وتار

نمایشەکەی مەسعود بارزانی و مانۆرە سەربازیەکەی؟!‏

(90 بینراوە)   | Tuesday, 06.21.2022, 08:47 PM |


بادینی
شانۆیا مه‌سعود بارزانی و مانۆرا وی یا سه‌ربازی
سه‌رۆكێ (پدك) مه‌سعوود بارزانی ب بۆنه‌یا چاپكرنا چه‌ند په‌رتوكێن به‌لگه‌یی یێن د بارا هه‌ر دو رێبه‌رێن ته‌ریقه‌تا نه‌قشه‌به‌ندی ل بارزان، شێخ عە‌بدولسه‌لام بارزانی و شێخ ئە‌حمه‌د بارزانی،  ل خرڤه‌بوونا ڕۆژا 18ێ مانگێ یا ل هه‌ولێرێ بال كێشا سه‌ر كه‌سایه‌تیێن پایه‌بلند یێن ڤان دو رێبه‌ران و باس ل هزاران به‌لگه‌یێن ئیرانی و عوسمانیان كر كو د ئارشیڤێن ئیران و تركیێ دا هاتینه‌ پاراستن، و باس ل كه‌سایه‌تی و خه‌بات و كه‌دا ڤان دوو سه‌ركردێن ڕۆحی كرن..
هه‌لبه‌ت ڤان هه‌ر دو كه‌سایه‌تان د ده‌ما خوه‌ ده‌ د وارێ جڤاكی، مانه‌وی و سیاسی دا رۆله‌كه‌ گرنگ گێڕانه‌.
جێگرتنا جیێ سه‌رۆكێ ته‌ریقه‌تا بارزان ل گۆری ئاوایێ ده‌ستنیشانكرنا ته‌ریقه‌تێ ب خوه‌ وسا بوو كو رێبه‌ر ب خوه‌ ب ئاوایه‌كی نه‌راسته‌راست هێمایه‌كێ دده‌ته‌ وی كه‌سێ كو ژ هه‌ژی پاراستن و به‌رده‌وامكرنا ڤێ ته‌ریقه‌تێ یه‌.
ئه‌ڤه‌ دهێته‌ ڤێ واتایێ سه‌ركردایه‌تیا ته‌ریقه‌تێ چ تێكه‌لیا خوه‌ ب په‌یوه‌ندیێن خوین و خزماتیێ ڤه‌ نینه‌، به‌لكو زێده‌تر ب ژێهاتیبوون، ژیر بوون، دروست بوون، ب ڕه‌وشت بوون و پابه‌ندبوونا رێبه‌رێ پاشه‌رۆژێ ب پره‌نسیپێن بنگه‌هین یێن ته‌ریقه‌تا بارزان ڤه‌ گرێدایی یه‌. .
ژ به‌ر ڤێ چه‌ندێ، تێكلیا خوینێ یان ژی خزماتیا نێزیك ناهێته‌ ڤێ واته‌یێ كو ئەو كه‌س ببنه‌ میراتگرێن تێكۆشین و فیداكاریێن ڤان هه‌ر دو رێبه‌ران، ژ به‌ر كو ئەو نه‌ ملكێ وانن، به‌لكۆ ملكی هه‌موو مرید  و په‌یره‌وكارێن خوه‌ و گه‌لێ خوه‌ نه‌. ئه‌و كار و كریارێن كرین ژی وان نه‌ ته‌نێ ئەركه‌ك روحی، ئۆلی، مرۆڤاهی و نه‌ته‌وه‌یی بوویه‌، به‌لكۆ ئەو ل هێڤیا رۆژا قیامه‌تێ ژی بوون كو خودێ ژ وان رازی بیت و وان خه‌لات بكه‌ت.‌.
لێ بكار ئینانا ڤێ میراسا جوان، ده‌وله‌مه‌ند و ب بها وه‌كی كه‌رسته‌كێ ژبۆ خوه‌ ل ژێر وێ ڤه‌شارتنێ، په‌رده‌پوشكرنێ، خوه‌ ڤه‌دزینا ژ تاوانان، زۆرداریان، تالانكرنا سه‌روه‌ت و سامانێن گشتی، حه‌راج كرنا خاكا كوردستانێ، خزمه‌تا ژبۆ داگیركه‌ران، یان گوهه‌رینا داگیركه‌ره‌كی دگه‌ل داگیركه‌ره‌كێ دی، كوشتنا شه‌رڤانێن ئازادیێ، بێ سه‌رۆشوینگرنا ئازادیخوازان، ئه‌شكه‌نجه‌كرنا ده‌نگێن بوێر و  گرتن یان وه‌نداكرنا وان، كۆمكرنا دز وچه‌ته‌یان، كوژه‌رێن ژن و مێران، كوژه‌رێن وه‌لاتپارێزان، كوژه‌رێن نڤیسكاران، كوژه‌رێن سیاسه‌تمه‌داران و كوژه‌ر و كوژه‌ر و كوژه‌ر..
یان ژی ژبۆ ڕاكێشانا هه‌ستێ لایه‌نگر و پاشگرێن ته‌ریقه‌تێ، نه‌ تنێ نرخێ میراته‌یا هه‌ردو رێبه‌ران كێم دكه‌ت،  به‌لكۆ د هه‌مان ده‌مێ دا بێ واته‌ ژی دكه‌ت.
ژ به‌ر كو سه‌رۆكێ په‌ده‌كێ نه‌ ل سه‌ر رێیا مه‌زهه‌با خوه‌ بڕێڤه‌ چۆیه‌ و نه‌ ژی ب چ نرخ و پره‌نسیبێن ئەخلاقی یێن وێ ڤه‌ گرێدایی نه‌بوویه‌، له‌ورا نه‌ هێژایه‌ كو دیرۆكا وان ژژبۆ خوه‌ وه‌ك سه‌ربلندی تۆمار بكه‌ن و نمایش بكه‌ن.
لێ ئەو نكاریت خوه‌ ژ هه‌موو تاوانێن كو وه‌ك رۆناهیا رۆژێ دیارن رزگار بكه‌ت كو پستوكێ وی به‌رناده‌ن. هه‌م ژی ب هلاویستنا خوه‌ ب به‌ر سینگێ ته‌ریقه‌تا بارزان ڤه‌ ژ ئه‌و نه‌شێت خوه‌ ڕزگار بكه‌ت. هه‌ر چه‌ند نڤیساندنا زنجیره‌ پرتووكێن به‌لگه‌یی یێن ده‌ربارێ هه‌ر دو سه‌رۆكێن ته‌ریقه‌تێ كاره‌كێ ل جیێ خوه‌ و باشە ژی، لێ دڤێت نه‌هێت پاشگوهكرن كو ئەو ب پاره‌یێن دزی یێن خه‌لكێ هاتینه‌ ئاماده‌كرن و چاپكرن، له‌ورا نكاریت د بن په‌ردا وێ دا خوه‌ ڤه‌شێریت و ژبۆ وی ببیته‌ وه‌ك سیوانا خوه‌ نخافتنێ..
ب هه‌مان شێوه‌، ئەو نكاریت مرۆڤێن هشمه‌ند و ژیر بخاپینیت، روویێ خوه‌ پاقژ بكه‌ت و خوه‌ ژ نه‌ڕازیبونێن گه‌لێ تۆڕه‌، برسی، مافخواری و بێده‌نگ كری رزگار ببیت.
هه‌روه‌سا سه‌رۆكێ په‌ده‌كێ باس ل ڤێ كر كو ئەو ته‌سلیمی چ هێزه‌كێ نابن و ل هه‌مبه‌ر هه‌ر گڤاشتنه‌كا ئیراقێ دێ خوه‌ بپارێزن
ل ڤێ ده‌رێ پڕس ئەڤه‌یه‌ كو ئه‌ڤ به‌رگریه‌ دێ ب چ جۆره‌كێ بیت؟
ئه‌رێ ئه‌ڤ به‌رگری دێ ب هه‌مان جۆرێ پاراستنا ل هه‌مبه‌ر ئێریشا هێزێن ئارتێشا ترك ئا ل سه‌ر خاكا باشوورێ كوردستانێ و ئێریشێن بالافرێن بێ مرۆڤ (درۆن) ئێن ترك بیت؟!
یان ژی دێ ب شێوازا وێ بێ ڕومه‌تیێ بیت یا كو ل هه‌مبه‌ر سڤیلێن بێ چه‌ك یێن شنگالێ نیشان دای؟!
یان ژی دێ وه‌ك هه‌لوه‌ستا وی یا ترسۆنه‌كانه‌ بیت ده‌ما كو داعش هاڤینا 2014ێ نێزیكی هه‌ولێرێ بووی، ده‌مێ ب ده‌نگه‌كی له‌رزۆك هه‌وار گهاندیه‌ جیگرێ سه‌رۆكێ ئه‌مریكا یێ وێ ده‌مێ جۆ بایدن؟ یان ژی دێ هه‌ڤشێوه‌یێ وان به‌ڵێنان بیت كو ڕۆژه‌كێ به‌ریا ڕیفراندۆمێ دای و ئاماده‌ییا خۆ ده‌ربڕی كو هه‌كه‌ سه‌رێ خخۆ لسه‌ر دانای دڤێت هه‌ر بجھ بینیت؟
یان ژی دێ وه‌ك لاڤا و ڕجایان بیت یێن به‌رامبه‌ر ده‌ستهه‌لاتدارێن ئیراقێ كرین ل ده‌مێ شكه‌ستنا ریفراندۆما ساڵا 2017ێ؟ .
جه‌نابێ سه‌رۆك! ته‌ ب چ هێز و هه‌لوه‌ست و ئاماده‌كارییه‌كێ وه‌سا خوه‌ قیت كریه‌؟!
بۆچی هوون دیسا یاریا ب چاره‌نڤیسا گه‌لێ هه‌رێما كوردستانێ كه‌ن و دناڤ ده‌ست و لنگێن جناوره‌كی كو وێ ژ بلنداهیێ داڤێژن خوارێ، یان هوون دێ ڤی گه‌لی به‌ر ب كیژان وێرانیا دی ڤه‌ ل عه‌ردێ خشینن؟
ژ به‌ر ڤێ چه‌ندێ نمایشدان و مانۆره‌دانێن له‌شكه‌ری نه‌ پێكانه‌ و دێ تێك چن، ژ به‌ر كو به‌رخوه‌دان و پاراستنا گه‌ل و وه‌ڵات، به‌رژه‌وه‌ندیێن باڵابیێن نه‌ته‌وه‌یی و خه‌تێن سۆرێن وه‌لاتپارێزی ب ستراتیژی و ڕێڤه‌به‌ریا له‌شكه‌ریا بهێز و ئێكگرتنه‌كا له‌شكه‌ری یا هێزێن چه‌كداری و ب ئاماده‌باشی و سه‌ركرده‌یكێ پاشنێڕ و ژێهاتی و هشمه‌ند دهێته‌ كرن، نه‌ ب پستین و گۆتنێن ڕووت و فشه‌فش كرنێ و گۆتنێن بێ كریار.
ژ به‌ر كو نه‌ تنێ ژبۆ هه‌ر چاڤدێره‌كێ كارووبارێن هه‌رێما كوردستانێ و ئیراقێ، ژ بۆ هه‌ر هاوڵاتیه‌كێ ئاسایی یێ باشوور و ئیراقێ ژی دیارە كو هوین شێرێ ناڤ مالێ  و ڕیڤیێ ده‌رڤه‌ی.
‌‌---------------------------------------------------
سۆرانی
نمایشەکەی مەسعود بارزانی و مانۆرە سەربازیەکەی؟!‏
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان مەسعود بارزانی بە بۆنەی چاپکردنی زنجیرە ‏پەرتووکێکی بەڵگەدار دەربارەی هەر دوو رێبەری تەریقەتی نەقشەبەندی بارزان، شێخ ‏عەبدولسەلام بارزانی و شێخ ئەحمەد بارزانی، لە گردبوونەوەی رۆژی ١٨ی مانگ لە ‏هەولێر تیشکی خستە سەر کەسایەتی بەرزی ئەو دوو رێبەرە و باسیشی لە هەزاران بەڵگە ‏ئێرانی و عوسمانیەکان کرد کە پارێزراون لە ئەرشیفی هەر دوو دەوڵەتی ئێران و تورکیادا و ‏باس لە کەسایەتی و چالاکی و کردەوەکانی ئەم دوو رێبەرە رۆحیە دەکەن.‏
بێگومان ئەم دوو کەسایەتیە  لە رووی کۆمەڵایەتی و رۆحی و سیاسیەوە لە سەردەمی خۆیاندا ‏رۆڵێکی بەرچاویان هەبووە.‏
جێگرتنەوەی شوێنی رێبەری تەریقەتی نەقشەبەندی بارزان بە پێی شێوازی دەستنیشان کردنی خودی ‏تەریقەتەکە وەها بووە کە  رێبەر خۆی بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ هێمایەک دەدات بەو کەسەی ‏کە شایستەی پاراستن و ئیدامەدانی تەریقەتەکەیە. ئەمەش بەو واتایە  دێت کە رێبەرایەتی ‏تەریقەتەکە هیچ پەیوەندیەکی ئەوتۆ بە خزمایەتی خوێن و پەیوەندی خوێنەوە نیە، بەڵكو زیاتر ‏پەیوەندی بە لێهاتوویی و بلیمەتی و راست و دروستی و مۆڕاڵ و پابەندبوونی  رێبەری ‏داهاتووەوە هەیە بە بنەما و پرنسپپە سەرەکیەکانی تەریقەتی بارزان. ‏
بۆیە پەیوەندی خوێن یان خزمایەتی نزیک بە واتای ئەوە نایەت كە ئەو کەسە ببێتە هەڵگری ‏میراسی تێكۆشان و قوربانیدانی ئەو دوو رێبەرە، چونکە ئەوانە موڵکی خۆیان نین، بەڵكو ‏موڵکی هەموو مورید و  شوێنکەوتووەکانی خۆیان و گەلەکەیانن. ئەو کار و کردەوانانەی کە ‏کردوشیانە جگە لە ئەرکێکی رۆحی و ئایینی و مرۆیی و نشتیمانی بێبەرابەر بووە بە پاداشت ‏و ئیمتیازیاتی دونیایی، بەڵکو چاویان لە رۆژی مەحشەر بووە کە خودا لێیان رازی بێت و ‏پاداشتیان بداتەوە.‏
بەڵام بەکارهێنانی ئەو میراسە جوان و دەوڵەمەند و پڕبایەخە وەکو کەرەستەیەک بۆ  ‏خۆشاردنەوە، پەردەپووشکردن، خۆ دزینەوە لە تاوانەکان ، جەور و ستەم، تاڵانکردنی ‏سەروەت و سامانی گشتی، حەراجکردنی خاکی کوردستان، خزمەتکردنی داگیركەرەکان  یان ‏گۆڕینەوەی داگیركەرێك بە داگیركەرێكی دی، كوشتنی شەرڤانانی ئازادی، بێسەروشوێن ‏كردنی خەڵكی ئازادیخواز، ئەشكەنجەدانی خاوەن دەنگە بوێرەكان و قوڵبەستکردنیان یان ‏بێسەروشوێنکردنیان، كۆكردنەوەی دز و جەردە، ژنكوژ وپیاوكوژ،  نشتیمانپەروەركوژ، ‏نووسەركوژ، سیاسەتمەداركوژ و بكوژ و بكوژو بکوژ.......یان بۆ راكێشانی سۆزی ‏هەواداران و شوێنکەوتووانی تەریقەتەکە، نەک تەنیا لە ئەرزشی میراسی ئەو دوو رێبەرە کەم ‏دەکاتەوە، بەڵکو بێبایەخ و بێناوەرۆکیش دەکات!.‏
چونکە سەرۆکی پارتی نە رێبازی تەریقەتەکەی پیادەکردووە و نە پابەندی هیچ لە پیودانگ و ‏بەها و بنەما ئەخلاقیەکانی بووە، بۆیە شایستەی ئەوە نیە کە مێژووەکەیان  وەکو شانازیەک بۆ ‏خۆی تۆمار بکات و نمایشی پێبکات؟! ‏
هەرچەندە بەم نمایشەکردنەش ناشێ لەو هەموو تاوانانە رزگاری بێت كە وەكو رۆژی ‏رووناک دیارن و یەخەی بەرنادەن و بە خۆ-هەڵواسین بە سنگەکەی تەریقەتی بارزانەوە ‏ناتوانێ لە  کۆڵ خۆی بکاتەوە. هەرچەندە نووسینی زنجیرە پەرتووکێکی بەڵگەداری تایبەت ‏بەهەر دوو رێبەری تەریقەتەکە،  کارێکی بەجێ و باشە، بەڵام دەبێ چاوپۆشیش لەوە نەکرێت ‌‏ کە بە پارەی دزراوی خەڵکەوە ئامادە ولە چاپ دراون، بۆیە ناشێ لە ژێر پەردەیانەوە خۆی بشارێتەوە و وەکو بەرزەکی بانان بۆی دەرچێت.‏
بە هەمان شێوە ناتوانێ خەڵکی وشیار و زرنگ فریو بدات و بەرۆکی خۆشی پاک بکاتەوە و ‏خۆی لە ناڕەزایی خەڵكی تۆڕە و برسیکراو وبەشخوار و بێدەنگکراو قوتار بکات.‏
هەروەها  لە ئاهەنگەکەدا سەرۆکی پارتی باسی لەوە کرد کە خۆیان رادەستی هیچ هێزێک ‏ناکەن و بەرامبەر بە هەر گوشارێکی ئێراقی بەرگری لە خۆیان دەکەن!‏
پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە کە  دەبێ چ جۆرە بەرگریەک بێت؟ ‏
هەمان ئەو بەرگرییەی کە بەرامبەربە تەراتێنی هێزە سەربازیەکانی تورکیا لە سەر خاکی ‏باشورکوردستان و پەلاماردانی درۆنەکانی تورکیا دەبێت؟! ‏
یان ئەو بێباکییە دەبێت کە بەرامبەر بە خەڵكی مەدەنی  بێچەک لە  شەنگال نواندی ؟! ‏
یان هاوشێوەی ئەوهەڵوێستە ترسنۆکەکەی دەبێت کاتێ داعش نزیکی هەولێر بوویە هاوینی  ‏ساڵی ٢٠١٤ کە بە دەنگێکی لەرزۆکەوە تەلەفۆنی بۆ جێگری سەرۆکی ئەوسای ئەمەریکا ‏جۆو بایدن کرد بووی؟ یان هاوشێوەی ئەو بەڵێنە دەبێت کە  رۆژێک پێش ریفراندوم دا و ئامادەیی خۆی ‏دەربڕیبوو کە ملی خۆی لە سەر دانابنێ؟ ‏
یان لەشێوەی پاڕانەوەکەی دەبێت بۆ دەسەڵاتدارانی ئێراق کاتێ ریفرۆندومەکەی ساڵی  ‌‏٢٠١٧شکستی هێنا بوو؟ ‏
جەنابی سەرۆک! بە چ هێزێک و هەڵوێستێک و هەڵوەستەیەک خۆت گیف کردووە!‏
بۆچی جارێکی دی یاری بە چارەنووسی هەرێمی کوردستان دەکەیت و دەخەیتە ناو لەپی ‏عفریتێک کە لە بەرزاییەوە فرێداتە خوارێ یان بەرەو چ هەڵدێرێکیتر بەکێش دەکەیت؟! ‏
بەمجۆرە  نمایش و مانۆری سەربازی ناکرێت و شکەست خواردوو دەبێت، چونکە ‏بەرەبگاربوونەوە و بەرگریکردن لە گەڵ و خاک و بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی و هێڵە ‏سوورەکانی نیشتمان بە ستراتیژ و عەقیدەی سەربازی توکمە و یەکگرتوویی هێزە چەکدارەکان ‏و ئامادەباشی و سەرکردەی دووربین و لێهاتوو و ژیر دەکرێت، نەک بە فشە فش و قسەی ‏رووتی بێکردەوە.‏
چونکە  نەک تەنیا لای هەموو چاودێرێکی کاروباری هەرێم و ئیراق، بەڵكو لای هەر ‏هاوڵاتیەکی ئاسایی باشور و ئیراقیش روون و ئاشکرایە کە ئێوە شێری ماڵ و رێوی دەرەوەن!‏




وێنە

جیاوازی دەسەڵاتی دوژمن و دەسەڵاتی کوردیی
نیهاد بارزانی ناسراو بە شێخ فستق بارزانی
مەسعود پولەکەی پاپای بە ریفراندۆمەکەوە دەنێت
هێزی گەل و هێزی دەسەڵات

راپرسی

سایتی تەڤداپریست بەلاوە جۆنە؟