لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ئەو شۆڤێرەی، لێدوانی دژی دەسەڵاتدا، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەستبەسەر کرا

Thursday, 07.16.2020, 11:50 AM


شۆڤێرێکی تاکسی لە هەولێر بە ناوی (سامی ستار) پاش ئەوەی لێدوان بۆ کەناڵێکی تەلەفیزیۆن دەدات و ناڕەزایی خۆی و گەنج و خەڵکی کوردستان دەردەبڕێت، سەبارەت بە سیاستی دەسەڵاتی کوردیی، کە چۆن خەڵکیان بێ پارە و  ئاو ا کارەبا و مافە سروشتییەکانی خۆیان کردووە، گەنجان لە ژیانی خۆیان بێزار بوونە، خەڵکی هەڕەشەی خۆکوشتن دەکات، رێگاچارەش ئەوەیە وەک ئەو کوڕە گەنجە دەستی بۆ راکدەکێشێت، راپەڕین و خۆپیشاندان و  راماڵینی ئەو حکومەتە فاسیدەی کوردییە..
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدۆی، جوتیار بارزانی هەڕەشەی گرتن و لەناوبردنی لێدەکات.
سەرچاوەیەکی تایبەت نزیک لە رووداوەکە بە تەڤدا پەرێسی راگەیاند، وتی،:کە ئەو گەنجەی دوو رۆژ پێش ئیستا لە هەولێر بە نارازییەوە باسی ژیان و گوزەرانی خۆی و خەلکی و رەخنەی توندی لە حکومەت گرت وەکو لە ڤیدیۆکە دیارە. دوێنێ رێکەوتی 15 / 7 / 2020 لەسەر راسپاردەی وەزیری ناوخۆی لە لایەن جوتیار بارزانییەوە بەرپرسی ناوچەی هێزی ناوخۆ، کە دەکاتە ئامۆزای رێبەر بارزانی. ئەم گەنجەیان بانگهێشتی ناوچەی هێزی ناوخۆ کردووە، جگە لە هەڕەشە و سوکایەتیپێکردن و ترساندن، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکیش لە زیندانیان توند کردووە. وەک سەرچاوەکە دەڵێت: ئەو کوڕە گەنجە ناوی سامی ستارە، پیشەی شۆفێری تاکسییە لە هەولێر، باوکی سامی خاوەن پێداویستی تایبەت و کرؽکاریشە، سامی کە لە هەولیر دادەنیشێت، ئەرکی بەخێوکردنی خێزانەکەی گرتۆتە ئەستۆی خۆی، بۆ بژێوی ژیانیان کاری شۆفێری تەکسی دەکات.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس







وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟