لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

بنەماڵەی بارزانی ڤێلاكانیان لە شاری لۆس ئەنجەلۆس كالیفۆرنیا خستە مەزادەوە!

Thursday, 09.08.2022, 04:48 PM




دوو مانگ بەر لە ئێستا پێم گوتن لێ ناگەرێم بە ئاسانی ئەو پاروە نانە دزراوە قوت بدەن و بیخۆن! هاورێیان لە 23/5/2022 تەواوی زانیاریەكان و ئەدرەس و ناونیشانی ڤێڵاكەی مەسرور و مەنسورم بە ڤیدیۆ بڵاو كردەوە لە شاری لۆس ئەنجەلۆس كالیفۆرنیا، كە هەردوو ڤێڵاكەیان لە ساڵی 2019 بە بەهای 74$ ملیۆن دۆڵار كریوە!  ڤێڵاكەی (مەسرور بە 47$ ملیۆن دۆڵار) هەروەها ڤێڵاكەی (مەنسوریش بە 27$ ملیۆن دۆڵاڕ) هەردوو ڤێڵاكە نزیكی یەكن، دوای زیاتر لە دوو مانگ لە چوونم بۆ پێش دەرگای ڤێڵاكەیان بە ناچاری دوێنێ مەنسوری برای مەسرور ڤێڵا (27$) ملیۆن دۆڵارەكەی خستە مەزادەوە كە ئێستا داوای (30$)ملیۆن دۆڵار دەكات لە هەمان مەكتەب عەقارات كە پێشتر لێی كری بو، واتا ئێستا نزیك 3ملیۆن دۆڵار قازانجى لێ دەكات، بەراستی منداڵەكانی بارزانی لۆ خۆیان فێری كاسبی حەڵاڵ بون😅

تـەواوی  پـۆسـتەكـەم بخـوێـنەوە كـە لـە سـاڵـی 2019 بـڵاوم كـردەوە، هـەروەها لە 23/5/2022 بـۆ جـاری دووەم بـڵاوم كـردەوە... بـنـەمـاڵـەی بـارزانـیـی، بە بـەهـاى 74$ ملـیۆن دۆڵار، دوو ڤـێـلای تـریـان لەنـاوچـەی (بـێـڤـێرلی هـێـڵـس)لە شـاری لـۆس ئـەنـجـلس ویـلایـەتـی کـالیـفـۆرنـیا، ئـەمـەڕیـکا، کڕیو‪وە‬ لە ساڵی 2019 ،، ئـەو دوو ڤـێلایە یەکێکیان رووبەرەکەی هـەزار و 935 مـەتـر دووجـایـە، ١٧حمام و گەرماو مەسبەحی تێدایە، ئەوی دیکەشیان بریتییە لە هـەزار و 99 مـەتـر دووجا، نـۆ حەمام و گەرماو و مەسبەحی تێدایە، لە ناو ڤێلاکاندا یاریگای باسکە و بۆڵینگ و فیتنێس و چەندین بەشی دیکەى تێدایە، ئەم ڤێلانە دەکەونە ناوچەی (بێڤێرلی هێڵس) لەشاری لۆس ئەنجلس لەویلایەتی کالیفۆرنیا، بنەمالەی بارزانی لەڕێگەی کوردێکەوە بەناوی (هـەڤـاڵ دۆسـکی) ئەم ڤێلانەیان کریوە! ئەم کەسە ئیشی زەوی و زار و خانوبەرە بۆ بنەمالەی بارزانی دەکات، خۆیی دانیشتووی ویلایەتی ڤێرجینیایە، وێنەی ھەڤاڵ دۆسکی لەناو بابەتەکەدا ھەیە، ئێستا ئەم دوو ڤێلایە مولکن لەسەر ناوی ھەردوو کوڕەکەی مەسعود بارزانی، بە ناوەکانی (مـەسـرور و مـەنـسور)‪..

ناوچەی (بێڤێرلی هێڵس) یەکێکە لە راقیترین شوێنەکانی شاری لۆس ئەنەنجەلۆس كالیفۆرنیا، زۆربەی كەسە سەرمایەدار و ناودار و ئەستێرەکانی سینەمای و هونەرمەندان لەوێ نیشتەجێن!
تێبینی: ھەر کەس و لایەنێک کۆشک و ڤێلا بکرێت لەم کۆمپانیایە، دەبێت وێنەیەکی کریارەکە لەسەر ڤێلاکەی دادەنێن و لە وێبسایتی فەرمی خۆیان بلاوی دەکەنەوە.. وێنە و ڤێلای مـسـرور و مــەنــسوریـ'شی تێدایە لەگەل نرخەکانیان، لەسەری نوسراوە، دەتوانن خۆتان بەدواداچوون بکەن ئەگەر بروا بە قسەکانی ئێمە ناكەن، ئەوەش ژمارە تەلەفۆنى مەكتەب عەقارەتەكە (0013107776233) کە ڤێلاکانی فرۆشت بە بنەمالەی بارزانـی بە بەھای 74$ ملیۆن دۆڵاری ئـەمـڕیـکی لەگەڵ ناونیشان و ئەدرەسی ڤێلاكەی مەسرور و مەنسور
‏613 N Canon Drive Beverly Hills, Los Angeles, CA

ئەو پۆستە پێشكەش بە ماستاوچی و مەسینە هەڵگرەكانی پارتی و بنەمالەی بارزانی، ئاخر لەبەر ئەو ماستاوچی و مەسینە هەڵگرانە نەبێت مەسرور و مەنسور پیاوی ئەوەن لەو شوێنە راقیانە بو بەهای ٧٤ملیۆن دۆڵار ڤێڵا بكرن و ببنە جیرانی سلینا گەومێز و جانفیر لۆپێز و رەیانا و ئۆپرا و ئێلەن ديگێنەرەس و ستییڤ ھارڤی و داڤد بێکام و برادلی و عائیلەی ھێلتن'یی ملیاردلێر و خاوەنی ھۆتێلە بەناوبانگەکانی ״ھێلتن״و عائیلەی والتن و ھێلنی کچی و خاوەنداریی زنجیرە مارکێتەکانی وۆلمارت و جێف بیزۆسی خاوەنی ئەمەزۆن و ھتد...
ئەمە جگە لەم ڤێلایانە، بنەمالەی بارزانی چەندین ڤێڵای تریان هەیە لە واشنتنی پایتەخت و لە ویڵایەتی ڤێرجینیا و فلۆریدا و كالیفۆرنیا و چەندین ویڵایەتی تر...

ئەوەش لینكی ساتی كرینی ڤێڵاكە لە ساڵی 2019 👍🏼 https://www.dirt.com/more-dirt/politicians/barzani-family-house-beverly-hills-1203302025/

ئەوەش لینكی ساتی دانانی ڤێڵاكەی مەنسور بارزانییە لە مەكتەب عەقارات لۆ فرۆشتن..
https://www.dirt.com/gallery/more-dirt/politicians/kurdistans-barzani-family-seeks-30-million-for-bowling-alley-equipped-beverly-hills-mansion-1203579381/

ھـیـڕزڵ سـورچــی
واشـیـنـتـن

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟