لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

لە تیرۆری سیاسیەوە بۆ تیرۆری کەسایەتی

Monday, 06.19.2023, 08:43 AM


لە تیرۆری سیاسیەوە بۆ تیرۆری کەسایەتی ( ڕەنجدەر و قادر و مەکی ) بە نموونە ...
احمد مطر شاعیری گەورەی عێڕاقی لە ناساندنی دیکتاتۆر و تیرۆری سیاسیەوە دەڵێت
زیندانیان کرد پێش ئەوەی تۆمەتی بەسەردا ساخ بێتەوە ...
ئەشکەنجەیان دا ، پێش ئەوەی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکەن ...
پێمان بڵێ ئەم دەم و چاوانە کێن ؟؟ ووتی نابینام ..
زمانیان بڕی و پێیان ووت دانی پێدا بنێ کێبون ئەوانەی تۆیان تجنید کرد لە ڕێکخستنەکان ؟؟ نەیتوانی وەڵام بداتەوە ..
کاتێک نەیانتوانی بیهێننە قسە ، لە سێدارەیان دا ..
دوای مانگێک لە سێدارەدانی دەرکەوت بێتاوانە ...
بۆیان ڕون بۆوە کە داوا کراو لە سێدارەدراو نیە بەڵکو براکەیەتی ..
کاتێک چون براکەی بهێنن ، بینیان برای دووهەم لە خەفەتی برای یەکەم گیانی سپاردوە ..!!

مەکی و قادر و ڕەنجدەر ئەو سەفینەن کە لە بن نایەن ، ئەو هەڵۆیانەن کە بە هیچ تۆمەتێک ناکەون هەڵوێستەکانی ئەم چالاکەوانانە سەرانی جووت بنەماڵەی تەنگەتاو کردوە هەر بەو هۆکارەیە کە دوای ئەوەی هەوڵی سوتاندنی ماڵەکانیان درا ، هەوڵی لێدانیان درا ، هەوڵی کوشتنیان درا بەوەوە نەوەستان پاش ئەوەی لە ڕێی تیرۆری جەسەدیەوە هیچیان پێنەکرا ئێستا لەڕێگای دەستی دوەکانیانەوە دەیانەوێت تیرۆری کەسایەتیان بکەن و کەوتونەتە تۆمەت بەخشینەوە و سوکایەتی کردن و ناوزڕاندن بەڵام ئەوەی سەیرە تیرۆری ئەمجارە جیاوازە لەبەر ئەوەی جووت بنەماڵە لە ڕێگای دەستی یەکەکانیان لە کادرە چڵکاوخۆرەکانیان نیە بەڵکوو لە ڕێگای کۆمەڵێکەوەیە کە بە ئۆپۆزسیۆن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بازاڕی بۆ گەرم کردون دەیەوێت کەسایەتیان تیرۆر بکات ، بەڵام ئەوانە هەوڵی نەزۆکانەیە لەبەر ئەوەی ئەم پیاوە مەردانە باشقەڵەمی لاهور و نێچیر و مەسرور نین و لە هەمان کات کچە بەرپرس خێزانیان نیە بەڵکوو ئەمانە هەڵقوڵاوی ناو ستەمی کۆمەڵگان.

هیچکام لەم ئەزیزانەم لە نزیکەوە نەبینیوە و بە خزمەتیان نەگەشتوم بەڵام هەڵوێستەکانیان کە سەرانی جووت بنەماڵەی تەنگەتاو کردوە بە منی ناساندون ، کاتێک چاوم بە هاوڕێکانم دەکەوێت لە ئەڵمانیا و سوید و بەلجیکا ڕاستەوخۆ پێم دەڵێن ئالیرە بوو کاک ڕەنجدەر یا کاک مەکی یا کاک قادر فڵان کەس و فیسار کەسیان ڕسوا کرد ، پێم دەڵێن ئا لەم مەیدانەدا بوو کە خۆپیشاندانیان ڕێک خست بۆ پشتیوانی فڵان و فیسار دۆسیە ئەمانە پیاوی ئیمەیڵ و چات و لایکی فەیسبووک نین ئەمانە پیاوی هەڵوێستن ، ناوەکانیان تەنها لە لایڤ و ئیمەیڵی فەیک نیە بەڵکو ناوی (مەکی و قادر و ڕەنجدەر ) لە ناو دۆسیەکانی دادگا و بارەگای ڕێکخراوە جیهانیەکان و بارەگای وەزارەتە جیاجیاکانی ووڵاتانی دیموکراسی بوونیان هەیە کە داکۆکیان لە بێکەسان و مافخوراوان کردوە.

لە کۆتایدا پێتان دەڵێم سووپاسی هەوڵ و ماندوبونتان دەکەم کە دەزانم ئێوە سووپاستان ناوێت و بۆ دەستخۆشی ئەو ڕێگایەتان هەڵنەبژاردوە و چ خۆم و چ هاوڕێکانیشمان لە پشتانین و هاوڕێی نیوە ڕێگا نین تۆمەت و ناوزڕاندنەکانی ئەوان بۆ ساتێکیش لە پاکێتی و ڕاستگۆیی ئێوە کەم ناکاتەوە سەرکەوتن بۆ هەموو ئازادیخوازان و ڕسوای و سەرشۆڕی بۆ سەرانی جوت بنەماڵە و دەستی دوەکانیان .


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟