لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

.سالار عەزیز و من - دیار موفتی

Wednesday, 09.02.2020, 11:55 AM


سالار عەزیز و من  ساڵی ۱۹۹٨ لە بارودۆخێکی ئابوری زۆر خراپ دا دەژیام لە سلێمانی تەنەکە پەپولەم لەگەڵ خێزانەکەم دروست دەکرد و دەمفرۆشت تا کرێی خانووەکەم دابین بکەم و پارەی کڕینی فەرهەنگێکی ئینگلیزیم نەبوو، مەیلی ئەوەم کەوتبووە مێشك کە زانیاریەکانم لە زمانی ئینگلیزی ئەپ دێیت بکەمەوە و لەلای خوشکی هاوڕێیەکم فەرهەنگێکی ئۆکسفۆردم دەست کەوت، کە (ئینگلیزی - عەرەبی) بوو شەوانە تا بەیانی لە ووشە عەرەبیەکان دەگەڕام تا ووشە ئینگلیزیەکە بدۆزمەوە و سێ چوار مانگێك خەریك بووم تا ئینگلیزیەکەم گەیاندە ئاستی قسە پێکردن و دەرفەتێکم بۆ ڕێک کەوت لە (ڕێکخراوی فاو)ی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان UN داوام پێشکەش کرد و ئالنگاری گەورەم توش بوو تا توانیم وەربگیرێم.
ڕۆژێك بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە ناوی گیتاشۆ تێدلا بوو خەڵکی ئەثیوبیا بوو لە سوید دادەنیشت پیاوێکی تا بڵێی سەرسەری و هیچ بوو، بەدوایدا ناردم و زۆر بە توڕەیی پرسی:
- Ho is sherar واتا شەرار کێیە؟!
منیش زانیم باسی شەهید شەهریار دەکات.
گوتم:
- مەبەستت شەهید شەهریارە؟
گووتی:
- بەڵێ گووتم ئەو برام بوو ۱۱ یانزە ساڵ پێش ئێستا شەهید بوو.
گووتی:
- بۆ شەهید بوو گووتم یەکێك بوو لە سەرکردە و فەرماندەکانی شۆڕش دژ بە ڕژێمی بەعس و بە دەستی بەعس شەهید کرا !
کابرای مدیر و ئەثیوبی گووتی:
- OH OH ئۆە ئۆە بم بورە نەمزانی ئازارم دایت و کارێکی خراپم کرد یادگاریەکی ناخۆشم بیرت هێنایەوە.!
چەند جارێك داوای لێ بووردنی کرد و گووتی:
- دەتوانیت بڕۆیت و بەردەوام بیت لەسەر کارەکەت.
منیش گوتم:
- سوپاس
ویستم بڕۆم ووتی:
- یەك دەقیقە

  You must be careful about this damn man. The Minister of Agriculture is against you strongly and wants to expel you and appoint his nephew in your place and said how you appointed one from the United Nations when his brother was a criminal

واتا پێویستە ئاگات لەخۆت بێت لەو پیاوە ........ کە وەزیری کشتوکاڵە دەیەوێت هەرچۆنێك بێت دەرت بکات بۆ ئەوەی کوڕە براکەی لە شوێنت دابنێ. پێی گووت واتا وەزیر پێی گووتم چۆن کەسێکت لە نەتەوە یەکگرتوەکان دامەزراندووە، کە برای تاوانبارێکە و سەدان کەسی کووشتووە براکەی! لە ڕاستیدا توشی داڕمان بووم چۆندەبێ ووشەی مجرم بەرامبەر تێکۆشەرێك یان ڤارەمانێك بەکاربێت لەلایەن وەزیرێکی ئەم هەرێمە؟
کە هاتمە دەرەوە خزمەکانی سالار عەزیز هەموویان چاوەڕوان بوون، پێیان بڵێم دەرکرام، تا زوو هەواڵ بدەن بۆ دامەزراندنی خزمێکی تری سالار عەزیز .
منیش گووتم:
- گوێ بگرن دەرنەکرام، بەڵام بچن بە سالار عەزیز بڵێن، کەسێك توانیبێتی سەرکردایەتی بێت لە حزبێك، کە مجرم و تاوانباری تێدابووبێت، دەبێ  ئەو سەرکردەیە، پیاوێکی تا سەر ئێسقان بێ ئەخلاق بووبێ، بۆیە توانیویەتی سەرکردایەتی پیاوی مجرم بکات و هەندە گەمژە بێ شۆڕشگێڕی شەهید بە تاوانبار بناسێنێ.
ئیتر ئەمانە سەرکردایەتی کوردستانیان کرد بۆیە بەکر عەلییەكان و سەردەشت عوسمانەکان شەهید کران .


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟