لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

چۆن لافاو روی گەندەڵیەكانی هەرێمی كوردستانی هەڵماڵی؟

Monday, 01.03.2022, 12:18 PM


گۆڕانكاریەكانی كەش و هەوا ئەوە دەردەخات كە گەندەڵی مەترسیەكی مرۆی ئاسایشیە لەسەر كوردستان نەك تەنها كێشەیەكی كاتی.
گۆڕانی كەش و هەوا حوكمڕانی قورستر دەكات و بۆشای گەندەڵی و هەڵەی سیاسی كردن سنوردارتر دەكات.
گۆڕانەكانی كەش و هەوا، سیاسەتە خراپەكان دەردەخەن و دەبنە هۆی شكستی حوكمڕانیە خراپەكان. باشترین رێگا بۆ رێگری كردن لە كارەساتی سروشتی بریتیە لە پەرەپێدانی وڵات و دانانی پلانی درێژ خایەن بۆ وڵات.
ئەگەر لە ڕابردودا داگیركاری مەترسی بوبێت بۆ سەر كوردستان ئەوا خراپ بونی ژینگە مەترسی دارتر چونكە دەكرێت دوای داگیركردن دوبارە داگیركاران دەربكرێن بەڵام چاكردنەوەی ژینگە زۆر زەحمەتە پاش خراپ بونی.
كێشەكانی وەك پیس بونی هەوا و لافاو لە كوردستان بونەتە مەترسی ئاسایشی و هەڵە و گەندەلیەكانی ئەم ولاتە خراپتری دەكەن.
بە دواخستنی چارەسەكردنی ئەم كێشانە مەترسیەكان زیاتر دەبن و رەنگە هەنێك شوێن بۆ ژیان و كاركردن نەشێت و كۆچێكی گەورە روبدات. چونكە بە خراپ بونی ژینگەی ناوچەیەك زۆر بە زەحمەت دەگەرێتەوە شوێنی خۆی.
یەكێك لە دەرەنجامەكانی ئەم كێشانە ئەوەیە مانایەك بۆ نیشتیمان نامێنێت و پەیوەندیەكی ناتەندروستی نێوان خەڵك و خاك دروست دەبێت.
‎لافاوەكانی هەولێر و كۆچی بە كۆمەلی كورد بۆ ئەوروپا ئەوە دەردەخات كە چیتر گەندەڵی و خراپبەرێوەبردن تەنها  لایەنی لاوەكی حوكمڕانی نین بەڵكو دەبنە كێشەی ئەمنی وەك ئەوانەی لەم دوایەدا بینیمان.
‎هەروەها كۆمەڵگەی كوردستان بەرەوە‎ كۆمەڵگەیەكی دوو چینی، سەر و خوارەوە هەنگاو دەنێت. چینی ناوەند كە كۆڵەكەی دیموكراسیە بەرەوە نەمان دەچێت.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟