لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

هەوڵی دەپۆرتکردنەوەی رۆ‌ژنامەنووسێکی کورد لە بەریتانیا دەدرێت

Sunday, 07.02.2023, 09:15 AM


لە رۆژی دوو شەمەی ٢٦ مانگی شەش رۆ‌ژنامەنووس غازی غەریب زۆراب  دەستبەسەر دەکرێت لە Dallas Court Reporting Centre و بەزۆر هەوڵی دەپۆرتکردنەوەی دەدرێت بۆ کوردستان لە بەریتانیاوە بۆ ئوردن وە دوایش بۆ عیراق.

سەندیگای رۆژنامەنووسانی بەرتیانیا  نیگەرانی خۆیان دەربری کە مەترسی دەکەوێتە سەر ژیانی رۆژنامەگەری غازی لەکاتی ناردنەوەی، لەکاتێکدا کە ناوبراو رەخنەی بەردەوامی گرتوە لە سیاسەتی گەندەڵی چەتیی هەردوو حیزبی پارتی و یەکتی وەئەوەش وادەکات کە ناوبراو رووبەروی گرتن و ئەشکەنجە ببنێت گەربێت و دەپۆرت بکرێتەوە  ،بریار وایە کەئەمرۆ بەرواری یەکی مانگی ٧ بنێردێت بۆ ئوردن وە لە ٢ مانگی ٧ بنێردرێتەوە عیراق .

پەرلەمانتار Grahame Morris MP بەیانامەیەکی نووسیوە بۆ وەزیری کۆچبەران لە بەریتانیا کە داوای لێکۆلینەوەی بەپەلە دەکات دەرباری کەیسی رۆژنامەنووسەکە .

ئازادیخوازنی کورد بێ نیشتیمان لەنێوان کایەی سیاسی وڵاتانی ئەوروپی هەمیشە توشی ئاستەنگ دەبنەوە ، وە بەریتانیاش کەیێک لەو وڵاتانەی کە بەبێ رەحمانە رووبەروی تاکی رۆژنامەنوسی کوردی دەبێتەوە لەهەوڵی بەردەوام دان بۆ ئاستەنگ و تەگەرە خستنە سەر رێگایان.


رۆژنامەئ میدل ئێست ئای راپۆرتێکی تێر و تەسەلەی بە زمانی ئینگلیزی لەسەر ژیانی رۆژنامەنوس غازی غەریب زۆراب  بلاوکردۆتەوە لەم لینکەدا بیبینن

https://www.middleeasteye.net/news/iraq-uk-kurdish-journalist-facing-deportation-fears-killed



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟