکدەدات و ئەگەر لە کوردستان نەکرێتە دەرەوە، دوای ساڵانێکی تر چیاکانی قەرەداغ دەکاتە سوتماک. ئەم کۆمپانیایە بە یارمەتی هەندێ دەسەڵاتدارو دەستڕۆیشتووی ناوچەکەو زۆنی سەوز، دەستی گرتوە بەسەر چیاکانی قەرەداغدا کە تاکە شوێنە لە باشووری سلێمانی و باکووری گەرمیاندا وەک ڕووبەرێکی سەوز ماوەتەوە. ئەم زنجیرە چیا گرنگە لە ڕووی ژینگەیی و هەمە-چەشنییەوە ڕۆڵێکی بنەڕەتی لە ناوچەکەدا هەیە.

یەکەم: توانانی هەڵمژین و حەشاردانی ڕێژەیەکی زۆری دووەم ئۆکسیدی کاربونی هەیەو ئۆکسجین دەبەخشێتە ناوچەکە.

دووەم: جێگەیەکی سروشتی لەبارە بۆ هەموو جۆرەکان، لە ئاژەڵی بڕبڕەدارەکانەوە بگرە تا باڵندەو خشۆکەو مێروو.

سێیەم: لە خۆگرتنی درەختی جۆراوجۆر کە بەشێکن لە ناسنامەی سروشتی کوردستان.

چوارەم: بەخشینی ڕێژەیەکی باشی هەوای شێدار کە سەرچاوەی بارانە.. ئەمانەو چەندەها خەسڵەتی تر کە زاناکان دەتوانن بەڕوونترو فراوانتر باسی بکەن.
وەک لە وێنەکەدا دەیبینن، ئێستا بەشێکی قەرداغ دراوەتە دەست کۆمپانیایەکی نەوتی تورکی و لەناو دڵی قۆپیەکانداو لە پێناو نەوتدا، جینۆسایدی دارو درەختی کوردستان دەکات، پلانەکەشی ئەوەیە چالاکییەکانی لە هەڵکەندندا زیاتر بکات و ڕووبەری زیاتر لە دارو ڕووبەری سەوزایی دابماڵێت. وەک لە نەخشەکدا ڕەچاوی دەکەن، پرۆژەکانی گەنەڵ ئێنێرجی زۆربەی قۆپییەکان دەگرێتەوەو لە داهاتوویەکی نزیکدا، دڵی ناوچەکە وێران دەکات.
هاوینی ڕابوردوو لەکاتی کاری مەیدانی و گەڕانمدا، لەجارێک زیاتر لە ڕێگەی تەلەفۆن و ئیمێلەوە پەیوەندیم بەم کۆمپانیایەوە لە سلێمانی کردو مەبەستم ئەوەبوو لە خۆیانەوە گوێم لێبێت و چی دەڵێن دەربارەی ڕیشەکێشکردنی هەزاران داری قۆپیەکانی قەرەداغ، بەڵام بەهیچ جۆرێک وەڵامیان نەدامەوە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟