وتار

نەولا قوربان ئەزانی چی جێگای پێکەنینە؟

Tuesday, 06.21.2022, 12:29 PM



ھاوڵاتی لە نێو پایتەختی (كوردایەتی) كرێچی عەرەبێكی عۆجەیی بێ .
شەو تا بەیانی ئۆتۆمبێلەكەی لە سەرەی بەنزینی عێراقی بێ .
نیوە ڕۆیان خەریكی ھەڵدانەوەی جۆزەی سێ ئەمپێری بێ .
بۆری ئاوی ماڵەكەی، لە گیرفانی بەتاڵتر بێ .
بەرمیلە بەتاڵەكەی لای بایەع، ھەمو گیانی ژەنگاوی بێ .
قەرزداری ماركێت و قەساب و قستی سێیەمی كۆلیژی كچە بەدبەختەكەی بێ .
لە نەخۆشخانەی كوڕە بەرپرسێ، نەشتەرگەریەكی فەقەراتی بە شەش ھەزار دۆلار بۆ ئەنجامدرابێ .
لە دائیرەی مرور، تەنھا قەرزی ساڵیانەو ژینگانەی سەیارەكەی چوارسەد ھەزار دینار بێ .
باجی فرۆشتنی خانوە سەد مەتریەكەی لە تاپۆ، دوو ملیۆنی ڕێك و ڕەوان بێ .
بۆ موچە، چاوی لە دوو سەد ملیاری بەغدا بێ .
حوكمەتەكەشی ناوی لەخۆی نابێ؛
كابینەی چاكسازی!
ئەوەیان زۆر جێگای پێكەنینە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟