لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

موڵکێکی (ئیدریس بارزانی ) کوڕە گەورەی (نێچیرەڤان بارزانی ) لە پاریسی پایتەختی فەڕانسا بەهاکەی ٢٣ ملیۆن یۆرەیە

Friday, 10.28.2022, 04:33 AM



وەک زۆرێک لایان ئاشکرایە کە لە ووڵاتانی ئەوروپی و بە تایبەت ئەو ووڵاتانەی کە دیموکراتیەت و شەفافیەت لە پلەی باڵادایە داتای باج و دەرامەت و موڵک و ماڵی هەرکەسێکی نیشتەجێی فەڕانسا لە سایتەفەرمیەکانی حکومەت  وەک ئەستۆپاکی و شەفافیەتی کارەکانی حکومەت وەک گوێزی پاککراو هەمووی خراوەتە بەر دیدەی هاوڵاتی فەڕانسی ، وەک ئاگادارن کە بەرپرسانی هەرێم لەڕێگەی نوێنەرایەتی و سیخوڕەکانیانەوە لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێم هەردەم لە بە دواداچوونن لەسەر باکگراوندی ئەو کەس و لایەنە دژانەی سیاسەتی دیکتاتۆری بنەماڵەی بارزانی هەر بەو هۆکارە منیش وەک ڕۆژنامەنووسێک و بەجێگەیاندنی ئەخلاقیاتی پیشەکەم دەستم کرد بە لێکۆڵینەوە لەسەر نوێنەری هەرێم و وردتر بڵێم نوێنەری حکومەتەکەی پارتی لە فەڕانسا (عەلی دۆڵەمەڕی ) و دەرهێنانی داتاکانی باج و دەرامەتی ناوبراو وەک هاوڵاتیەکی دانیشتووی فەڕانسا ، بۆم دەرکەوت کە ناوبراو کۆمپانیایەکی ئیستیسماری بە ناویەوەیەتی بە ناوی کۆمپانیای (( بەیبون بۆ کاری وەبەرهێنان Beybun investessement ))   ئەوەی سەیر بوو دوای ئەوەی کە خاوەندارێتی و ئەوەلیاتی ئەو کۆمپانیایەم ڕاکێشا ئەم کۆمپانیایە خاوەنەکەی ( ئیدریس نێچیرەڤان ئیدریس بارزانیە ) و دانیشتووی ١ ی شەقامی پیرمامە لە هەولێر وەک لەسەر بەڵگەنامە فەرمیەکە نووسراوە
1 rue Pirmam 44001 ERBIL (irak )
ئەم کۆمپانیایە لە بەرواری ٢٩ ی ٧ ی ٢٠٢١ دەستبەکار بوە و ٢ ڕۆژ پێش دەستبەکاربوونی واتە لە ٢٧ ی ٧ ی ٢٠٢١  ئیدریس نێچیرەڤان بارزانی وەک سەرۆکی کۆمپانیاکە لە کوردستان و (عەلی دۆڵەمەڕی ) وەک سەرۆکی کۆمپانیاکە  لە پاریسی فەڕانسا  دانراوە وەکالەتی بۆ کراوەتەوە ، هەروەک لە داتای فەرمی ناساندنی کۆمپانیاکان تێیدا هاتووە کە ئەم کۆمپانیا بە سەرمایەی ١٠ هەزار یۆرۆ دامەزراوە و ئەدرێسی باڵەخانەی کۆمپانیاکە بریتیە لە
38 avenue de wagram 75008 paris
کە دەکەوێتە سەر شەقامی ( شامپ ئیلیزێ ) گرانترین شەقامی پاریس بەگشتیە
ئەم باڵەخانەیە بریتیە لە باڵەخانەیەکی  ٦ نهۆمی و بە پێوانەی ١٨١٤ مەتر دوجا و پێک دێت لە ٢٩ سووقە و ٦ دوکان بە مەساحەی ٥٧٦ مەتر و ٤ مەمزەن و ١ پارکینی گەورەی ئۆتۆمبێلی تێدایە
نرخی ١ مەتر زەوی لەو ئەدرێسە ١٢ هەزار و ٥٤٨ یۆرۆیە واتە ١٨١٤ متر * ١٢٥٤٨ یۆرۆ دەکاتە ٢٢ ملیۆن ز ٧٦٢ هەزار یۆرۆ

ئەوەی سەیرە ئەدرێسی  دانراوی کوردستانی ئیدریس بارزانی لە سەر بەڵگەنامەکەیە کە کاتێک دەگەڕێیت بە دویدا ماڵ نیە بەڵکو باڵەخانەکەیەکی گەورەیە کە پێک دێت لە چەند دوکان و ئۆفیس و جیمێکی یاری بەناوی( ئیسپۆرتا eSporta )کە دەکەوێتە نێوان پیرمام و فامیلی مۆڵی هەولێر  .

پرسیاری سەرەکی ئەوەیە جەنابی نوێنەری حکومەتی هەرێم کاری سپی کردنەوەی پارەی بەرپرسانی هەرێمە یا کاری دیبلۆماسی و کارئاسانی هاوڵاتیانی هەرێم و دروستکردنی پەیوەندی کلتوری و سیاسی و ئاشتەوای هاوڵاتیانی کوردستانە ؟؟
ئایا ئیدریس نێچیرەڤان بارزانی ئەم پارانەی لە کوێ بوو ؟؟
چۆن نوێنەری هەرئم پارەی ڕەشی کوڕە بەرپرسێک سپی دەکاتەوە و کۆمپانیای بۆ دا ئەنێت ؟؟
چۆن دەبێت نوێنەری هەرێم خاوەن کۆمپانیای وەبەرهێنان بێت
کۆپی بەڵگەکان

بەڵگەی یەکەم
بەڵگەی دووەم

بەڵگەی دووەم

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟