لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

له‌ زاڵگه‌ی پارتی سوكایه‌تی به‌ ئه‌ندامانی خێزانی ئه‌دهه‌م بارزانی ده‌كرێت و موبایله‌كانیان لێ ده‌سێنرێت

Tuesday, 07.18.2023, 08:59 PM


کوردی - عربي - English

بە ناوی خوای گەورە و میھرەبان

‎بۆ/ رای گشتی کوردستان
بەڕێزان:
‎حكومەت و پەرلەمانی عێراق
‎سەرۆکایەتی ھەرێم
‎حزب و لایەنە سیاسیەکان
‎ باڵیۆز و کونسوڵخانەکان و نوێنەری وڵاتان نەتەوەیەكگرتووەكان و رێكخڕاوەكانی مافی مرۆڤ لە عێراق و کوردستان
   
‎ئێوەی بەڕێز ئاگادار دەکەمەوە پاش زیاتر لە ساڵێک و دوو مانگ لە ئاوارەیی و دەربەدەری کە بە ھۆی ھەڵوێستەکانم دژ بە داگیرکاری کوردستان و نادادپەروەری و نەبونی ئازادی.
‎ بە دەستوری سەرۆکی پارتی لەسەر خاکی باب و باپیران بە ناحەق دەرکراوم.
‎ئەمڕۆ سێشەمە ١٨-٧-٢٠٢٣، خێزانم دایکی ھیڤی، بۆ سەردانی کوڕ و کچ و نەوەکانی لە مەسیف بەرێکەوت و لە یەکەم بازگەی مەسیف لە دیوی کۆڕێ-وە بۆ زیاتر لە یەک کاتژمێر و نیو ڕادەگیرێت و ھەموو پێداویستی و کەلوپەلەکانیان بە وردی دەپشکنرێت پاش ئەوەی کە لە سەری ڕەشەوە فەرمانی ئزن دان بۆ دەچێت، ئەوکات مۆڵەتی چونیان بۆ ماڵەوە پێدەدەن، بەڵام دەزگا مۆبایلەکانی دایکی  ھیڤی و ئەوانەی لە گەڵیدابوون کە دەکاتە ١١  دەزگا، مۆبایلیان لێوەردەگیرێت و تا کو ئێستاش لە لای ئەوانە ماوە بۆ کۆپی لە سەر گرتن .
‎من داوا لە ھەموو لایەنەکان و حکومەتی عێراق دەکەم کە سنورێک بۆ ئەم تەکڕەووییە لە خاکی پیرۆزی کوردستان کە خاکی شەھیدان و دەیان ھەزار شۆڕشگێڕ و تێکوشەری وەکو منن دابنێن.
‎لە ھەمان کاتدا بە ھەموو ھاوڵاتیانی خۆشەویست دەڵێم ئەمانەی کە ئەم رفتارەیان لە گەل خێزانم کردووە چ ئەم خاتونە بێت چ خاتونی ھەر ھەژار و شەھیدێک بێت لە لای من وەک یەکن و کە ھاتن لە ئۆتۆمبێلیان دابەزاندووە و بابەت بە بابەت پشکنینیان بۆ ھەموو پێداویستیە تایبەتەکانیان کردووە، ئاخۆ چی لە خەڵکانێکی تر دەکەن یاخود کردوویانە و دەبینین کە سەرانی بەعس بە خێزانیانەوە موعەزز و موکرەم دە سورێنەوە لە پایتەختمان .
‎ ئەمە لەکاتێکدایە کە من ھیچ پەیوەندیەکی سیاسی و حزبیم بەو حزبەوە نەماوە و ئەگەر کارێکی سیاسی لە سەر گۆڕەپانی کوردستان و عێراق ئەنجام بدەم مافی ڕەوای خۆمە و ئەنجامی دەدەم وەک ھەر ھاوڵاتیەک کە یاساکانی کوردستان و دەستوری عێراق بە ھەمومانیداوە.
‎ئەگەر گرفتێکتان لەگەڵ من ھەیە لەگەڵ من ببن بە تەرەف نەک لەگەڵ خاتونێک کە تەنیا پەرۆشی بینینی مناڵەکانی بوە کە زیاتر لە ساڵێکە لە بینینیان بێبەش بووە و ئەوە هۆکاربوە بۆئەوەی پێیەکانی بخاتە ئەو زۆنە بەرتەسکە، لەھەمان کاتدا من سوپاسی ھێزە ئەمنیەکانی زۆنی تر دەکەم کە بەڕێز و ئیحترامێکی زۆرەوە بەڕێکران بوون.

‎براتان
‎ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
١٨-٧-٢٠٢٣
---
الى/الرأي العام في كوردستان العراق
حكومة وبرلمان جمهورية العراق
رئاسة اقليم كوردستان العراق
كافة الأحزاب السياسية في العراق
السفارات والقنصليات الدبلوماسية في العراق
منظمة الأمم المتحدة (حقوق الانسان)
جميع منظمات المجتمع المدني في العراق واقليم كوردستان

تحية واحترام
ليعلم الجميع بعد سنة وشهرين من التهجير القصري وطردي من ارض الوطن لكون موقفي ضد أحتلال كوردستان وانعدام العدالة والحرية فيها وبناءًا على دستور رئيس الحزب الديمقراطي الكوردستاني تم إبعادي وطردي من آرض وطني كوردستان العراق بدون وجه حق.

واليوم المصادف 18/7/2023 توجهت زوجتي ( ام هيفي) لزيارة العائلة للاطمئنان على الأبناء والأقارب في مصيف صلاح الدين وتحديدا في السيطرة الأولى بعد ( كورى)ولأكثر من ساعة ونصف تم حجزها وتفتيش أغراضها الشخصية بدون اي مبرر رغم وجود جميع المستمسكات الرسمية معها.
وتم مصادرة موبايلها الشخصي وهواتف الاشخاص الذين كانوا برفقتها والبالغ عددهم (11) موبايل
وهذه الهواتف محجوزة لديهم لحد الان.

عليه أطالب من الجهات الحكومية والدولية كافة في العراق بوضع حد لهذه الانتهاكات الصارخة لحقوق الانسان التي يمارسها قادة الحزب الديمقراطي.

جمهوري الكريم
إذا كان هذا التعامل مع عائلتي او اية عائلة اخرى من  أمهات الشهداء الأفاضل فموقفي واحد .
وأسال ياترى كيف يتم التعامل مع الاخرين من ابناء كوردستان!؟؟
ومن جهة اخرى نرى بان البعثين وعوائلهم يتجولون بكل أريحية معززين مكرمين في اربيل⁉️

وافيد الجميع علمًا بانه ليس لي اية علاقة سياسية مع هذا الحزب واذا كان لي موقف في الساحة السياسية فهذا حقي القانوني و سأمارسه كمواطن حسب القوانين السائدة في كوردستان و دستور العراق.
واذا كان لهم مشكلة معي شخصيًا فهذا لا يعني ان يتسببوا بهذا شكل من المشاكل مع  أهلي .
وأخيرًا ابلغ أمتناني لحسن تعامل الجهات والسيطرات الأمنية في جهة السليمانية .

اخوكم
ادهم  عثمان شيخ احمد بارزاني
18/7/2023
----
‏To/
‏public opinion in Iraqi Kurdistan
‏Government and Parliament of Republic of Iraq
‏Presidency of Kurdistan region of Iraq
‏All political parties in Iraq
‏All Diplomatic embassies and consulates in Iraq
‏UN of (Human Rights)
‏ NGO  of Iraq and  Kurdistan region

‏After enduring a year and two months of displacement against my will, I feel compelled to inform others that I was forcefully expelled from my homeland of Iraqi Kurdistan due to my stance against the occupation of the region and its lack of justice and freedom. In accordance with the constitution of the head of the Kurdistan Democratic Party, I was unfairly deported, which was a great injustice to me.
‏Today   18th, July 2023, my wife, whom we call Umm Hivi, traveled to Salah al-Din Resort to visit our relatives and check up on our children, who were staying there. During her visit, at the first checkpoint after Kore, the authorities confiscated her personal mobile phone as well as the phones of the 11 others who were with her. As of now, their phones are still being held by the authorities.
‏So,my fervent request that all governmental and international organizations operating in Iraq take immediate action to put an end to the brazen human rights violations being committed by the Democratic Party.
‏Esteemed Republic,

‏Dear all
‏I wish to clarify that my stance remains unchanged, whether it concerns my family or any other family of the mothers of honorable martyrs. Furthermore, I am left to wonder how the rest of the people in Kurdistan are being treated. It is disheartening to see that the Baathists and their families are moving around freely, being strengthened and honored in Erbil.

‏As a citizen, I will adhere to the political policies and laws that are currently in effect in Kurdistan, as well as the constitution of Iraq. It is important to note that any personal issues that others may have with me should not be taken out on my wife. Lastly, I would like to express my appreciation for the respectable treatment I have received from the authorities and security police in the Sulaymaniyah district.

‏Sincerely,
‏Adham Othman Sheikh Ahmed Barzani
‏18 July 2023


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟