لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

سوارە فتاح گەندەڵترین سەرۆک شارەوانی

Sunday, 07.24.2022, 09:39 AM


سوارە فتاح سەرۆکی شارەوانی چوارقوڕنەیە..چوارقوڕنە گەورەترین ناحیەیە لە کوردستان .کەوتۆتە ناوەڕاستی دەشتی بیتوێن .زەوی و زارێکی زۆر و بەپیتی هەیە سنورەکەی فراوانە..لەسەردەمی ئەو پیاوە زۆرترین دەست درێژی کراوەتە سەر موڵک و ماڵی گشتی.زۆرترین تەجاوەز و زیادەڕەویو تەلبەندکردن و تاپۆکردن لەو چەند ساڵەی دوایی لەو شاروچکەیە کراوە..سوارە مێژوێکی پیسی هەیە لەگەندەڵی و بەفیرۆدان ئەو پیاوە کە سەرۆکی شارەوانی سەرکەپکان و بۆسکێنیش بوو زۆرترین بەهەدەردان و زیادە ڕەویی لەسەردەمی ئەودا لەو دوو شارۆچکەیەش کراوە..
ئەوانەی خوارەوە بەشێکی کەمی ئەو گەندەڵیانن کە سوارە فتاح کردویەتی بەهاوبەشی دەڵاڵەکانی.

1-سوارە 17 زەوی شارەوانی لە ڕێگای مەڵبەندەوە دەدات بە ئایاری عبدالرحمان خەیات..
زەویەکانی داوە بە ئایاری عبدلرحمان خەیات لە بری ئەو باخەی کە دابووی بە ئیداری گشتی یەکێتی ..لە بری ئەوە لەڕێگای مەڵبەندەوە سوارە 17زەوی دەدات بە ئایار زەویەکان لە پشت ئامادەیی چوارقوڕنەن لەگەڕەکی کوردستان لە باشترین جێگا..
2-سوارە فتاح کار ئاسانی کردو چاوپۆشی کرد لەداگیرکردنی بەردەم نەخۆشخانەی چوارقوڕنە .لەلایەن عمر احمد خەنجەر سپی کە هەستا بەداگیرکردنی ئەو زەوییە نایاب و بازرگانییانە..خواردنگەیەکی لێ دروست کرد بەناوی خواردنگەی ئەهوەند.ناوبراو زاوای حسن سوارەی بەڕێوەبەری پۆلیسی ڕانییە .چەندان دۆسیەی گەندەڵی لەسەرە لەدادگای بەرایی ڕانیە دۆسیەی بۆ کراوەتەوە بەتۆمەتی دەست درێژی بۆ سەر موڵکی گشتی لە بزناواو چەند شوێنێکی تر .

3-کاتێک ویستیان بازاڕی گۆڕان دروست بکەن بەشێوازێکی مۆدێرن هەر کاسبکارەی بڕە پارەیەکی دیاریکراویان لێ سەندن.لەکاتی دابەشکردنی دوکانەکاندا.. نا عەدالەتییەکی زۆر کرا .کۆمەڵێک کەس دوکانیان وەرگرت کە نە کاسبکار بوون نە بەقاڵ..نمونە دوو دوکانی داوە بە ڕزگار بۆڵی جێگری مەڵبەندی ڕاپەرین کە هەردوو دوکانەی بە 17ملیۆن دینار فرۆشتون..
4-لەهەڵبژاردنی ساڵی 2017.لەسەردەمی سوارەدا نزیکەی 700خانووی تەجاوەز دروستکرا لە گەڕەکی بزناوە .کە زۆربەیان کادیری حیزبی بوون .بەشێکیشیان بۆ ئینتما کڕین و سەنگەر گواستنەوە قەولیان پێدرا و ڕێگایان بۆ خۆشکرا.
5-لەناوچەی پیشەسازی چوارقوڕنە.،صناعه..سوارە سەدان دوکان و گەراج دا بە کادیر و خەڵکی نزیکی خۆی ..کەچی سەدان پیشەوەر و کاسبکار بەکرێ لەدوکانی کادیری حیزبیدا خەریکی کارن.

6-سوارە فتاح چاوپۆشی کرد لەداگیرکردنی زەوی لە نزیک هەیئەی ئەرکانی چوارقوڕنە لەلایەن کوڕەکانی وەستا احمد خۆشناو کە کارگەێک و چەندان مەخزن و دوکانیان لێدروست کردو هیچ ڕێکارێکیان لەبەرامبەردا نەگیرایە بەر ..هەموو لۆبی کارەکەش لیوا لەشکر بوو ،کە شەریکی کوڕەکانی وەستا احمدە..

7-بەپێی ئەو کتابە ڕەسمیانەی لەداواکاری گشتی ڕاپەرین ئاراستەی شارەوانی چوارقوڕنە کراون.چەندان کەس فرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو ..تەنها لەیەک نوسراودا نزیکە 63کەس فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچوو کەچی دووکەس گیران چونکە پشتیان نەبوو .ئەوەی تر هەموویان باخی تەجاوەز و بیری نائاسایی و زەوی داگیراویان فرۆشت و کرد..سوارە لەڕێگای دەڵاڵەکانی چاوپۆشی لەهەموویان کرد .ئەو کەسیەش لەلایەن  خەمخۆرانی شارو حاکم عبدالرحمان کە خەڵکی چوارقوڕنەیە دۆسیەکەیان جوڵاند.
8-سوارە فتاح حەمامی کۆنی چوارقوڕنەی فرۆشت بەمەجیدی مام برایمی لە موزایەدەێکی شاراوە بەنرخێکی ڕەمزی کەم .کە لیژنەی لەسەر پێک هات..بەڵام  دواتر دەنگی لێوە نەهات . ئەویش دیزە بەدەر خۆنە کرا.
9-لەدەروازەی شار ڤێلاێک لەزەوێکی نایاب و باش بە تەجاوەزی  دروستکرا کە هی حاجی بایز بوو .شارەوانی فرمانی ڕوخان و لابردنی بۆ دەرکرد ..دواتر سوارە چاوپۆشی لێکرد.وەک ئەوانی تر هاتە ڕیزی ماڵان.
10-بەنزیخانەی قەیوان لە شوێنێک دروستکراوە .کەئەو شوێنە بۆ خزمەتگوزاری و پاڕک و سەوزایی تەرخان کرابوو .کەچی ڕەگەزەکەی گۆڕاو کرا بە بەنزینخانە کە هی ماڵی کۆسرەت ڕسولە دەڵاڵەکانی بۆی بەڕێوە دەبن ...

سواره فتاح به هاوبەشی دەڵاڵەکانی تەواوی چوارقوڕنەی وێران کرد ..

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟