لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

ئایا مستەفا کازمی هەوڵی بوون بە هەرێمی سلێمانی لە گۆڕ نا یان بەردی بناغەی دانا؟

Saturday, 09.12.2020, 12:16 PM


وەک ئاشکرایە کە سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق مستەفا کازمی ،بەو گوڕە هاتۆتە مەیدان ، کە خاڵێک بۆ هەتا ئێستەی پڕ گەندەڵی و فەسادی ئیداری و دارایی دابنێ و دەستپێکێکی نوێ لە کۆی عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەست پێ بکات.  ئەمما بۆ ئەو دەستپێکردنە نوێ یە کە ئەم سەرۆک وەزیرانە لەم زەمەنە پڕ لە قەیرانی ئابوری و دارایی و سیاسیە، لە عێراقێک کە ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری ئابوری بەندە بە رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە ، بە دیوێکی تر تا قەیرانە سیاسی و ئابوری و جەنگیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بەلا نەکەوێ ، گەلۆ عێراق دەگات بەو عێراقەی کە مستەفا کازمی دەیخوازێ ؟
ئەمە پرسیارەکەیە، چونکە تا ئێستە پرۆژەو بەرنامەی کاری ئەم سەرۆک وەزیرانە لە تاریکیدا حەشار دراوە و بە ئاشکرا بەرچاو ڕونی بە رەسمی و بە پرۆژەی نوسراوو ئامادە کراو لە ڕوی کارو ئاکارەوە نەخراوەتە بەرچاوی گەلانی عیراق ، تا لەسونگەیەوە خوێندنەوەیەکی بابەتی و کارا بۆ کارەکانی ئەم سەرۆک وەزیرانە بکرێ، کە جیاوازە لەوانی پێش خۆی.
کازمی خۆی لە بەغداو لە باشوری عیراق تەواو شارەزای ئەو قەیران و فەسادەیە کە چۆن ناو بە ناو کڕو کڵپەی خۆپیشاندەرانی بەش مەینەت، بڵێسەی ئا‌هو ناڵەیان دەنیا دەسوتێنێ. بە تەواویش ئەگەر خۆی لێ هەڵە نەکات بە ناوی رێکەوتن و سازان و هاوکاری و چی و چی ، گیرۆدەی ئەم تاقمە خۆسەپێنە بوون، کە دەستیان گرتوە بەسەر هەرێمی باشوی کوردستانداو هەرچی سەر زەوی و ژێر زەوی وڵات هەیە لە تاریکیدا دەیبەن، داوای ٪١٧ کۆی گشتی بوجەی عێراقیش دەکەن بۆ پێدانی موچە ، ئەویش هەر دەخۆن و بە ٣ مانگ جارێ نیو موچە دەدەن. سنورەکان لەبەردەم سوپای بکوژی تورک و ئێران، هیچ بەربەستێکیان نی یە و بە هیچ یاساو دەستورێکی راگرتنی پیرۆزی خاکی عیراق کار ناکەن، هەرێمی کوردستان لە ئێستدا هیچ رەبتێکی بە بەغداوە نی یە، تەنها ئەوە نەبێ کە کۆمەلێ موچەخۆری لە بەغدایە بە ناوی بەشداری هەرێم لە حکومەتی بەغدا. بەڵام کار کردنی حکومەتی بەغدا و پێکهاتە دەسەڵاتدارەکانی بەغدا، بە شیوەیەکی جیاوازتر دەبینرێ لەوەی کە هەیە، ئەوە دیارە کە دەسەڵاتی هەرێم کە یەکێتی و پارتی نوێنەرایەتی دەکات لە ژێر هەیمەنەی پارتی و بنەماڵەی بارزانیدایە و بە ویستو خواستی تورکیا هەڵدەسورێ، کە بە هیچ جۆرێ کار بۆ سەربەخۆیی کوردستان ناکات ٢٩ ساڵی ڕابوردوش ئەوەی دەرخستوە، ریفراندۆمە شکست خواردوەکەش دەری خست کە بۆ کۆتایی هێنان بە خەونی سەربەخۆیی بوو نەک بۆ سەربەخۆیی.
بەغدا دەیەوێ و لە بەرژەوەندی عەرەبی عیراقدایە بە شیعەو سونەوە، کوردستان ببێت بە چەند هەرێم ، بۆ ئەوەی لە لایەک کەرکوکیش ببێت بە هەرێم هەروەک چەند ساڵ لەسەر دەستی دوکتۆر نەجمەدین هەوڵی بۆ دەدار، تا ئیدی لە کێشەی مادەی ١٤٠ ی دەستور نەجاتیان ببێت و بە تەواویش لە دەست کوردی بسەننەوە و ئیتر کورد بوون دەبێتە کێشەیەی ناو هەرێمی کەرکوک لە نێوان پێکهاتەکانیدا، ئەگەر سلێمانی ببێت بە هەرێم، ئەوا دەستی پارتی و بنەماڵەی بارزانی لە بەشێکی گەورەی
داهاتی هەرێمی کوردستان دەبرن. کەواتە لێرەدا کێشەی پارێزگای هەڵەبجە دروست دەبێ وەک پارێزگایەکی نوێ، ئایا هەڵبجەو دەوروبەری سەر بە هەرێمی هەولێر دەمێننەوە، یاخود وەک هەرێمێکی لامەرکەزی دەکەونە سەر هەرێمی سلێمانی؟ یان ئەویش دەبێت بە هەرێم؟. بێ گومان بەشێکی قسەو باسی نێوان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی پارتی، سەرۆک وەزیران و سەرۆک خێڵ .... هتد، ئەم بە هەرێم بوونەی سلێمانی بوە لەگەڵ کازمی.  وەک دەزانرێ سیاسەت بریتیە لە دان و سەندن، ئەگەر کازمی هەوڵی بوون بە هەرێمی سلێمانی لە گۆڕ بنێ، بارزانی چی پێ دەدات؟ چونکە کازمی وەک ئەو پاڵەوانە دەرکەوتوە کە فریاد رەسی عێراقە لەم قەرانگەلە بێ هاوتایە، کازمی بە بەڵێن گەورەو دوایش شتی پچوک رازی نابێ، بە فیعلی ئەنجامی کاری دەوێ، کار چی یە ئەی چارە چی یە ؟
ئەگەر کازمی پشتی سلێمانی بەردا کەواتە دەبێ ببیتە عامیلی خێر لە نێوان هەردوو ئیدارەی سەوز نیلی و زەرد ، سنوری دێگەڵە دەستوری نی یە ، ئەکرێ کازمی دەستی بۆ بەرێ و هەڵیوەشێنێتەوە بە دەستور ، ناشەفافیەتی سەروەتی کوردستان دەستوری نی یە ئەکرێ کازمی دەستی بۆ بەرێ بە دەستور ، بەزاندنی سنورەکانی هەرێمی کوردسان کە پارتی رێگەی بە تورکیا داوە هەرێم بکات بە موڵگەی سوپا دەستوری نی یە ئەکرێ کازمی دەستی بۆ بەرێ بە دەستور ، بەڵام بوون بە هەرێم و دروست کردنی هەرێمی نوێ لەسەر بنەمای دەستوری نوێێ عێراق دانی پێدا نراوە لە رێگەی ئوسوڵی و یاسایی واتە دەستوریە کازمی ناتوانێ رێگەی لێ بگرێ ، لێرەوە هەم دەڤەری سلێمانی لە دۆخێکی دژواردایە هەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ، هەم خودی مصگفی کازمی ، گەلۆ چۆن دەگاتە نەتیجە ، بانگهێشتنە خێراکەی تورکیا بۆ نێچیرڤان بارزانی دوای سەردانە خێراکەی ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا ، زۆر شتی لێ دەخوێندرێتەوە ، هەم دژی کارەکانی ماکرۆن کە فەرەنسا بە ئاشکرا دژی ئەردۆگانە ، هەم کازمی کە هەرەشەیەکی جدی لە دەسەڵاتی قۆرخکاری بارزانی دەکات ، هەڵوەشێنەرەوی پلانەکانی ئەردۆگانە ،ئەمە زینجیرە درامایەکە کۆتایەکەی نادیارە دەبێ مرۆڤ و بینەر خۆی مێسکی بۆ بەکار بهێنێت و شرۆڤەی بکات ، چونکە لەدەست دەرهێنەرەکەی دەرچوە .


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟