لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

کورد لە نێوان ئابوری چین و ئەمریکادا

Sunday, 02.18.2024, 04:12 PM



هەموان شاهیدی شەڕێکی ماڵوێرانکارین لە پاش ئۆکراینا لە غەززە کە باڵی کێشاوە بەسەر گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ، زۆرینەی ناکۆکیەکانیش لە خاکی عێراقدا هەوڵی یەکلا بونەوەی دەدرێت ، هۆکاری سەرجەم ئەو جەنگە مل ملانێی ئابورییە .

پێشتر هەموان دەزانین بۆ بەستنەوەی ئاسیا بە ئەوروپاوە هێڵی ئاوریشمی چین لە ئارادبوو کە لەڕێگای کەنداوەوە بەعێراقدا تێپەڕ دەبوو بۆ تورکیا پاشان بۆ ئەوروپا .
بەڵام لە کۆبونەوەی جی ٢٠  کە لە مانگی سێپتەمبەری ساڵێ ڕابردوو لە هندستان ئەنجامدرا بە دەستپێشخەری وولایەتە یەکگرتوەکان و ئەوروپا پڕۆژەی هێڵێکی نوێ پەسەند کرا کە لە ئیماراتەوە دەست پێدەکات بەسعودیە و ئوردوندا تێپەڕ دەبێت و لە ئیسرائیلەوە دەگاتە دەریا پاشان بۆ ئەوروپا ، ئەو هێڵە نوێیە ئابوریە ئەو جەنگەی لێکەوتەوە کە ماڵی ملیۆنانی وێرانکرد و ئێستاش عێراق کراوەتە وڵاتی یەکلا کردنەوەی ناکۆکیەکان ، چین لە ڕێگای ئێران و ڕوسیا و تورکیاوە هەوڵدەدات ئەو جەنگە ئابوریە لەگەڵ ئەمریکا و ئەوروپا یەکلا بکاتەوە .

بەڵام لێرەدا کورد بۆتە قوربانی ئەم جەنگە ، یەک لەوانەی کوردی خستۆتە ناو نیشانەکەوە تورکیایە کە هێڵی ئاوریشمی چینی لە عراقەوە بە ولاتەکەی دەگەیشت و قازانجێکی ئابوری زۆر بۆی هەبوو بەڵام بێ بەش بوو لەو هەلە ، ئێستا تورکیا بە جەنگی ئاو و بونیاتنانی نۆکەندی بەسرە و هێڵی ئاسنینی عێراق لە بەسرەوە بۆ زاخۆ هەموو هەوڵێکی خستۆتە گەڕ بۆ کۆتایی هێنان بە خودی هەرێمی کوردستان و سەرجەم هێزە کوردیەکان کە لە پێناو ناسنامە و پاراستنی دەستکەوتەکاندا تێدەکۆشن ،
سەرجەم ئەو هەنگاوانەی حکومەتی بەغدا کە بۆ کۆتایی هێنانی دەستکەوتی  هەرێمی کوردستانە بە فشاری تورکیا بەڕێوە دەچێت ، هیچ بە دوری مەبینن لە ماوەی ساڵێکی داهاتودا گەر دادگای فیدرالی کۆتایی بە هەرێمی کوردستان هێنا ، بەڵام نابێت بیرمان چێت سەرجەم ئەم هەنگاوانە بە ئاگاداری و بەشداری دەسەڵاتدارانی خودی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت و خۆیان بەشێکن لێی .
لە ئێستادا مەرجی هاوبەشی ئابوری تورکیا لەگەڵ عێراق زەبردانە لە کورد و هاوبەشی کردنە لە ئۆپەراسێۆنی سەربازی و ڕێگا پێدانی هێرش و پەلامار و دروستکردنی سەربازگەیە ، پاش سەردانی وەزیری بەرگری تورکیا بۆ عێراق و هەرێم چاوەڕوان دەکرێت تورکیا بە هاوبەشی هەندێک هێزی عێراقی و کوردی دەست بە پەلکێشی و ئۆپەراسێۆنی نوێ بکات لە بەهاری ئەمساڵدا ، کە ئەوەش جگە لە زیان بۆ کورد هیچ قازانجێکی نیە و هەرێمیش دەهێنێتە لێواری مەرگ ، بە هەر هاوکاریەکی تورکیا لەلایەن هەر لایەنێکەوە هەڵکەندنی گۆڕە بۆ خودی خۆی و ستاتۆی هەرێمی کوردستان .
تورکیا سەرقاڵی جیهانی بە جەنگی ئابوریەوە قۆستۆتەوە بۆ جەنگی توانەوەو لە ناو بردنی کورد و کۆتایی پێهێنانی دەستکەوتەکانی ، گرنگە کورد لەم هاوکێشەیەدا وەک ڕابردوو لە سەردەمی شەڕی داعشدا هەڵەی سیاسی ستراتیژی نەکات و بە خواستی ووڵاتان هەڵسوکەوت نەکات وەک چۆن ڕیفراندۆمێکی شکستخواردوی ئەنجامدا بە کەللە ڕەقی لە سەدا ٥١ ی خاکی کوردستانی کردە قوربانی .
وەک پێشینان دەڵێن سوار تا نەگلێ نابێ بەسوار
سیاسیە کوردەکان سەرەڕای گلانی چەندین جارە ئەمجارە نابێ بگلێن و نەتەوەیەک و نیشتیمانێک بکەنە قوربانی ، چونکە گلانی ئەمجارە بۆ هەمیشەیی دەبێت .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟