لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

لەکۆنگرەی ڕۆژنامەوانی‌ سكرتێری گشتیی ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان تەنها راگەیاندنەکانی پارتی هەڵبژێردران پرسیار بکەن

Thursday, 03.02.2023, 06:12 PM


دەقی بڵاوکراوەکەی ڕۆژنامەنووس هەژار ئەنوەر
بژی پارتی
ئەم ئێوارەیە لەسەر بانگهێشتی یۆنامی، بۆ ڕوماڵکردنی کۆنگرەی رۆژنامەوانی‌ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بانگکرابووین، شوێنی کۆنگرەکە ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو.
لەکۆنگرەکە لەلایەن تیمەکەی ئەنتۆنیۆ، تەنها راگەیاندنەکانی پارتی هەڵبژێردران پرسیار بکەن، دوو ساڵ بەر لە ئێستا بە شاهێدی چەند رۆژنامەنووسێک بە پلاسخارتم وت: پارتی وانیشانی هەمووان دەدات کە ئێوە و کۆنسوڵی وڵاتان فەرمانبەری ئەوبن، بەس بە فعلی ئەم ئێوارەیە وادەرچوو.
بژی پارتی
تێبینی: پرسیارەکانی بەندە بۆ ئەنتۆنیۆ ئەمانە بوون
١. بەپێی جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ هەموو بەندکراوێک مافی خوێندنی هەیە لەزیندان، بەڵام ڕێگە نادرێت زیندانیکراوانی بادینان بخوێنن.
٢. نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بە یەکێک لە کەسایەتیە دیار و کاریگەرەکان دادەنرێت، چەند جارێک ھۆشداری لە بارەی مەترسیەکانی بەریەککەوتن لە عێراق و ھەرێمی کوردستان داوە بە تایبەت دوو جار بە ئاشکرا باسی لە کۆتایھێنان بە قەوارەی ھەرێمی کرد، ئێوە وەک نەتەوەیەکگرتوەکان ھیچ شتێکی فەرمیتان لا ھەیە لەم بارەیەوە؟ یان بە شێوەیەکی فەرمی بەرپرسانی ھەرێمتان لە مەترسییەکان ئاگادارکردوە؟.
٣. عێراق بە جۆرێک لە جۆرەکان بۆتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکانی دوو ئاراستەی بەھێزی جیھانیی، کە ھەرێمی کوردستانیش بەدەر نییە لەو ھاوکێشەیە، لە ئەگەری توند بونەوەی ململانێکاندا ئێوە چۆن رێگر دەبن لە پروشکی ئەو ململانێیانە لەسەر خاک و ھاوڵاتیان و بەرژەوەندییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان؟.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟