لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

موشەکبارانی هەولێر لەلایەن ئێرانەوە، دەستی پارتیی تێدابووە

Monday, 03.14.2022, 07:37 PM


لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا سەرچاوەیەک لە نێو دەزگای پاراستن، زانیریی بە کوردستانپۆست و تەڤداپرێس دا و ئەو نهێننیەی ئاشکرا کرد، کەوا موشەکبارانی هەولێر لە لایەن ئێرانەوە، رۆژی  13 / 3 / 2022 گەمەی پارتیی بووە، کە بۆ پشگیریی ئێران بۆ ئەوەی پێگەی لە بەغدا بە هۆی ئێران و شیعەکانی عێراقەوە بەهێز بکاتەوە، کۆمەڵێک زانیاریی هەستیاری بە ئێران داوە.
شایانی باسە دوێنێ لە بەرەبەیانی یەکشەممە (13 / 3 / 2022)، سوپای پاسدارانی ئێران 12 مووشەکی ئاراستەی باکووری سەنتەری شاری هەولێر کرد
سەرچاوەکەی نێو دەزگای پاراستن، ئەوەی راگەیاند، کەوا پارتیی بۆ خۆی زانیارییان لەسەر کارمەندانی ئیسرائیل بە ئێرانییەکان داوە، کەوا لە ماڵی شێخ باز،  کارمەندی ئیسڕائیلی تێدایە، بۆیە ئێران موشەکەکانی ئاڕاستەی ئەو شوێنە کردووە، سەرەنجام دوو ئیسڕائیلی کوژراوە و سیانیش بریندار بووە.
️لەو بارەیەوە میدیای ناوخۆی ئێران رایان گەیاند، کەوا دوو سەرکردەی قەوارەی زایۆنی لە ھێرشەکەی شەوی رابردوودا کوژراون.
سایتی ستاندەریش، کە نزیکە لە دەسەڵاتدارانی هەرێم و لە هەولێر پەخش دەکرێت رایگەیاند، کەوا بەگوێرەی میدیای ناوخۆی ئێران لە بارەی ھێرشەکەی دوێنێ شەو ئاماژە بەوە دەکەن کە یەکێک لەوانە بە ناوی (ئادەم بیتلەر) ئەفسەری باڵای ھێزی ئاسمانی دەوڵەتی ئیسرائیلی بووە، ئەو کەسەی گوایا لە تیرۆر کردنی قاسم سلێمانی دەستی هەبووە.  بە گوێرەی راگەیاندنەکانی ئێرانی کەسی دووەمیش ناوی (شائول)ە، ئەویش ئەفسەرێکی باڵای سوپای ئیسڕائیلە.
ئەمریکاش لەو بارەوە لێدوانی داوە، کە دەڵێت ئەو موشەکانەی ئێران ئاڕستەی ئێمە نەکراوە.
سەرچاوەکەی نێو دەزگای پاراستن، ئەوەی بۆ پشتڕاستکردینەوە، کەوا  بنەماڵەی بارزانی بەمە ویستوویانە بە تیرێک دوو نیشان بشکێنن، یەکەم زانیاریان بە ئێرانییەکان داوە، تا لەو رێگایەوە متمانەی خۆیان لای ئێرانییەکان بگەڕێننەوە.
دووەم پیشانی ئەمەریکا و رۆژئاواشی بدەن کەوا مەترسییان لەسەرە، چونکە ئەو دەوڵەتانە وەکو جاران وازیان لە پشتگیری پارتیی و بنەماڵەی بارزانی هێناوە. بەمەش وا بکەن جارێکی دیکە پەیوەندیی رۆژئاوا و ئەمەریکا لەگەڵ پارتیی دروست بکەنەوە. بەو بۆنەیەوە مەسرور بارزانی  بە فەرمی داوای لە ئەمەریکییەکان کردووە، تا یارمەتییان بدەن، بە پاساوی ئەوەی مەترسییان لەسەرە.
وەکو سەرچاوەکە دەڵێت ئیسرائیلیش لە لایەن خۆیەوە ئیستا کەوتۆتە لێکۆڵینەوە، گومانی هەیە،   دەستی پارتیی تێدا بێت، کە رەنگە ئەوان زانیارییان بە ئێران دابێت، چونکە لە کاتی موشەکبارانی هەولیردا نێچیر لە تورکیا و مەسروریش لە دهۆک بووە. هەروەها کەسوکار و ماڵ و مندالەکانیان لە سەری رەش نەمابوون، چوبوونە گوندی دورێ، مەسعودیش بۆ خۆی لە سەری رەش لای مزگەوتەکە کە لە ژێر زەوی سەنتەرێکی خۆشاردنەوەی (مەلجەئـ) تۆکمەی تێدا دروستکراوە، لەوێ خۆی ماڵاس داوە.
ئیسڕائیلەکان بەڵگەی وایان بەدەستەوە نییە، بۆیە  سەرچاوەکە  جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، کە رەنگە جارێکی دیکە ئێران موشەکبارانی هەولێر بکاتەوە، تا گومان لەسەر پارتیی بڕەوێنێتەوە، لەو بارەیەشەوە موسەوی ئەوەی پشتڕاستکردەوە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس








وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟