لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

لاوازی فیکری تاکی کورد بۆ ئازادی

Monday, 05.16.2022, 06:02 PM


یەکێک لەو چەمکە سەرەکییانەی کە ئێستا زۆرینەی رۆشنبیران و رۆژنامەنوسان و چالاکوانان و هەتا حیزبە دەسەڵاتدارەکانیش بە کاری دەهێنن چەمکی ئازادی ڕادەربڕین و ڕەخنەگرتنە ، کەم هێزی سیاسی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی دەدۆزینەوە کە باس لە گرنگی ئەم چەمکە نەکەن و وای نیشان ئەدەن کە ڕیزگرو گەشەپێدەری ئازادی ڕادەربڕینن و پاراستن و بەهێزکردن و بەرەوپێشبردنی ئازادی ئینسانەکان وەک یەکێک لە ئەرکە ئەخلاقییەکانی خۆیان بەیان دەکەن . بەڵام بە داخەوە وەک زۆربەی چەمکەکانی تری ناو کایەی سیاسی کوردی چەمکی ئازادی رادەربڕین و قسەکردن و رەخنەگرتنیش لە رووی تیۆرییەوە هەوڵی فیکری ڕاستەقینە لە ئارادا نییە بۆ تیۆریزەکردن ، جارێ ئازادی ئینسانەکان بەر لەوەی چەمکێکی سیاسی ،ئەخلاقی بێت ، چەمکێکی فەلسەفیە ، هەر تاکێک یان هەر کۆمەڵگایەک پرسیاری فەلسەفی گەورە لە خۆی نەکات ناتوانێت پرسیاری سیاسی گەورەش لە خۆی بکات! لاوازی فیکری تاکی کورد لە سیاسەتدا رێشە قوڵەکەی دەگەرێتەوە بۆ لاوازی بیرکردنەوە و تێگەیشتن و تێرامان و ڕاڤەکردن ، کاتێک بیرکردنەوە و تێڕامان نەبوو قسەکردن لەسەر ئازادی من و تۆ و کۆمەڵگا کارێکی قورس دەبێت ، بۆیە هەموو دابڕانێک لە فیکرو لە تێڕامانی فەلسەفی دابڕانێکی قوڵە لە چەمکی ئازادی ئینسانەکان . ئازادی من و تۆ و ئەوانی دیکە بەستراوە بە ئازادی تاکەوە و ئازادی تاکیش تەنیا لە کۆمەڵگای ئازاددا دابین دەکرێت ، مەسەلەن بۆ ئەوەی ئازادی کۆمەڵ دابین بکرێت دەبێ ڕێز لە ئازادی تاک و دیدو ڕوانینی جیاواز بگیرێت ، خۆئەگەر نا ئازادی کۆمەڵ بەبێ ئازادی تاک بە دەست نایەت ، ئازادی گرنگی و بایەخدانە بە تاک و خودی مرۆڤ ، ئازادی کەرەستەی مرۆڤە بۆ دروستکردنی خودی مرۆڤ ، مرۆڤ دەبێ خۆی ئەم ئازادییە بۆ خۆی بونیاد بنێت ، گەر مرۆڤ خۆی بونیادی نەنێت کەس بۆی بونیاد نانێت ، بەڵام هەمیشە بەریەککەوتنی ئازادی من لەگەڵ تۆ ، یان ئازادی تۆ لەگەڵ ئەوانیتر ئەگەرێکی کراوەیە ،لەم بەریەککەوتنەدا ئازادی مانای خۆی وەردەگرێت ، واتە ئازادی من بە تەنیا کاتێک مانای هەیە کە لە پەیوەندیدایە بە ئازادی تۆوە تا چەندیک گرنگی و ڕێز لە روانینی جیاوازو ئازادی ئەویتر دەگریت ! مارکس قسەیەکی جوانی هەیە کە دەڵێت ؛ “مرۆڤێک کە ئەویدی دیل دەکات ناتوانێت خۆی ئازاد بێت”. مەرجی یەکەم بۆ ئازادی ئەوەیە کە من و تۆ لەگەڵ ئەوانیتر ئازاد بین و ئازادی ئەوانیتریش ڕێزلێگیراو بێت لای ئێمە، بۆیە ئازادی من بەر لەوەی دەست بە ئەزموون و خۆتاقیکردنەوە بکات، بەر لەوەی ئەگەرەکانی ناو خۆی بخاتە گەڕ، بە ئازادی ئەویدی دروستبووە ، کەواتە پراکتیزەکردنی ئازادی گرێدراوی دیدو ڕوانین و جیهانبیبی من و تۆیە بۆ ئازادی .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟