لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

کامیان دروستە عەقڵ یان سۆزداری؟

Thursday, 02.03.2022, 07:30 PM


فەیسبوک ماڵێک بۆ سایکۆپاتەکان

رەنگە زۆربەمان فیلمی هانیباڵ The Silence of the Lambs (1991)مان بینیبێت، کە یەکێکە لە بەرجەستەترین وێنەی کەسی سایکۆپات بەڵام لە شێوەی تاوانباردا، کە چۆن بەپلانەکانی لەچەندین زیندان خۆی رزگار دەکات و تاوانی گەورەو توندوتیژ ئەنجام دەدات، تەنانەت دەگاتە ئەوەی قوربانییەکانی بخوات، ئەم فیلمەو دەیان فیلمی تری هۆلیود لەسەر سایکۆپاتەکان بەرجەستەی ئەوە دەکەن کە سایکۆپات مانای توندوتیژی و خۆمەڵاسدانە بۆ قوربانییەکان، بەڵام ئایا سایکۆپاتەکان هەمویان دڕندەن؟ یان نەخۆشن و ئەوانیش قوربانی عەقڵێک و بیرکردنەوەیەکی شێواون؟ چەند زنجیرەیەکی تری تەلەفزیۆنی هەیە کە باسی سایکۆپاتەکان دەکات و پاڵەوانەکانی تەواو سەرنجی بینەران رادەکێشن، بەمدواییە نێتفلێکس دۆکیومێنتارییەکی لەسەر تێد بوندی بڵاوکردەوە کە چوار زنجیرەیەو یەکێکە لە سایکۆپاتە بەناوبانگەکان و تاوانبارە بە کوشتنی ژمارەیەکی زۆری کچ بەشێوەیەکی دڕندانە، بەڵام کاتێک گوێ لە تۆمارە دەنگییەکانی دەگریت زیرەکیی و وردبینی لەئەنجامدانی کارەکانی دەردەکەویت کە چۆن هیچ بەڵگەیەک لەدوای تاوانەکانی بەجێ ناهێڵێت.

بەبینینی ئەو فیلمانە بۆمان ئاشکرا دەبێت سایکۆپاتەکان زۆر راستی دەزانن لەسەر مرۆڤ، زۆر زیرەکن لەسەرنجڕاکێشانی ئەوانی ترداو دەزانن چۆن مامەڵە بکەن، بەڵام ئایا لە سۆشیاڵ میدیا گوێیان لێدەگرین؟ بەردەوام باسی ئەوە دەکرێت کە ئەوان سۆزداریان نیە، مانای وایە ئەوان بە عەقڵ کاردەکەن، بۆئەوەی بڕیار بدەین لەسەر کارێک کە هەڵەیە یان راستە، پێویستمان بە عەقڵەو لەڕێگەی سۆزەوە ئەو بریاڕە بدرێت جیاوازە. لەبەرئەوە سایکۆپاتەکان هەمیشە لەپێشەوەن و ئەوان لەواقیعدا سەرکەوتون بەسەر ئەوانی تردا، لەسۆشیال میدیاش هەروا، نمونەی زۆر سیاسی و هونەرمەندی داهێنەرو بزنزمانی گەورە هەن کە سایکۆپاتن، هەربۆیە دەتوانین بڵێین گوێیان لێدەگیرێت. پرسیارەکە ئەوەیە لەکاتێکدا ئەوان عەقڵ بەکاردەهێنن ئەی بۆ ئامادەن ئازاری ئەوانی تر بدەن؟

لەبواری بزنزدا ئەو سیفاتانەی کەسی سایکۆپات هەیەتی دەیکاتە سەرکردەیەکی کاریگەر، ئەوەیه‌ گرنگی بەلایەنی سۆزداری نادەن دەتوانن وەبەرهێنانی تیا بکەن بۆ ئەوەی ببنە سیاسی بەتوانا، یان لە پۆلیس و دادگاکان کاری گرنگ بکەن، تەنانەت بواری پزیشکیش، بەگشتی ئەو پیشانەی کە پێویستە لە سۆزداریەوە دووربێت ئەوان تیایدا سەرکەوتون، مامۆستایەکی ئەمریکی لەبواری زانستی ئابوری و دەماردا کاردەکات وتەیەکی بەناوبانگی هەیە دەڵیت" بەهەڵەی مەزانن کاتێک دەبینن زۆربەی پارێزەرە بەتواناو بەناوبانگەکان و بەڕێوەبەرە جێبەجێکارە گەورەکان سیفاتی سایکۆپاتیان هەبێت" لەمبارەیەوە کیڤن دایتۆن لە کتێبیکدا لەسەر سایکۆپاتەکان دەڵێت" ئەو هەڵسوکەوتەی وادەکات سەرکەوتوو بن ئەوەیە توانایان لەخێرایی بڕیاردان و باشی بریارەکانیان هەیە، ئەمە جگە لەوەی توانایەکی بەرزیان هەیە لە زانین و خوێندنەوەی هەست و سۆزی ئەوانی تر بۆیە دەتوانن یاریان پێ بکەن".

دەبێت جارێکی تر بیربکەینەوە لەوەی سۆزداری رۆڵی چیە لە ئاکاری مرۆڤدا؟ ئایا سایکۆپاتەکان ئەو نەبونی سۆزداریەیان هەڵەیە یان یان نەبونی توانایەکە کە لەوانی تردا هەیەو ئەوەش تاوانی ئەوان نیە، کەواتە چۆن سەردەکەون؟ وەڵامەکەی ئاسانە کاتێک کە ئامانجێکیان دەبێت ئامادەن بەبێ بەکارهێنانی سۆزداری کاری بۆبکەن و لەورێگەیەدا رەنگە لەناوبردن و نابوتکردن و ئەشکەنجەو کوشتنی ئەوانی تر بۆیان گرنگ نەبێت. زۆرکات زاناو دەرونناسەکان بەوە وەسفیان دەکەن کە لەژیانی رۆژانەدا ئەو کەسانە رێکپۆش و سەرنجراکێشن، ئەوەش لە سۆشیاڵ میدیاکانیاندا دەبینرێت، تەنانەت هەندێک دەڵین "بەهێزیان لەوەدایە ئەوان دەتوانن بەئاسانی سۆزداری کارپێبکەن و لەکوێدا ویستیان بییکوژێننەوە!!" ئەمەش خاڵی بەهێزی سایکۆپاتەکانە... بەکورتی کەسی ئاسایی یان سۆزدار ئاکاری رێگەی پێنادات بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتێکی شەخسی ئازاری ئەوانی تر بدات، هەوڵ دەدات هاوکاری ئەوانی تر بکات، بەڵام بۆ سایکۆپات ئەم هاوکێشەیە پێچەوانەیەو بۆ دەستکەوتی خۆیان ئازاردانی ئەوانی تریان پێ باشترە لەوەی یارمەتی و هاوکاری کەسێكی تر بکەن.

بۆ ئەوەی کەسێک بڕیاڕ بدات بەئەنجامدانی کارێک سەرەتا ترس و نیگەرانییەک لەلای دروست دەبێت بۆ ئەو بڕیاڕە و ئەمەش لایەنی سۆزداری مرۆڤە، ترس دەچێتە نێوان عەقڵ و سۆزداری، بەڵام ئەو ترس و نیگەرانییە لای کەسی سایکۆپات نیە، گرنگ نیە لەئەنجامی ئەو بڕیاڕەی کێ چی بەسەردێت، گرنگ ئەوەیە خۆی بیباتەوە، لەبەرئەوە خێراتر بریاڕ دەدەن و پێشی ئەوانی تر دەکەون...

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟