لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

بافڵ تاڵەبانی پارە و پلەی حیزبی باڵا دەبەخشێتە کوڕانی بەرپرسان و جاشەکان

Saturday, 03.05.2022, 08:45 PM


بە پێی سەرچاوەی نزیك و باوەرپیکراو لە دەزگای تەڤدا پرێس بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی وەجبەیەكی دیكەی سەركردایەتی بكاتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی لەنێوانیشیاندا هەیە كوڕە جاش بووەو باوكی لەلایەن پێشمەرگەی یەكێتیی خۆی كوژراوە.
بەپێی سەرچاوەیەكی تایبەت بڕیارە بافڵ تاڵەبانی ١٠ کەسی ترلە ئەندامانی سەركردایەتی تر بكاتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لەنێوانیاندا ئاراز محەمەد لێپرسراوی مەڵبەندی دهۆك-ی یەكێتیی. باوکی ناوبراو لەسەردەمی رژێمی بەعس جاش بووە و لەلایەن یەكێتی خۆیەوە كوژراوە. بەو پێیەی سەرچاوەکە ئاگاداریکردینەوە بە زیادبونی ئەو ١٠ ئەندامە ئەوا ژمارەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی دەبێتە ٣٨ ئەندام.
لەلایەكی ترەوە بەپێی سەرچاوەكە ماوەی دوو مانگە، بافڵ تاڵەبانی نیو ملیۆن دۆلار وەك بەخشینی مانگانە دەداتە هەردوو كوڕی كۆسرەت رەسول عەلی بەبێ‌ لێپرسنەوە.  ئەو بڕە پارەیە لەڕێی مەكتەبی دارایی ئەو حزبەوە نییە، بەڵكو لەنوسینگەی خودی بافڵ تاڵەبانی دەدرێت بەنوسینگەی هەردوو كوڕەكەی كۆسرەت رەسول عەلی. سەرچاوەكە روونیكردەوە كە ئەوپارەیە لەپێناو بێدەنگكردنی هەردوو كوڕەكەی كۆسرەت رەسولە لەكێشە و ململانێكانی ناوخۆی یەكێتیی و پشتیوانیكردنی بافڵ تاڵەبانییە.
ئەم پارە بەخشینەوە لەكاتێكدایە بەهۆی نەدانی پارەی كۆمپانیاكانی پاككردنەوەی ناو شار، سلێمانی كەوتۆتە ژێر زبڵ خاشاك و كۆڵانەكانی بۆگەنی كردووە، بافڵ تاڵەبانییش بەملیۆن دۆلار دەبەخشێتە سەركردەكانی یەكێتیی.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟