لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

هێزی زێرەڤانی لەزیندانی چاکسازی کشایەوە.

Tuesday, 02.20.2024, 09:20 AM



ئەمڕۆ هێزی زێرەڤانی سەربە پارتی ، وادەکەی تەواوبوو لەزیندانی چاکسازی هەولێر کشایەوە ، کە لەدوای سوتاندنی زیندانەکە لە ڕێکەوتی ٧/١٢/٢٠٢٠ لەوێ جێگیرکرابوون ، هاوکات بەرلە شەش مانگ وادەکەیان تەواوبووبوو بەڵام بە بڕیاری وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی (کوێستان محمد) وادەکەیان بۆ شەش مانگ درێژ کرابوویەوە ، هاوکات وادەکەی عەقید هیممەت ئەرگوشیش تەواوبووە، لەئێستا مقدم محمد مارونسی ، بەڕێوبەری چاکسازی گەورانی دهۆک ، ئەمڕۆ بەکاتی لەشوێنی ئەو دەستبەکاربووە.
شایەنی باسە ئەمڕۆ بۆ زیندانیانی چاکسازییەکە وەک جەژنێک بووە ، چونکە زیندان کرابوو بە دەزگایەکی ئەمنی و سەربازگەیەک نەوەک تەنها بۆ زیندانیکراوان ، بەڵکو بۆ کارمەندانی کۆمەڵایەتیش ، هیممەت حاجی ئەرگوشی خاوەن کەسایەتییەکی ئەمنی عەسکەری بووە ، بەڵام فاشلبووە لە ئیدارەدان ، بەتایبەت بەرامبەر زیندانیانی بادینان ڕۆڵێکی خراپ و تعاملێکی توند و سیاسیانەی هەبووە لەگەڵیان ، وە نەیتوانیوە تۆڕە گەندەڵییەکانی ناو چاکسازی بنبڕبکات کە نیهاد گەردی بەرپرسی توێژەرانی کۆمەڵایەتی (برای حسیبە گەردی) خاوەنداریەتی دەکات ، کە هەژدە ساڵە لەو پۆستەدا ماوەتەوە و خاوەن تۆڕێکی گەندەڵی تایبەت بەخۆیەتی لەناو زیندان ، هاوکات حزب و لایەنی ئەمنی چاویان لێ پۆشیوە.
ئەمڕۆ دوای چوار ساڵ لە حجزکردنی دادگای هەولێر بڕیاری بێ تاوانی بۆ بارزان چەمچەماڵی دەکرد کەبەرپرسی جێبەجێکاری هێزی چاکسازی بووە وە بەتاوانی کەمتەرخەمی لەسوتاندنی چاکسازی گەورانی هەولێر لە ٢٠٢٠ەوە لەسەر سکاڵای نیهاد گەردی خرابوویە زیندانی ئاسایشی گشتی هەولێرەوە و ئەمڕۆ ئازادکرا ، لێرەدا پرسیار ئەوەیە دانانی بەڕێوبەری چاکسازی گەورانی دهۆک (مقدم محمد مارونسی) کۆتایی دێت بە گەندەڵی یاخود دەستپێکێکی دیکەیە بۆ گەندەڵی و جەهەننەمێکی دیکەیە بۆ زیندانیکراوان بەتایبەت زیندانیانی بادینان.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟