راپۆرت

ژنی دووەمی مەنسور بارزانی و دایکی، بە تەلەفون گفتوگۆ دەکەن

(3616 بینراوە)   | Saturday, 02.26.2022, 09:44 PM |


لە گفتوگۆکەدا ژنە فارسەکەی مەنسور  باس لەوە دەکات کە چۆن پارەکانی بخاتە کارەوە و قازانجی لێبکات،، هەروەها بۆ دایکی باس دەکات، کەوا دڵی بە مەنسورەوە نییە و دەیەوێت لێی جیاببێتەوە، بەڵام دایکی رێنمایی دەکات، کە جارێ وازی لێنەهێنێت،
تێبینی: لە گفتوگۆکاندا ناوی بەهنام دێت، مەنسور کوڕی مەسعود بارزانییە).
--------------------------

کچ: هەلەو .. چۆنی!
دایک: باشم هەر تۆ باش بیت بە قوربان. دەنگوباست چییە؟
کچ: وەڵا شتێکی وا نییە.
دایک: هیچ شتێکی تایبەتم لا نییە!
کچ: دایکە، هیچ کۆرسێک هەیە کە خۆم فێری کار بکەم و بتوانم پارەکانم ئیستیسمار بکەم.
دایک: لەوێ لە دوبەی؟
کچ: نا نا دوبەی نا لە ئەمریکا.
دایک: ئەرێ، سەد لە سەد هەیە. بەڵام هەندێک کەس بۆ خویان وەکیلێک دەگرن. ئەوان ئەم کارانەیان بۆ دەکەن.
کچ: مەبەستت تەنها وەکیل بەسە. ها.
دایک: ئەرێ، هەر وەکیلێک بۆ خۆت دەگریت، بەڵام دەبێ ئەو وەکیلە جێگای باوەڕ بێت کە بتوانێت بۆ ئیستیسمار یارمەتیت بدات.  
کچ: مەبەستت ئەوەیە، کە دەبێ یەک هەموو شتەکانی بخاتە بەر دەستی وەکیلەکەی؟ دایە من ئەم شتانە نازانم! زۆر زەحمەتە.  
دایک: کچەکەم من لەبەر ئەوەمە، کە تۆ زۆربەی کاتەکانت بە خۆڕایی بە فیڕۆ دەدەی. تۆ هەر دەخەوی و هیچ بۆ ژیانی خۆت هەوڵ نادەیت. تۆ هیچ سود لە دەرفەتەکانت نابینی، کە خۆت فێری ئیش بکەیت. تێگەیشتی من چیت پێدەڵێم! بۆ نمونە: هیچ کەس دەوڵەمەند نابێت ئەگەر هەر خەریکی خۆی بێت و ئیسراحەت بکات.   
کچ: باشە ئێستا من پێویستە چی بکەم؟ ئەوەتا وا دەچم بۆ ئەمریکا.
دایک: ئەرێ تۆ لە دوبەی نامێنی، بەڵام ئەمریکا شوێنێکە پێویستە لەوێ ئیش بکەیت و چالاک بیت. ئەگەر چالاکیەک نەکەی  هەرچەندێکت کە هەتبێت تەواو دەبێت وەک گۆمێکی ئاو وایە. مەگەر کانی نییە هەر ئاو دەردات.  
کچ: راستە دەڕوا. ئێستا من..
دایک: نا ئەگەر ئێستا بە دوایدا بگەڕێی و وەکو پێشتر تا سەعات دوو و سێی نیوەڕۆ لە خەودا نەمێنی و دوای ئەوە بچیتە بازاڕ و چێشتخانەیەک، ئاوەها رۆژانی ژیانی خۆت بەڕێکەی. ئەوە پێی ناوترێ ژیان، هەر چەندە پارەیشت هەبێت.
کچ: ئاخر من نامەوێ بچم لە زانکۆ بخوێنم. بەڵام دایکە دەچم کۆرسێک دەخوێنم. لە ئەمریکا خەڵکی فێڵباز زۆرن. هەڵبەتە ئێرانیەکانیش زۆربەیان واهین (قۆڵبڕن).
دایک: بەڵێ، پێش هەموو شتێک پێویستە تۆ لێکۆڵینەوە لە خۆت بکەی. وەکو دەڵێن کۆمەڵگای ئەوێ بناسی و تێکەڵاوی خەڵکەکە بیت، دوای ئەوە دەتوانی ببیتە جێگای بڕوا، بڕوا. نابێت بە پەلە باوەڕ بە یەکێک بهێنی و ژیانی خۆت ( ؟؟؟ ) کەی.
کچ: ئەرێ پێویستە وەکیلێک بۆ خۆم بگرم، وەکیلی باشیش هەیە بەڵێ.
دایک: وەکیلی بەناوبانگیش هەن. بەڵام پێویستە خۆیشت زانیاریت هەبێت و وا نابێت تۆ وەکیلێک بۆ خۆت بگریت و هەموو ژیانی خۆت بخەیتە ناو دەستیەوە و خۆت هیچی لێ تێنەگەیت و بەشداری کارەکان نەبیت .. بەڵی پێویستە خۆشت زانیاریت هەبێت.
کچ: باشە من چۆن زانیاری پەیداکەم؟
دایک وەڵا ئەگەر بچیت کۆرسێک وەربگریت و یاساکانی ئابوری ئەمریکی فێرببی، پشتڕاست بە کۆرسی وا هەیە.
کچ: من وا دەکەم، دایکە تۆش دەزانی رۆژێک دێت من ناتوانم. تێدەگەی دایکە؟ رۆژێک دێت پێویستە من خۆم ژیانی خۆم بەڕێوەببەم. باشە من ئەوەندەم هەیە کە وەک ملیۆنێرێکی ژن بژیم.
دایک: ئەری تۆ هەتە. بەڵام بە شەرتێک فێرببی چۆن کار بکەیت.
کچ: من نازانم .. ئێستا من دووملیۆن و دووسەد هەزار دۆلاری کاشم هەیە و لە بەر دەستمدایە و هاتۆتە ناو ژیانمەوە. باشە، من دەچمە پاریس، بەم  دووملیۆن و دووسەد هەزارە خانوویەک دەکڕم.
دایک: باشە.
کچ: هەموو کاتێک دەڵێم خودایە، من چی بکەم بۆ ئەوەی ئەم پارانە ئیستیسمارکەم!
دایک: ئێستا باشە ئیدی خانوویەک بکڕە و بیدە بە کرێ، جارێ تۆ ئەم کارە دەزانی، پێویستە بیکەی. کە چووی بۆ ئەمریکا پێویستە ئەم ئیشانە فێر ببی.
کچ: ئەرێ، بەڵام من دوودڵم نازانم لە ئەمریکا خانوو بکڕم یان لە پاریس!
دایک: بۆ بەهنام ئیدی (ئاتگا ؟؟؟) ت بۆ ناکڕێت؟
کچ: بەڵێ بەڵێ. بۆ ئیستیسمار!
دایک: بۆ ئیستسمار پاریس زۆر باشە، شارێکە وەک دەڵێن سوود و مەنفەعەتی زیایە.
کچ: عەرزەکەی کەمە، ئەمریکا گەورەیە و نرخی عەرزە گران نابێت وەکو پاریس.
دایک: ئەمریکا گەورەیە و موڵک ئەوندە زۆرە، هیچ جار لەوێ موڵک گران نابێت.
کچ: بەڵێ، جیاوازە لەگەڵ ئەوروپا، هەر وەک پاریس. دایکە من دەیبینم ئێستا من دووملیۆن و دووسەد هەزارم لێرە هەیە و یەک ملیۆن و شەشسەد حەوت سەد دەنێرم بۆ تاران، پاشان دەبینم هێندەی کە لە تاران هەمە لە بانکدا نازانم چ ئامانجێکم هەبێت؟ دایکە ئەم مەبلەغە مرۆڤێکی هەبێت پارەی زیاتری لێ دروست بکات.
دایک: راستە، هەر دروست وایە، بەڵام پێویستە بۆ خۆت فێر ببی کە چۆن ...
کچ: ئەبینم، هیچ نەبێت بەهنام دووبارە موفلیس بوو، زانیت؟
دایک: بۆچی؟
کچ: جارێکی تر هەموو پارەکانی، لەبیرتە ئەوانەی کە ساڵی پار وەریگرتن!
دایک: ئەرێ.
کچ: جارێکی تر هەر جێگاکەی پار لە کارگەی ساخیی سابوون.. لەبیرتە؟
دایک: ئەرێ.
کچ: پۆتر و سابوونی کاوینا هەمووی لێسەندن.
دایک: کێ باوکیی!
کچ: باوکیی، ئیستیقالەیشی دا.
دایک: کێ، کێ ئیستیقالەی دا؟
کچ: بەهنام کارەکەی تەواو، لە کاری لەشکری دەرکەوت.
دایک: بۆ باوکیی دەتوانێ ماڵ و موڵکەکەی لێ بسەنێت؟
کچ: باوکی ئەو سەرۆکە. ئەو بۆ خۆی دەوڵەتە، هەموو مولکەکەی بلۆک کرد. ٤٥ ملیۆن دۆلاری بەهنام لە دوو کارگەیەدا لەناوچوون. لەبیرتە لێرە عەرزەیەکی بە هەشت و نیو فرۆشت؟ هەمووی ناردەوە ئەوێ و بازاڕی کارگەکان هەمووی رۆیشت. من پێموت دڵت پێوەی نەبێت بیفرۆشە!
دایک: بۆ هێشتا ئەو بۆ خۆی نەچۆتەوە کوردستان و بزانێت چی بووە و چی قەوماوە؟
کچ: نا، هەفتەی دادێ دەچینە تورکیا و رۆژی دووشەممە ئەو دەچێتە ئەوێ. دۆخەکەی ئەوێ زۆر خراپە! رەنگە ئەو دەرکەن. باوکی هیچ ناچێتە کەللەیەوە.
دایک: ئەو لەبەر چییەتی؟
کچ: ئێمە پارەی تۆزوبا و هی دزیمان هەیە. ئێستا کوردستان شڵەقاوە، پارە و بودجە هەمووی بڕدراوە. ژن و مناڵ و خەڵک هەموویان دەنگیان بڵندکردووە.
دایک: ئەویش ئەو پارانەی هەیە؟
کچ: چی!
دایک: ئەویش پارەی وای هەیە؟
کچ: ئەوان و منداڵەکانیان و کوڕە گەورەکەی زیاتری هەموویانی هەیە. بەڵام ئەو پێیان ناوێرێ. کوڕەگەورەکەی جێگری سەرۆکە. بە ئەو بۆ خۆی هیچی نیە. هێندەی من ئاگادارم ئەو وەکو ئەوان نیە! بەڵام کوڕ و کچەکانیان، کوڕەکانی براکەی و کچەکانیان هەموویان هەیانە. هەڵبەت، دەنگ لە خەڵکەکە هەڵساوە و رۆژنامەکان دەنووسن و بڵاودەکەنەوە و دەنووسن فلانە باغ هیی فلانە کەس و فلان پاڵاوگەی پەترۆل هیی کوڕی فلانە کەسە.
دایک: ئێستا شتەکانی بەهنام هەمووی بلۆک کراون! چی لەو هەموو شتانە دەکات!
کچ: دایکە، تۆ بڵێی  بۆ بەهنام هیچ شتکیان لە کوردستان بۆ نەهێشتۆتەوە، تەنها زەویەکی ١٠٠ هێکتاری نەبێ ئەویش لەسەر ناوی یەکێکی ترەوەیە و کارگەیەکی ئاسن تواندنەوە و هەروەها لە یەک دوو کارگەی دیکەدا شەریکە. بەڵام لەسەر ناوی بیمەکەیەتی.
بەڵام ئەگەر بۆگەنەکەیان دەرکەوێت و ئەمانە ئاشکرا ببن، یان بەهنام جڕە و دەعوا بکات  و لە کوردستان دەریبکەن ئەو کات هیچ شتێکی بۆ نامێنێتەوە و هەمووی لە دەست دەچێت،
دایک: ئێستا بەهنام بڕیاری داوە بچێتەوە و شەڕ و دەعوا بکات.
کچ: ئێستا بەهنام دەڵێ من پێویستە بچم و پێیان بڵێم ئەمانە بچووکترین مافەکانی منن.. بۆ هیچ بە کوڕی فلانە کەس و ئامۆزا و کوڕەکانی مێردی نەبیلا (نێچیرڤان) ناڵێی، دوای ئەوە بەهنام دەڵێ: دەبێ بچم سەردانی رەهبەر بکەم و خواحافیزی لە دایک و باوکم بکەم و پێیان بڵێم بێنە دەرەوە، ئەگەر مەنسور نەیەتە دەرەوە، ئێمە شتێکمان نەماوە بیخۆین. سەرمایەکەی هەمووی لە دوبەی رۆیی، مەگەر محەمەد عەلی نایدات! تەنها یەک – دوو ئاوایی -- بینایە  ماوە، هەر یەکێکیان بایی پێنجسەد – شەشسەد هەزار دۆڵارە. تێگەیشتی؟
دایک: ئەرێ.
کچ: ئەزانی هۆکاری رق و قینی ئەو لە بەرامبەر بەهنام چیە؟ ئەو رقی لە زۆری تر هەڵگرتووە و ماڵەکانیانی بلۆک کردووە. بەڵام بە بەهنام دەڵێت: تۆ ژنت هێناوە و بۆیە لە بەهنام تووڕەیە.
دایک: پێویست بوو بەهنام پێی نەگوتبا کە ژنی هێناوە.
کچ: ئەمەیان بیانوون! لەوەش تووڕەیە دەڵێت بۆچی تۆ لێرە نیت. پێشتر فیدایی بوو و هەردەم بەو جلە چڵکاویانەوە لە ناو خۆڵ تەپ و تۆزا بوو. ساڵ بۆ ساڵ لە کوردستان دەمایەوە یان هەشت مانگ لەوێ و چوار مانگ دەهاتە دەرەوە. دایکە دونیاکە زۆر نامەردە!
دایک: دونیا بۆ هەموو کەسێک نامەردە، کچەکەم.
کچ: بگرە تا لەلایەن باوکی مرۆڤیش.
دایک: ئەرێ کچەکەم، کاتێک پارە تێکەڵ ببێت ئاواهایە.
کچ: ئەو بیرناکاتەوە کە لەشی بەهنام پارچە پارچەیە!
دایک: ئیتر نازانم، رەنگە ئەویش هۆکاری خۆی هەبێت.
کچ: هەڵبەتە ئەگەر گوێ لەویش بگریت دیارە ئەویش هۆکاری خۆی هەیە. راستیشە دەڵێن بۆچی ئەوان سەرمایەیەکی خەیاڵیان هەبێت؟ بۆ کوڕەکانم سەفەری یەک ملیۆن دۆلاری بکەن و فڕۆکەی تایبەتیی خۆیان هەبێت! بۆ مۆلی گەورە بکەنەوە! هەمویانی لێسەندنەوە.
دایک: چی لەو هەموو پارەیە دەکات؟
کچ: لێیان سەندنەوە بۆ دەزگای شەهیدان. دەزگای شەهیدانیش دەیدات بە لادێکان. لادی لە کوردستان زۆرن. دایکە دەزانی چەند پارەی لەوان سەندووە! تەنها لە بەهنام نزیکەی پێنجسەد تا شەش سەد هەزار دۆلاری وەرگرت.
دایک: بۆ چما بەهنام ئەو هەندە پارەیەی هەبوو؟
کچ:  دایکە، تەنها پاڵاوگەیەکی نەوتی هەبوو لە کوردستان پشکەکانی گەیشتبووە ١٨ ملیار دۆلار کە هی هەشت شەریک بوو. دەزانی پاڵاوگە چییە؟  نەوت دەردەهێنن.
دایک: خەمی پێ دەخوات؟
کچ: ئەو پێش ساڵێکە لێی وەرگرتۆتەوە. بەڵێ خەمی پێدەخوا. زۆر بازاڕ و پرۆژەی تریشی هەبوو کە مانگانە بیست تا سی ملیۆنی لێ قازانج دەکرد. ئێستا چەتۆشیان دەرکردووە. چەتۆ کۆمپانیەکەی مەنسوری داخست بوو. وتیان مەنسور خاوەنیەتی. مەنسور مافی کارکردنی لە کوردستان نییە! هەر چەتۆ بوو ئۆتۆمۆبیلەکانی فرۆشت. وەزعێکی خەراپە!!
دایک: جا چی بڵێم! ئەمانە رووداوی ناو خێزانی ئەوانە. هیچ پەیوەندییەکی بە تۆوە نییە کچەکەم.
کچ: بەڵێ ئێستا بۆ ژیانەکەم کەم دێنێ.
دایک: دەبێ مرۆڤ کەمتر دەرکەوێت و کەمتر پارە سەرف بکات.
کچ: دایکە لەوەتەی کە من هاتوومەتە دوبەی خەرجیەکەم تەنها ( ترماج) و جانتا و جووتێکی پێڵاو بووە.. دایکە هەموو دووسێ پارچە.
دایک: تۆ هێندەی هەموو تەمەنت پارە و ئاڵتون و خشڵت لەبەر دەستدایە.
کچ: دایکە من مەبەستم ژیانێکی (های لایف) بوو، ئەو هەموو شتە گران بەهایانە هەر یەکەیان بایی چەند هەزار دۆلارە و خزمەت و.....
دایک: ئەو فەرجینانەم بۆ مەنێرە، نەوەک ببێت بە بارگرانی بۆ ئێوە!
کچ: نا نا دایکە هەمووی چەند هەزار دۆلارێکن، من هەمە، ئەمانە هیچ نین. من خۆم ئەو پارەیە دەدەم.
دایک: من دەتوانم پاشگەز ببم،،،، ها.
کچ: نا نا، دایکە من هەمە. من خۆم دەیدەم، ئەوە تۆ ئەڵێی چی؟ بەڵام باسی ئەوەیە کە ئێستا من ناتوانم خانوویەکی ١٠ ملیۆن دۆلاری لە ئەمریکا بکڕم.
دایک: بەڵێ کچەکەم، خوا کەریمە. مرۆڤ نازانێت چی دەقەومێ، ئەم شتە هەمووی مەعلووم نییە چی لێدێت.
کچ: بەڵێ ئەم سێشەمەیە دەچینە ئەستەنبول. خانوویەکی ٧ ملیۆنی هەیە لە سەر ناوی مەنسور دیاریە لەگەڵ ئۆتۆمۆبیلێک هەر ئاوایی هاتۆتە ناو ژیانمدا. من چۆن بە بەهنام بڵێم کە بیخاتە سەر ناوی من؟ بۆ خەراپە! (( زەنگی تەلەفونێکی بۆ هات.. بە دایکی وت: دایکە بوەستە! ئەمە مەنوچهرە لەسەر خەتی تەلەفون... تاوە کو تەلەفونەکەی تەواو کرد و گەڕایەوە))
کچ: مەسەلەی پارە ئەو خەرجیانە نیە. من دەمویست بڵێم..
دایک:  باسی خانوو بوو، ئێستا وەزعی ئەو تەواو نیە، تۆ ئەو پێشنیارە بکەی، رەنگە عاجز ببێ.
کچ: نا نا، ئەو موسەیتەرە، بە بەردەوامی لە حەوشەکەیە و لەگەڵ ئەوان قسە دەکات، ئەوەتا نایێ بۆ لای منیش وەکو ئەویە کە حاڵی باش نەبێت.
دایک: بۆیە من وا دەڵێم.
کچ: دایکە، یەکێک هەموو ماڵ و ژیانی مرۆڤ بلۆک بکات، واهیە. بەڵام نەک تا ئەو ئاستە. ئێستا من پێی بڵێم ئۆتۆمبیڵێک بکڕە، هەرچی نەبێ ئەو پارەی هەیە. بەڵام من دەڵێم ئەگەر  ئەم دۆخە درێژە بکێشێت – منیش ئاگام لە ژیانی خۆم هەبیت، من پارەی خۆم هەیە. چی دەڵێی من ئەو ملیۆن و نیوە بنێرمە ئێران، باشە!
دایک: ئەرێ باشە، بینێرە. لەگەڵ پارەکانی ترت. تەنها بە سوودی بانک دەتوانی ژیانێکی باش بەسەر بەریت. ئەو کات پێویست ناکات پارە ئیستیسمار بکەیت. بەڵام پێویستە لە ئەمریکا کار و ژیان فێر بیت! ئەگەر ویستت لە ئەمریکا بژیت. ئەگەر نا وەرەوە بۆ ئێران و لێرە بژی.
کچ: نا نا ، دایکە من دەمەوێ لە ئەمەریکا بژیم. من حساباتی خۆم دەکەم، سەیرکە، من دەتوانم باشترین ژیانم لە ئەمریکا هەبیت. من لێرەش لە دوبەی ڤیلایەکی باشم هەیە دەکەوێتە سەر بلواری هیلز. من خانوەکەی دوبەیم ناوێت، دەیفرۆشم و پارەکەی دەبەمە ئەمریکا. ئۆتۆمۆبیل هەر پارە نیە! دوای ئەوە من دەرامەتێک لە بزنسیی ئاوایی و خانووبەرەشم لە ئێران هەیە و گەورەتری دەکەم و ئەو کات زیاتر دێمەوە تاران. دایکە، من ئەتوانم بە تەنیا بژیم، نازانم من تەماعیم لە چیە! بۆچی لە عەزابدا بم.
دایک: ئەی، بۆ مرۆڤ چەند زکی هەیە! چەند ئۆتۆبۆبیلت دەوێ، چەند جل و بەرگت دەوێن! من نازانم، ئەمەیە کە دەڵێن دونیا مرۆڤ هەڵدەخەڵەتێنێ!!
کچ: گوڵکار خانم پێی وتم: بۆ ئەوەندە تەماعی دەکەی! تۆ بیر ناکەیتەوە کە کەمێک نزمتر بژیت و بەڵام بە ئازادی بژیت.
دایک: راستی وتووە!
کچ: ئێستا من هەر لە بیری ئەوە دام، من بۆ خۆم هەندێک بەرنامەم هەیە، تاوەکو  بناغەی خانوو دروست بکەم، پێویستم بە پارەیە. من هەندێک شتم هەیە پێویستە بیکەم  تا کو بچمە ئەمریکا و کاروبارەکانم بەسەریەکەوە بنێم. بەڵام ئەگەر من خۆم تەڵاق بدەم، باوکم هیچ ناڵێت! ناڵێت ئەو هەموو شووکردنە و یەکێ تر چیە!
دایک: با ببێت. هیچ کەسێک حەقی ژیانی تۆی نییە! تۆ هەر شتێک دەکەی بۆ خاتری کەس نایکەی. تەنها لە بیری خۆتدابە! ئەگەر ناتەوێت لەگەڵ مەنسور دا بژی ئێستا لەم دۆخەیدا پێی مەڵێ!  گوناهە.
کچ: نا نا، هەموو شتێک ئاساییە ئێستا. من پێشریش وام وتووە، هیچ پەیوەندییەکی بەم وەزعەوە نییە! مەنسور ئەرێ راستە دۆڕاوە، بەڵام هەر ملیۆنێرە! بەڵام دایکە گیانم خۆش نیە!
دایک: بۆ ئەم پرسانە دەبێت بڕیاری خۆت بدەی! بزانە کە چیتە! بڕیار بوو دوو پەیوەندی تەلەفونی هەبن، ئەرێ قسەت کرد؟
کچ: نا هێشتا بەهنام لێرەیە، نەمتوانی تەلەفونەکان بکەم. دوای ئەوە جەژنیش بوو، جارێک تەلەفونم کرد، داخرابوو! ئێستا من بیر لەوە دەکەمەوە، ئەگەر لەو جیاببمەوە، نەوەک دوای ئەوە لە حەسرەتی ئەودا بمێنم.
دایک: من باوەڕدەکەم کە لە حەسرەتی ئەودا دەمێنی! تۆ هیچ کەسێک لەو باشتر پەیدا ناکەی! یەکێک واهی تۆی خۆش بوێت و وەکو ئەنگوستیلەیەک بێت لە دەستتدا. نا پەیدا نابێت.
کچ: ئەی من چی بکەم؟
دایک: پێویستە بزانیت تۆ چی دەکەیت. کەسێکی وەکو ئەو پەیدا نابێت. بۆیە دەبێ قەبوڵ بکەی، خەڵک هەمووی وا نیە.
کچ: دەمویست شتێکی تریشت پێ بڵێم، من دوو مانگ پارێزم نەکرد، تەنها حەبم خوارد، بەڵام ئەم مانگە من وام نەکرد و کەمێک بێ هیوام کە دووگیان ببم. بەڵام ئەو نایەوێت. هیچ جار ناوی ئەوەش نابات، هەر جار، ئەمە هۆکاری ئەوە بووە  من نەمتوانیوە لەگەڵ پیاواندا بمێنمەوە.
دایک: ئەگەر چوویتە ئەمریکا و بتەوەی دووگیان ببیت، ئەوە زۆر ئاسانە.
کچ: دوێنی یان پێرێ (نەبیلا) پرسیاری لێ کردم: تۆ ناتەوێ مناڵێکت هەبێت؟ پێیم وت ئەو چواری هەیە، بەشی ئەوەی هەیە.
دایک: ئەمەیان ئامانج و ویستی تۆیە، خۆت بڕیاری خۆت دەدەی.
کچ: دایکە زەوقی هەر دووکمان وەکو یەک نییە!
دایک: هەڵبەتە، ئەم گرفتانە لەو پەیوەندیانەدا هەن. بەڵام ئەگەر تۆ بتەوێ بڕیارێک بدەی، پێویستە پەلە نەکەیت، پرسیار بکەیت و بچیتە لای چەند رەوانشناسان. شەش مانگ تا ساڵێک بیربکەرەوە تا دەگەیتە بڕیارێکی وای راست و دروست. ئەمە بە دەستی مەنسور بە تەنیادا نیە! ئەو ئەمڕۆ بیەوێ و بەیانی نەیەوێت. نابێ بە سۆزداری رەفتار بکەیت! پێویستە بە عەقڵی خۆت رەفتار بکەی. چونکە تۆ ناتوانی بە تەنیا بڕیاری خۆت بدەی. دەبێ هاوکاری لە پسپۆرەکان وەرگری! پێویستە بزانی کە بەیانی دوای ئەو تۆ چی دەکەیت! ئەگەر مرۆڤ کارێک بکات پێویستە ئامانجێکی پێی هەبێت و لە کارەکەی خۆی پشتڕاست بێت. تۆ جارێک بۆ مەسعود پشتڕاست بووی وا نیە؟ بەڵام دوای ئەوە رای خۆتت گۆڕی. تۆ ناتوانی لەگەڵ مەنسوریش وا بکەی.
کچ: پێویستە من جارێ کارەکانم بۆ چوونم بۆ ئەمریکا ئامادە بکەم و فێر ببم چۆن چۆنی پارەکانم بخەمە ناو بزنسێکەوە.
دایک: هەر لە وێ، فێری ژیانی ئەوێ ببە! منداڵبوونیش بە دەستی خوایە!
کچ: ئاخر دەترسم درەنگ بکەوێ.
دایک: نا نا، خەمی ئەوە مەخۆ. درەنگ نابێت مەترسە!
کچ: شتێکت پێ بڵێم، من بەتەمام ئادرەس بفرۆشم، ئادرەس گرانە، بە ٤٨٠٠ دەرهەمە!. بەو پارانە دوو یان سێ، دوو خانووی دوو ژووری و یەکێکی یەک ژووری لە باڵەخانەی پاڵم بکڕم. پاشان جێگایەکی تر بکڕم کە زوو گران ببێت. بەڕای تۆ لە کوێ باشە!
دایک: پێش هەموو شتێک بڕۆ بۆ ئەوێ و جێگاکەت قایم بکە و پاشان وەرەوە ئەم کارانە بکە.
کچ: بەڵام هەر ئێستا من دەتوانم بەرنامەیەک بۆ پارەکانم دانێم.
دایک: تا نەچیتە ئەوێ و جێگاکەت قایم نەکەی، ناتوانی ئەم کارانە بکەی! بۆ ئەم کارانە دەبێ سێ مانگ بێیتەوە دوبەی و ئادرەس و پاڵمەکە بفرۆشیت.
کچ: نا نا، ئێستا دەست لە پاڵم نادەم. من ئەوەی پاڵم دەهێڵمەوە تاوەکو باش گران ببێت.
دایک: هەر ئێستا تۆ پێویستە پرسیاری ئەو کارانەت بکەی. نەڵێیت من خۆم دەیفرۆشم. پرسیار بکە و زانیاری وەرگرە! دوای ئەوە بڕیاری خۆت بدە بۆ ئەوەی چی دەکەی. ئادرەس جێگایەکەی زۆر باشە، باوەڕناکەم جێگایەک وەک ئەو هەبێت.
کچ: چونکە حازر و ئامادەیە. من دەمەوێ جێگایەک بەو پارەیە سێ بنایەی دوو ژووری لە جێگایەکی تر بکڕم. لە جێگایەکی باش، ئاها وەکو پاڵم یان دەوروبەریی بەرەو ئادرەس و داون تاون، جێگایەک هەیە هێشتا بینا نەکراوە، لەوێ بەهنام سێ خانووی دوو ژووری هەیە. دەتوانم هەر لە وێ بیکڕم. زۆر ئیشی وا هەیە، بیر دەکەمەوە بیکڕم و بیدەم بە کرێ و پارەکەی لەلایەک دابنێم تا سێ ساڵی تر نرخەکەی گران دەبێت.
دایک: بیرکردنەوەیەکی باشە! بەڵام پرسیاری بەهنامیش بکە! ئەو زۆر لە کاروباری ئابوری دەزانێت. پرسیار لەویش بکە! ئەگەر ویستت، وا بکە.
کچ: لە دوبەی بازرگانەکان بەس دەیانەوێ بیکڕن و بیفرۆشن.
دایک: من باسی ئەو ناسیاوانە دەکەم.
کچ: با بزانم چی دەبێت و چی روودەدات.

بابەتی پەیوەندییدار:

1- ژنە فارسەکەی مەنسور دوو گیانەیە و منداڵی دەبێت، مەسعود بارزانی بەمە نازانێت

2- كوردستانپۆست كێشەى نێوان مەسعود و مەنسورى كوڕى بڵاو دەكاتەوە

تێبینی: ئەم زانیاریی و هەواڵە کوردستانپۆست و تەڤداپرێس  پێکەوە لە یەک کاتدا بڵاوی دەکەنەوە






وێنە

جیاوازی دەسەڵاتی دوژمن و دەسەڵاتی کوردیی
نیهاد بارزانی ناسراو بە شێخ فستق بارزانی
مەسعود پولەکەی پاپای بە ریفراندۆمەکەوە دەنێت
هێزی گەل و هێزی دەسەڵات

راپرسی

سایتی تەڤداپریست بەلاوە جۆنە؟