هەواڵ

رێکخراوە جیهانیەکان مەسرور بارزانی لە پشت تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمانە

Wednesday, 05.04.2022, 12:54 PM


ڕاپۆرتێکی نوێی بنکۆڵکاری نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت کە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەناویاندا مەسرور بارزانی لە پشت تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمانەوەن...

بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەناویاندا مەسرور بارزانی لە پشت تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمانەوەن
ـ ڕۆژنامەنووس کەمال چۆمانی لەنوێترین بڵاوکراوەی لەواڵی تایبەتی خۆی ئاماژە بەوە دەکات لە ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتی دەستپێشخەریی گرنگ <جیهانێکی سەلامەتتر بۆ راستی> ڕایدەگەیەنێت کە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و لەناویاندا مەسرور بارزانی لەپشت تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمانەوەن ..
دەقی بڵاوکراوەکەی ڕۆژنامەنوس کەمال چۆمانی :ـ
راپۆرتێکی بێئەندازە گرنگ:ـ
راپۆرتێکی نێودەوڵەتی دەستپێشخەریی <جیهانێکی سەلامەتتر بۆ راستی> کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی رێکخراوە جیهانییەکانی پەیامنێرانی بێسنور -RSF، کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنوسان CPJ و ئازادی چاپەمەنی بێسنور FreePressUnlimitedە، لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریدا رایدەگەیەنێت کە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەناویاندا مەسرور بارزانی لە پشت تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمانەوەن.

ئەوە یەکەم لێکۆڵینەوەی دەزگایەکی نێودەوڵەتیی ناکوردییە. بۆ ساڵان مەسرور بارزانی و حکومەتی هەرێم دەیانگوت پەیوەندییان بە کوشتنی سەردەشتەوە نییە، ئەو راپۆرتە راستییەکانی ئاشکراکرد.

https://elefantmedia.b-cdn.net/aswftt/ASWFTT_report05_ENG-final.pdf

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟